riklam

سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی لیبیا به‌هۆی كۆرۆناوه‌ كۆچی دوایی كرد

جیهان 09:35 PM - 2020-04-05
.

.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5-4-2020 مه‌حمود جبریل سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی راگوزه‌ری نیشتمانی لیبیا، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه‌ كۆچی دوایی كرد.

خالید مریمی ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی هێزه‌ نیشتمانییه‌كانی لیبیا كه‌ مه‌حمود جبریل ساڵی 2012  دوای كه‌وتنی حكومه‌ته‌كه‌ی قه‌زافی دایمه‌زراندبوو،  رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ مه‌حمود جبریل له‌ته‌مه‌نی (68)ساڵیدا له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌ی قاهیره‌ كۆچی دوایی كرد.

هشام وجدی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی جه‌نزوری پسپۆڕی له‌قاهیره‌ ده‌ڵێت: رۆژی 21 ی ئازار جبریل پاش ئه‌وه‌ی تووشی دڵ تونگبوون ده‌بێت، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كرێت، دوای 3 رۆژ مانه‌وه‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌تووشی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌.

له‌دوا ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، جبریل راوێژكاری ئابووری مه‌عمه‌ر قه‌زافی بوو، دوای كه‌وتنیشی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌بوو.
ساڵی 2012 جبریل خۆی بۆ یه‌كه‌م پرۆسه‌ی دیموكراتیانه‌ی هه‌ڵبژاردان له‌ لیبیا، پاڵاوت، هه‌رچه‌نده‌ حزبه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام نه‌یتوانی زۆربه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه‌ پاڵێوراوێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان كرا.


PUKmedia فرانس 24

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket