riklam

كۆرۆنا وەزیری تەندروستی دەباتە پەرلەمان

کوردستان 10:52 AM - 2020-02-24
.

.

وەزیری تەندروستی هەرێم و لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن و چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆبوونەوەدان.

لوقمان وەردی ئەندامانی لیژنەی كاروباری تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە 24-2-2020 دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان و لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ وەزیری ھەرێم بۆ كاری پەرلەمان و تیمی وەزارەتی تەندروستی كۆبوونەوە.

وتیشی: كۆبوونەوەكە تایبەت بە چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و خۆ ئامادەكردن بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەكاتی تۆماركردنی هەر حاڵەتێكی تووشبوون لە ناوچەكە.

ئەمەش لەكاتێكدایە ئێران كە نزیكترین دراوسێی عیراقە لە رۆژی 19-2-2020 ەوە چەند حاڵەتێكی  توشبوون و گیانلەدەستدانی بەڤایرۆسی كۆرنا راگەیاند.

رۆژی 16-1-2020 یەكەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی  كۆرۆنای لە شاری وهانی چین تۆمار كراو لە ئێستاشدا لە ژمارەیەك وڵات بڵاوبۆتەوە، بەپێی نوێترین ئاماریش كە ئەمڕۆ 24-2-2020 بڵاوكراوەتەوە لە جیهاندا 2 هەزار  و 620 كەس بە ڤایرۆسەكە مردوون و 79 هەزار و 566 تووشبووش هەیە، لە بەرامبەریشدا 25 هەزار و 108 تووشبووی ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە.

PUKmedia ژینەر محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket