رێككه‌وتنی ئێران و ئه‌مریكا له‌سویسرا ئیمزا ده‌كرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15
PUKMEDIA
رێککەوتنی ئێران و ئەمریکا
كۆماری ئیسلامیی ئێران و ئه‌مریكا ڕ‌ۆژی یه‌كشه‌ممه 14ی حوزه‌یرانی 2026ڕ‌ایانگه‌یاند، كه گه‌یشتوونه‌ته ڕ‌ێككه‌وتنێك بۆ كۆتایی هێنان به‌شه‌ڕ‌ی نێوان دوو وڵات و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا كه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنراوه و دووباره كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانده‌كرێت رێككه‌وتنی ئێران و ئه‌مریكا له‌سویسرا ئیمزا بكرێت.
ئه‌م ڕ‌ێككه‌وتنه ڕ‌ه‌زامه‌ندییه‌كی به‌رفراوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێنا كه دیارترینیان بریتین له:
* ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕ‌ایگه‌یاند: پێشوازی له‌و ڕ‌اگه‌یاندنه ده‌كه‌ین كه ئه‌مریكا و ئێران گه‌یشتوونه‌ته ڕ‌ێككه‌وتنی ئاشتی كه ئاگربه‌ستی ده‌ستبه‌جێ و هه‌میشه‌یی له‌خۆده‌گرێت.
* به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، و ئیتالیا بڵاوكرایه‌وه و پێشوازییان له یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان واشنتۆن و تاران كرد و پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م ناوبژیوانان كرد به قه‌ته‌ر و پاكستانیشه‌وه.
له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "رێككه‌وتنی نێوان واشنتۆن و تاران ده‌رفه‌تێكه بۆ گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و پاڵپشتیكردنی ئابووری جیهانی"، داوای جێبه‌جێكردنی خێرا‌و ته‌واوه‌تی ڕ‌ێككه‌وتنه‌كه و ته‌واوكردنی دانوستانه ورده‌كان ده‌كه‌ین".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه: ئێران هه‌رگیز نابێت چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستبهێنێت، ئێمه ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، ئێران و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی كاربكه‌ین بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه.
هاوكات ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕ‌ایگه‌یاند: پێشوازی له‌و ڕ‌ێككه‌وتنه ده‌كه‌م كه‌له نێوان ئه‌مریكا و ئێران كراوه‌و به پێشهاتێكی گرنگ ده‌زانم به‌ره‌و به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌ماندا.
وتیشی: به‌توندی جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی دووركه‌وتنه‌وه له قسه‌ی ئیستفزازی ده‌كه‌مه‌وه، توركیاش به‌رده‌وامده‌بێت له‌هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌ئامانجی به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و سه‌قامگیری و ئارامی له‌ناوچه‌كه‌ماندا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كیر ستارمه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕ‌ایگه‌یاند: له گه‌رووی هورمزدا ده‌بێت ئازادیی كه‌شتیوانی به‌بێ ڕ‌ێگه‌پێدان بگه‌ڕ‌ێته‌وه، ئێران هه‌رگیز نابێت خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی بێت.
هه‌روه‌ها ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ڕ‌ایگه‌یاند: پێشوازی له‌و ڕ‌ێككه‌وتنه ده‌كه‌م كه له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا كراوه، كه ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانه كه ژماره‌یه‌ك هاوبه‌شی هاوبه‌شی تێدا به‌شداربوون، داوا له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی ململانێكان ده‌كه‌م به‌خێرایی و به ته‌واوی رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێی بكه‌ن، ئه‌م ڕ‌ێككه‌وتنه ده‌بێت ڕ‌ێگه بدات به كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز به‌په‌له و بێ مه‌رج، كه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ شانشینی یه‌كگرتوو دامه‌زراندووه، ئاماده‌یه پشتیوانیی بكات.
هه‌روه‌ها فریدریش مێرز ڕ‌اوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: پێشوازی له ڕ‌ێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و ئێران ده‌كه‌م و پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك ترامپ و لایه‌نی ئێرانی ده‌كه‌م بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته دیپلۆماسییه، ئه‌مه‌ش ڕ‌ه‌نگه ڕ‌ێگه خۆش بكات بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابووری جیهانی و ڕ‌ۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ‌استێكی پارێزراوتر، زۆر گرنگه به په‌رۆشه‌وه جێبه‌جێ بكرێت.
هه‌ر له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌وه سانای تاكایچی سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن وتی: هیوادارین گه‌شته‌كانی گه‌روی هورمز ئاسایی بێته‌وه‌و به‌زووترین كات رێككه‌وتنه‌كه ئیمزا بكرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نتۆنی ئه‌لبانیز سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوسترالیا وتی: حكومه‌تی ئوسترالیا پێشوازی له‌و ڕ‌ێككه‌وتنه ده‌كات كه‌له نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا كراوه، ئوسترالیا له‌مێژه داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان و كۆتاییهێنان به ململانێكان ده‌كات، له‌نێویاندا له لوبنان، وه‌ك پێشتر گوتمان تا زیاتر ئه‌م شه‌ڕ‌ه به‌رده‌وامبێت كاریگه‌رییه‌كانی زیاتر ده‌بێت، بۆیه زۆر گرنگه به‌رده‌وامبوون له‌خۆگرتن و به‌شداریكردنی بنیاتنه‌ر بۆ ڕ‌ێگریكردن له په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر و گه‌یشتن به ڕ‌ێككه‌وتنێكی به‌رده‌وام.
وینستن پیتێرز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نیوزله‌نداش له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندوه، ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌نگاوێكی بونیادنه‌ره بۆ به‌هێزكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌و بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری جیهان و پێشوازی لێده‌كه‌ین.
پاشان سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپاش ده‌ڵێت: "پێویسته ئه‌و ڕ‌ێككه‌وتنه كۆتایی به به‌رنامه ئه‌تۆمی و موشه‌كی بالیستیكییه‌كانی ئێران و چالاكییه ناسه‌قامگیرییه‌كانی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا بهێنێت".
وەزارەتی دەرەوەی چین پێشوازی لە گەیشتنی ئەمریکا و ئێران بە یاداشتی لێکتێگەیشتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ کرد و هیوای خواست کە بەڵگەنامەکە وەک ئەوەی پلانی بۆ داڕێژاوە ئیمزا بکرێت.
راشیگەیاند: کە پەکین بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی کارکردنە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، لەپێناو گەڕانەوەی ئاشتی لە زووترین کاتدا.
ئاماژەی بەوەش کرد، کردنەوەی دووبارەی گەرووی هورمز سوود بە تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەگەیەنێت.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر-یش پێشوازی خۆی بۆ رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و ئێران راگه‌یاندو به‌پێشهاتێكی گرنگ وه‌سفی كرد.
هه‌روه‌ها قه‌ته‌ر-یش پێشوازیی له‌و ڕ‌ێككه‌وتنه كرد كه له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا كراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان، له‌وانه ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی كه‌شتیوانی له گه‌رووی هورمز كه له‌مانگی ئازاری ڕ‌ابردووه‌وه تووشی په‌ككه‌وتن بووه، ڕ‌ێككه‌وتنه‌كه به هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌زانێت به‌ره‌و ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕ‌ۆ دووشه‌ممه، شه‌هباز شه‌ریف، سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان رایگه‌یاند، دوای دانوستانی چڕ‌وپڕ گه‌یشتوونه‌ته ڕ‌ێككه‌وتنی ئاشتی، هه‌ردوولاش ڕ‌اگرتنی ده‌ستبه‌جێ و هه‌میشه‌یی دوژمنایه‌تییان له هه‌موو به‌ره‌كان به لوبنانه‌وه ڕ‌اگه‌یاند.
شه‌هباز شه‌ریف له پۆستێكیدا له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئێكس ڕ‌ایگه‌یاندوه: دوای گفتوگۆی چڕ‌وپڕ، خۆشحاڵین كه ڕ‌ایده‌گه‌یه‌نین ڕ‌ێككه‌وتنی ئاشتی له‌نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌ردوولا وه‌ستاندنی ده‌ستبه‌جێ و هه‌میشه‌یی جه‌نگه‌كه‌یان له‌سه‌رجه‌م به‌ره‌كان به لوبنانیشه‌وه ڕ‌اگه‌یاندووه".
به وته‌ی شه‌هباز شه‌ریف، بڕ‌یاره له 19ی حوزه‌یران له‌سویسرا له مه‌راسیمێكی ره‌سمیدا رێككه‌وتنه‌كه ئیمزا بكرێت.
هاوكات نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌په‌یامێكدا پێشوازی له‌رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و ئێران ده‌كات و ده‌ڵێت: "هیوادارم هه‌موو لایه‌نه‌كان به نیازپاكییه‌وه كار بكه‌ن به‌ره‌و جێبه‌جێكردنی ته‌واوه‌تیی رێككه‌وتنه‌كه، به‌و ئامانجه‌ی سه‌قامگیری، ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌هێز بكات."
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پڕ‌به‌دڵ پێزانینی خۆم ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه رۆڵیان له ئاسانكاری و پشتگیریكردنی ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌دا هه‌بووه."
لای خۆیه‌وه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕ‌ایگه‌یاند، ڕ‌ێككه‌وتنی پێشبینیكراو له‌گه‌ڵ ئێران، ئاشتی و ئاسایش بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌هێنێت و به "رێكه‌وتنێكی گه‌وره" وه‌سفی كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كی ڕ‌ۆژنامه‌وانیدا ترامپ ڕ‌ایگه‌یاند، زۆرێك له سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مریكا هه‌وڵیان دابوو له‌گه‌ڵ ئێران بگه‌نه ڕ‌ێككه‌وتنی ئاشتی به‌ڵام شكستیان هێنا، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕ‌ێككه‌وتنی ئێستا نوێنه‌رایه‌تی گۆڕ‌انكارییه‌كی به‌رچاو ده‌كات له ڕ‌ه‌وتی په‌یوه‌ندییه‌كان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
10:08 AM - 2026-06-15 -
مەکتەبی سکرتارییەت: لەشکر بادینی پێشمەرگەیەکی خەباتگێڕ و تینووی کوردایەتییە
06:48 PM - 2026-06-14 -
هێرۆخان وەک هاوڕێ و هاوژینی تەمەنی مام جەلال و رۆڵی لە شاخ و شاردا
03:50 PM - 2026-06-14 -
یەکێتی پەیوەندییەکانى لەگەڵ ناوەندە ئەکادیمی و کلتورییەکانی ئیسپانیا پەرە پێدەدات
03:17 PM - 2026-06-14
ئەمانەش ببینە
رێككه‌وتنی ئێران و ئه‌مریكا له‌سویسرا ئیمزا ده‌كرێت
10:27 AM - 2026-06-15
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:18 AM - 2026-06-15
ترەمپ: لەچەند سەعاتی داهاتوودا رێككەوتن لەگەڵ ئێران ئیمزا دەكەین
08:58 PM - 2026-06-14
ئەمریکا: هێرشەکانی ئیسرائیل کاریگەری لەسەر رێککەوتنی ئاشتی نابێت
06:27 PM - 2026-06-14
زۆرترین خوێنراو
-
رفعەت عەبدوڵا: یەکێتی پشتیوانێکی گەورەی خەباتی مەدەنی رێکخراو و کۆمەڵەکانە
کوردستان 02:10 PM - 2026-06-14 -
کاتێک رۆح پیر نابێت
بیروڕا 12:16 PM - 2026-06-14 -
قوباد تاڵەبانى پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین دەکات
پرسەنامە 11:49 AM - 2026-06-14 -
کـــوردایەتی واتا حــزبایەتی
بیروڕا 11:23 AM - 2026-06-14 -
سەرۆک بافڵ پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین دەکات
پرسەنامە 10:55 AM - 2026-06-14 -
جیهان یادی رۆژی خوێن بەخشین دەکاتەوە
جیهان 10:45 AM - 2026-06-14 -
پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ سڵاحەدین بەهادین
پرسەنامە 10:37 AM - 2026-06-14 -
ترەمپ یادی 80 ساڵەی تەمەنی بە زۆرانبازی دەکاتەوە
جیهان 10:29 AM - 2026-06-14





.png)
دابەزێنە

