riklam

د. به‌رهه‌م و باڵیۆزی میسر په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌كان تاوتوێده‌كه‌ن

kurdistani 04:44 PM - 2013-05-18
میسر ناوه‌ندێكی رۆشنبیری له‌ سلێمانی ده‌كاته‌وه‌

میسر ناوه‌ندێكی رۆشنبیری له‌ سلێمانی ده‌كاته‌وه‌

د.به‌رهه‌م ساڵح و باڵیۆزی میسر له‌ عیراق، بارودۆخی سیاسی عیراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن و باس له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری میسری عه‌ره‌بی-ش ده‌كه‌ن.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 18-5، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك له‌شاری سلێمانی، د.به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی، پێشوازیكرد له‌ شه‌ریف شاهین باڵیۆزی میسر له‌ عیراق به‌بۆنه‌ی كۆتایهاتنی ئه‌ركه‌كانی له‌ عیراق.
له‌دیدارێكدا كه‌ رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌یبوو، د. به‌رهه‌م و باڵیۆزی میسر گفتوگۆیانكرد سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی سیاسی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و میسرو ناوچه‌كه‌.
هه‌ر له‌ودیداره‌دا به‌گرنگییه‌وه‌ باس له‌په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و میسر كرا، به‌تایبه‌ت هاریكاری ئابووری و كلتوری و راوێژی سیاسی له‌سه‌ر  رووداو وگۆڕانكارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا، باڵیۆزی میسر خۆشحاڵی خۆی و وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی به‌وپێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنانه‌ی كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان به‌دیهاتوون.
هه‌روه‌ك راشیگه‌یاند كه‌ به‌مه‌به‌ستی زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ رۆشنبیرییه‌كانی نێوان میسرو هه‌رێمی كوردستان، وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه‌ ناوه‌ندێكی رۆشنبیری میسری له‌شاری سلێمانی بكاته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش د.به‌رهه‌م ساڵح ده‌ستخۆشی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی لێكردن و ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌موو جۆره‌ هاوكارییه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ رۆشنبیرییه‌ ده‌ربڕی.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، جێگری سكرتێری گشتی ی.ن.ك ده‌ستخۆشی له‌ شه‌ریف شاهێن كرد كه‌ له‌ماوه‌ی كاركردنی وه‌ك باڵیۆزی میسر له‌ عیراق، رۆڵی سه‌ركه‌وتووی گێڕاوه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خواست له‌ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌ نوێیه‌كه‌یدا.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket