هێرۆخان وەک هاوڕێ و هاوژینی تەمەنی مام جەلال و رۆڵی لە شاخ و شاردا
کوردستان 03:50 PM - 2026-06-14
PUKMEDIA
خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
چاوێک لە پشت هاوێنەی کامێراکەیەوە
هێرۆخان وەک هاوڕێ و هاوژینی تەمەنی مام جەلال و رۆڵی لە شاخ و شاردا
(2-2)
ئاکۆ غەریب هەر لەبارەی ئەمنە سوورەکەوە وتی: ئێمە وەک یەکێتی شانازی
دەکەین کە توانیمان شوێنێکی وا گرنگ بۆ گەلەکەمان بپارێزین، هێرۆخان بەردەوام لە
خەیاڵی ئەوەدابوو كە پرۆژەی جوان بۆ ئەم نیشتمانە بنیات بنێت، لەو سۆنگەیەوەشەوە
بوو کە بڕیارماندا مۆزەی پێشمەرگە دابمەزرێنین. لە دوو مانگی یەکەمی شەڕی
تیرۆریستانی داعشدا بە تەلەفۆن قسەمان کرد و پێموت: پێویستە بتبینم و لەسەر
بابەتێکی گرنگ بدوێین، ئەویش وتی: وەرە چونکە منیش کارێکی گرنگم پێتە، سەرەتا من
پێموت: ئامادەکاریمان کردووە بۆ دامەزراندنی مۆزەخانەی شەهیدانی شەڕی داعش، وتی
منیش هەر بۆ ئەو بابەتە دەمەوێت قسەت لەگەڵدا بکەم، ئیتر پڕۆژەکەمان گەڵاڵەکرد و
هەر ئەو رۆژە دەستبەکاربووین. وتیشی: ئێستا ئەمنە سوورەکە هەر مۆزەخانە نییە،
بەڵکو پڕۆژەیەکی کەلتوری و رووناکبیریشە، چونکە جگە لە هۆڵی سینەما، گەلەرییەكی
هەیە بۆ کاری هونەریی شێوەکاران و کۆفی نێتەکەش زۆر چالاکی هونەری و رۆشنبیریی
تێدا بەڕێوەدەچێت کە هێرۆخان لە زۆربەی چالاکییەکاندا ئامادە دەبوو.
سیخورمە و خاك و پیشتوانیی هێرۆخان
سەبارەت بە دامەزراندنی كەناڵی خاك و گۆڤاری سیخورمەش، ئاكۆ غەریب
دەڵێت، خۆم یەکێک بووم لە دامەزرێنەرانی ناوەندی خاک، زۆر جار تا بەرەبەیان
لەگەڵماندا دەمایەوە لەسەر وردودرشتی بابەتەکان رای خۆی هەبوو، ئەو دەیویست ئەم
پڕۆژەیە سەرەتایەک بێت بۆ راگەیاندنی سەربەخۆ و پێیوابوو بۆئەوەی پێشبکەوین دەبێت
رەخنە بگرین.
وەک ئامادەکارییەکیش بەرلەوەی خاک تیڤی دەست بە پەخش بکات، ئێمە
گۆڤاری سیخورمەمان بڵاودەکردەوە، کە تێیدا رەخنە بە زمانی تەنز و کاریکاتێر بێتە
ناو رۆژنامەنووسیی کوردییەوە، بەهەموو تواناشییەوە پشتگیریی لەم مۆدێلە دەكرد.
منداڵپارێزی كوردستان و رۆڵی هێرۆخان
نوعمان عەبدولڕەحمان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی رێکخراوی منداڵپارێزی
كوردستان، لەبارەی هاوكارییەكانی هێرۆخانەوە بۆ منداڵانی کوردستان رایگەیاند:
بیرۆکەی مرۆڤدۆستانەی هێرۆخان بۆ پاراستنی منداڵان، لە یادەوەرییەکی سەردەمی
خوێندنی خۆی و وازهێنانی هاوپۆلێکی لێهاتووی بەناوی (زوهره)وە سەریهەڵداوە کە
بەهۆی هەژارییەوە وازی لە خوێندن هێناوە و وتی: ئەم ئازارە لە ناخیدا مابووەوە تا
دوای کارەساتی ئەنفال و بینینی دۆخی سەختی منداڵان لە ئۆردوگاکاندا، بۆیە بڕیاری
دابوو پڕۆژەیەکی نیشتمانیی بێلایەن دابمەزرێنێت.
ساڵی 1991، بە هاوکاریی چەند دڵسۆزێک و بە کەمترین توانای داراییەوە
لە قەڵاچوالان، بەردی بناغەی (رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان)ی دانا، بەو ئامانجەی
منداڵان لە ململانێی سیاسی دووربخاتەوە و ژینگەیەکی تەندروستیان بۆ دەستەبەر بکات،
هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونەوە خاتوو شاناز له لهندهنەوە به رهسمی مۆڵهتی
رێکخراوەکەی وهرگرتووە تا بتوانن له دهرهوهی وڵاتیشەوە کاربکهن و فهندیش پهیدا
بکهن بۆ ناوهوەی کوردستان.
خەڵاتی ڤاتیكان
نوعمان عەبدولڕەحمان هەروەها دەڵێت: پرۆگرامەکانی پاراستنی منداڵ،
پەروەردە، تەندروستی و گەشەپێدانی توانای گەنجان هێشتا بەردەوامە، وەک دروستکردنی
ستادیۆمی وەرزشی (هەڵەبجە 2007)، دروستکردنی 4 هۆڵی خوێندن لە زانکۆی کەلار 2008،
دروستکردنی یاریگایەک لە شاری کەرکوک 2010، دروستکردنی 5 یاریگای تارتان لە شاری
سلێمانی 2011، ئەمە جگە لە دابینکردنی بودجە بۆ قەستەرەی دڵی منداڵان و
نەخۆشییەکانی تری منداڵ، بۆ رێزلێنان لەم خزمەتە مەزنە بێ جیاوازییانە لە بواری
پێکەوەژیان و مافی مرۆڤ و هاوکاریی کەمدەرامەتان، لە 15ی کانوونی دووەمی 2017دا
خەڵاتی پۆپی ڤاتیکان و بیستەمین خەڵاتی نێودەوڵەتی (ئەسیسی پاکس)ی پێبەخشرا.
هاوكاریكردنی نووسەران
لەبارەی رۆڵی هێرۆخان لە دەستگیرۆیی و هاوکاریی نووسەرانیشەوە، ئەمیرە
محەمەد نووسەر و یەكێك لەو ژنانەی كە هێرۆخان هاوكار و پیشتوانی بووە لە
نووسینەوەی بەشێك لە مێژووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و تۆماركردن و
دۆكۆمێنتكردنیان بە كتێب، وتیشی: بەهۆی پشتیوانی و هەوڵەكانی هێرۆخانەوە تائێستا
25 كتێبم بە ناوی دیاریی ئازادی لەسەر مێژووی یەكێتی، شەهیدان، زیندانیانی سیاسی،
بریندارانی سەنگەر، قوربانیانی شۆڕش و ئەو نامانەی كە لە زیندانەوە نووسراون بەچاپ
گەیاندووە و چەندین پێشانگەی تایبەتم لەسەر ئەو کتێب و بەڵگەنامانە كردووەتەوە،
خودی هێرۆخان لە نووسینەوەی مێژووەکە و تۆماركردنی ئەرشیفی زارەكی و كۆكردنەوەی
ئەرشیفی نووسراوی بەڵگەنامەكاندا زۆر هاوكارم بووە.
قسەیەكی هێرۆخان هەیە كە هەرگیز بیرم ناچێتەوە لەبارەی ئامادەكردنی
كتێبێكەوە کە باسی ئەو زیندانیانە دەكات كە لە شكاندنی ئەمنە سوورەكەدا لە رۆژی
راپەڕین رزگاریان ببوو، لەگەڵ زۆربەیاندا چاوپێكەوتنم كردبوو، پێم وت: بەشێك
لەوانە یەكێتی نین، یان یەكێتی نەماون و بوون بە حزبی تر، یان هەر لەوکاتەدا
زیندانی لایەنی تریشی تێدابووە، چۆن کاری لەسەر بکەین؟ ئەو پێی وتم: ئەگەر ئەو
كەسە خیانەتی لەم میللەتە نەكردبێت و دەستی بە خوێنی پێشمەرگە سوور نەبووبێت، ئەوا
پێویستە باسی ئەوانیش بكرێت و نابێت دەستكاریی مێژوو بكرێت و مێژوو بشێوێندرێت.
بۆ خوێندنەوەى بەشى یەکەمى ئەم راپۆرتە کلیک لێرە بکە.
PUKMEDIA / کوردستانى نوێ
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
08:48 PM - 2026-07-06 -
نوێنەری یەکێتی بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین دەکات
05:10 PM - 2026-07-06 -
کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە کەلار چارەسەرکرا
04:22 PM - 2026-07-06 -
یەکێتی پۆستێکی دیکەی لە نەینەوا وەرگرت
02:42 PM - 2026-07-06
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكاندا دەكات
07:46 PM - 2026-07-06
وتەبێژی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە
06:17 PM - 2026-07-06
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە
04:57 PM - 2026-07-06
ئەنجومەنی نوێنەران کاتی لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران دیاریدەکات
03:56 PM - 2026-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
تف
بیروڕا 11:53 AM - 2026-07-06 -
سەڵاحەدین.. دەستبەسەر نزیكەی سێ ملیار دینار و چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا
عیراق 11:48 AM - 2026-07-06 -
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیس و رەگەزنامەی سلێمانی دەستبەکاربوون
کوردستان 10:30 AM - 2026-07-06 -
داهاتوو چاوەڕوانی دواکەوتووان ناکات
بیروڕا 10:05 AM - 2026-07-06 -
181هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:54 AM - 2026-07-06 -
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
عیراق 09:23 AM - 2026-07-06 -
وەسیەتنامەكەی جەنەڕاڵ شەریف پاشا دۆزرایەوە
کوردستان 09:36 PM - 2026-07-05 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بەشداریی یادی دامەزراندنی پارتی كۆمۆنیستی چین دەكات
ی ن ک 09:21 PM - 2026-07-05







دابەزێنە

