riklam

وه‌زاره‌تی كاره‌با دڵنیایی ده‌داته‌ هاووڵاتییان

کوردستان 04:29 PM - 2020-04-04
.

.

زیاتر له‌ ( 7000 ) فه‌رمانبه‌ری كاره‌با له‌ خزمه‌تی هاوڵاتیاندان
زیاتر له‌ ( 7000 ) فه‌رمانبه‌ری كاره‌با به‌شێوه‌ی نۆره‌ و ئیشكگری 24 سه‌عات له‌ ( 229 ) وێستگه‌ و ( 155) فه‌رمانگه‌ی چاككردنه‌وه‌ی كاره‌با له‌ خزمه‌تی هاووڵاتیاندان.
دوای راگه‌یاندنی پشووه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ زیاتر له‌ ( 7000) فه‌رمانبه‌رانی كاره‌با به‌شێوه‌ی نۆره‌ و 24 سه‌عاتی به‌رده‌وام كاری ئیشكگری ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ ئیشپێكردنی( 229 ) وێستگه‌و (158) فه‌رمانگه‌ی چاككردنه‌وه‌ی كاره‌با له‌هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌ سێكته‌رو به‌شه‌كانی (به‌رهه‌مهێنان و وێستگه‌كان و كۆنترۆڵی هه‌رێم و كۆنترۆڵی پارێزگاكان و سه‌نته‌ره‌كانی هاوكاریی و چاككردنه‌وه‌( سیانه‌ ) و هێڵه‌كان و پاسه‌وانان و پۆلیسی كاره‌با و راگه‌یاندنه‌كان و هۆبه‌كانی رووناكی و وه‌رشه‌ی موحاویله‌ و هه‌ردوو وێستگه‌ی كه‌هرۆئاوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان) به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

• له‌سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای پارێزگای هه‌ولێر زیاتر له‌(2600 ) كارمه‌ندی كاره‌با به‌شێوه‌ی نۆره‌ كاری ئێشكگری ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ ئیشپێكردنی( 91 ) وێستگه‌ و (53) فه‌رمانگه‌ی چاككردنه‌وه‌ی كاره‌با و كۆنتڕۆلی كاره‌با.
• له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای پارێزگای سلێمانی كه‌ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌خۆده‌گرێت زیاتر له‌ (2500) فه‌رمانبه‌ر به‌شێوه‌ی ئیشكگر ده‌وام ده‌كه‌ن بۆ ئیشپێكردنی ( 63 ) وێستگه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌با و ( 48) فه‌رمانگه‌ی چاككردنه‌وه‌ی كاره‌با، هه‌روه‌ها له‌ وێستگه‌ی كه‌هرۆئاوی دوكان (63) فه‌رمانبه‌ر و له‌ وێستگه‌ی كه‌هرۆ ئاوی ده‌ربه‌ندیخانیش (65) فه‌رمانبه‌ر ده‌وام ده‌كه‌ن.
• له‌پارێزگای دهۆك ( 1560 ) فه‌رمانبه‌ر به‌شێوه‌ی نۆره‌ كاری ئیشكگری ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ ئیشپێكردنی ( 63 ) وێستگه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌با و ( 45 ) فه‌رمانگه‌ی چاككردنه‌وه‌ی كاره‌با و كۆنترۆڵی كاره‌با.
• له‌سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای گه‌رمیان زیاتر له‌ (400) فه‌رمانبه‌ر به‌شێوه‌ی ئیشكگری به‌نۆره‌ له‌ ( 12 ) وێستگه‌ی دابه‌شكردن و( 12 ) بنكه‌ی چاككردنه‌وه‌و كۆنترۆڵ به‌رده‌وامن له‌خزمه‌تی هاوڵاتیاندان.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌با

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket