riklam

سەرۆک بافڵ پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین دەکات

پرسەنامە 10:55 AM - 2026-06-14
سەرۆک بافڵ PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێکی هاووخەمی ئاڕاستەی مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین دەکات بۆکۆچی دوایی براکەی.

دەقی پەیامەکە...

بەڕێز/ مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین، ئەمیندارى گشتیی یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان

هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا حسێنی برای بەڕێزتان، دڵگران و غەمباری کردین. ‎

بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەكەین و هاوبەشی خەمتانین. 

لە خوای گەورە داواكارین، گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket