کـــوردایەتی واتا حــزبایەتی
بیروڕا 11:23 AM - 2026-06-14
ستران عەبدوڵڵا
ستران عەبدوڵڵا
بەشی بیست و حەوت و كۆتایی
هەڵبەتە سێ هۆکار هەیە بۆ هاتنی ئەندامی وەرگیراو لە حزبی ترەوە:
1-تێگەیشتن لەوەی لەگەڵ حزبی جێهێشتوو ناگونجێ، یان ئاسۆی روون نییە و
لەگەڵ حزبی تر باشتر دەتوانێ هەمان بەرنامە جێبەجێ بکات.
2-گەشەی خەبات و تێکۆشانی حزبی خۆمان کە هاندەری هاتنەڕیزی ئەندامی
حزبانی ترە و ئەمەش دەبێ جێگەی شانازی و دەستخۆشی و باوەشی گەرمی هەڤاڵانە بێت.
3-دەردی حزبی دەسەڵاتدار، کە وادەکات هەبن لەبەر تەماع و ئیمتیاز بێن،
ئەمەش رێوشوێنی خۆی هەیە، کە تێگەیشتنە لەوەی داخۆ لە حزبی خۆی تەوەلای سیاسی،
فیکری و نیشتمانی بووە، یان بۆی دەرکەوتووە حزبی تازە رووی لە ئاسۆی سەرکەوتنە و
بەرنامەکەی لە خزمەتی مەسەلەکەدایە؟ بەشێوەیەکی گشتی کەس لە حزبی خۆی لە برسا
نەمردووە، دیارە ئەنگێزەی هاتنی خەباتگێڕان بۆ ئەوەیە ریزەکانی حزب پتە و بێت و
بەشداریی خەباتگێڕی تازە، نیشانەی سەرکەوتن و شانازییە.
لە هەرسێ دۆسێی وەرگرتن و پاداشت و سزا و گرتنەخۆی
هەڤاڵی تازە و هاتوو هەمیشە توانای حزب لە فراوانکردنی بنکەی حزب و باوەشکردن بە
ئەندامی تازەدا دەردەکەوێت و رادەی حەریفی و شارەزایی لە جێکردنەوەی ئەندام لە
هەیکەلی حزبی و رەچاوکردنی لێهاتوویی هەڤاڵی تازە، بێ رەنجاندنی ئەندامانی
تێکۆشەری دێرین لەناو حزب، گرەوی گەورەی سەرکەوتنە.
حزب دەتوانێ سەدان تەکبیری رێکخراوەیی بۆ پایەدارکردنی ئەندامی دێرین
و گرتنەخۆی ئەندامی تازە بگرێتەبەر، کە سەرەنجام لە جێی قەرەباڵغی و بەریەککەوتن
هەموویان بخاتەگەڕ لە سەنگەری فراوانی حزب بۆ خەبات و گرتنەبەری ئامانجی نیشتمانی
و نەتەوەیی.
نموونەی بەرجەستە:
راستییەکەی ئەوی لەم وتارەدا باسمان کرد، لەسەر رێوشوێنی وەرگرتن و
جێکردنەوەی ئەندامی تازە، بابەتێکی زۆر گرنگە، وابزانم حزب زۆر ئەم باسە بە گرنگ
وەردەگرێ و ئیشی لەسەر دەکات و بێگومان لەم پرسەدا پەیڕەوی ناوخۆ و مەرج و
رێوشوێنەکانی وەرگرتن یارمەتیدەرێکی باشن، بەڵام هێشتا داهێنانی شێوازی نوێ و
فراوانکردنی چانسەکانی وەرگرتنی ئەندام پێویستن.
هەڤاڵمان نموونەی خێزانێکی بۆ باسکردین کە گوتیان ئێمە پانزە کەسی
خوێندەوار و دەرچووی زانکۆین، کتێبمان هەیە لە خزمەتی وڵاتەکەمان، گەرەکمانە ببینە
ئەندام و هەڤاڵی حزبی، دیارە وەڵامی ئەوە ئاسانە کە هەڤاڵانی ناوبراو خەڵکی چ
سنوورێکن، بچن لەوێ پەیوەستی حزب بن، بەڵام دیارە بەجۆرێک لە جۆرەکان لە ئۆرگانی
ئەوێ نین، نەچوون یان کەس بانگی نەکردوون، بێگومان چوون پێویستە و دەستپێشخەرییەکی
حزبییە کە دەبێ بیکەن، بەڵام خۆ ئەوەش پرسیارە تیمی ئۆرگانی ئەو دەڤەرە بۆ ئەو
هەڤاڵانەیان نەدۆزیوەتەوە و فەرقیان پێ نەکردووە؟ پێشنیازم بۆ هەڤاڵ کرد هەر لە
خۆیان، واتا پانزە کەسەکە، بازنەیەکی رێکخستنیان لێ دروست بکەن، پاش ماوەیەک
بیکەنە دیاری ئۆرگانی ناوچەکەیان و داوای فراوانی زیاتریان لێ بکەین، نموونەی ئەمە
لە زۆر شوێن هەن کە خزمەت دەکەن، حزب لە سەرکردە و سەرکردایەتی تا خوارەوە هەقە
ئاگاداریان بن و بۆنەی وەرگرتنیان بۆ ساز بکەن، کە ئەوە گرنگە بە چەند قۆناغدا
بڕوات:
-بازنەیەک کە خۆیان فراوانی بکەن.
-پێشکەشکردنیان بە ئۆرگانێک.
-چاودێری ئۆرگانەکە، داخۆ جێی کردونەتەوە و داخۆ فراوانتریش بوون؟
نموونەی لیستی کتێبی پێگەیاندنی کادران
لەم کورتە سەرنجەدا
ئاماژە بە چەند کتێبێک دەکەین کە دەکرێ بۆ خولەکانی کادران پشتی پێ ببەسترێ و
بەشێک بێت لە بەرنامەی خوێندن و خۆپێگەیاندن، لە نموونەی حزبێکی وەک یەکێتیدا.
یەکەم: کتێبی مام جەلال (دیداری تەمەن) دیداری سەلاح رەشید، کە دەکرێ
ئەم کتێبە لە تەواوی ماوەی خولەکەدا بخوێندرێتەوە و ماددەیەکی رەسمی بێت، لەلایەن
مامۆستایەکەوە ئاماژە بکرێت کە پسپۆری کتێبەکە بێت و بە گوێرەی زەمەن و بە گوێرەی
وێستگە جیاجیاکانی خەبات، بە گوێرەی دونیابینی مام جەلال لەسەر کوردایەتی،
دیموکراتی و سۆشیالیزم...هتد بیکاتە چەند فەسلێک .
ئەم کتێبە دەرفەتە هەم بۆ ناسینی بیروڕای مام جەلال، هەم بۆ ناسینی
مێژووی کوردایەتی، هەم بۆ ناسینی یەکێتی و شۆڕشی نوێ و ....
لەگەڵ ئەم کتێبەدا دەکرێ چەند کتێبێکی تری یارمەتیدەر بەکار بێت، بۆ
ئەو باسانەی لەم دیدارەدا بە کورتی باس کراون، یان بە وردی لەسەری نەدواون.
دووەم: هەرسێ کتێبی نەوشیروان مستەفا ئەمین (لە کەناری دانوبەوە بۆ
خڕی ناوزەنگ، پەنجەکان یەکتری دەشکێنن، خولانەوە لەناو بازنەدا)، وەک مێژووی
فراوانی یەکێتی بخوێنرێت، چونکە مێژووی شۆڕشی نوێ و کوردایەتی دەگێڕێتەوە، دەکرێ
بۆ هاوسەنگی راگرتن چەند کتێبێکی تری بیرەوەریش وەک بەرهەمی لاوەکی بەکار بێن.
سێیەم؛ رۆمانی (داگیرکردنی تاریکی) لە نووسینی بەختیار عەلی، گرنگە
ئەم رۆمانە فەسڵ فەسڵ بکرێت بە ئەرک بەسەر کادرانەوە و بخوێنرێتەوە، بەشێک بێت لە
تاقیکردنەوەکان.
بەهەمان شێوە رۆمانی (بەندەر فەیلی) لە نووسینی بەختیار عەلی، ئەم دوو
رۆمانە یەکێکیان لەسەر زوڵمی کەمالیستەکانە لەبەرامبەر کوردی باکوور و ئەویتریان
لەسەر زوڵمی بەعسە بەرامبەر کوردانی فەیلی، دەکرێت بەشێک بێت لە نەریتی خوێندنەوە
و جۆرێک لە هۆشیاری نەتەوەییش بێت بۆ کادری حزب، مۆدێلی ئەمە لە کورتەی بازرگانی
ڤینیسیا و چیرۆکی کەمبس هەیە لە قۆناغی خوێندنی زمانی ئینگلیزی لە ئامادەییەکاندا.
چوارەم: رۆمانی (شوانی کورد) (شڤانی کورد) (شڤانی کرمانج) و (الراعي
الكردي) لە نووسینی عەرەبی شەمۆ، ئەم رۆمانە بە کوردی سۆرانی، کوردی بادینی، کوردی
کرمانجی لاتینی و بە زمانی عەرەبیش هەن، بۆ پەرەپێدانی توانای زمانەوانی بەرامبەر
و بەراورد، دەکرێت رۆڵی گرنگ بگێڕێت لە زانینی هەموو زاراوە کوردییەکان و فێربوونی
رێنووسی عەرەبی و لاتینی، ئەم رۆمانە بە دەنگیش هەیە، بەهەردوو زاراوەی سۆرانی و
کرمانجی و دەکرێت بەتایبەتیش عەرەبییەکەی (الراعي الكردي) بە دەنگ بخوێنرێتەوە،
ئەم رۆمانە دەتوانرێ بە چەند ۆرکشۆپێکی چڕ بایەخی پێ بدرێت چونکە:
1-ژیانی مرۆڤێکی رەنجبەری کورد لە نێوان سنووری تورکیا و روسیا
دەگێڕێتەوە.
2-ژیانی کوردێکی ئێزیدی ئاوارە و دەربەدەر دەگێڕێتەوە کە خۆی بە ئەندامی
جڤاتی کورد دەزانێ.
3-ژیانی ئەندامی حزبێکی شۆڕشگێڕ دەگێڕێتەوە، کە تا پلەی سەرکردایەتی
حزبی شیوعی ئەرمەنی رۆیشتووە.
4-وەک هەر تێکۆشەرێکی سیاسی و کوردێک لە زەمانی حوکمی ستالین لە یەکێتی
سۆڤێت توشی کێشە هاتووە.
5-لە بوای رۆشنبیری رۆمانەکەی بەئەلفابێتای کرمانجی و لاتینی نووسیوە و
رۆمانەکەش وەک مۆدێلی ئەو نووسینەیە.
6-ژیاننامەکەی عەرەبی شەمۆ وەک نووسەری رۆمانی قەڵای دمدم، وەک نووسەر و
ئەندامێکی هۆشیاری نەتەوەی کورد.
7-باسی ئازایەتی و چەلەنگی ژنی کورد دەکات.
پێنجەم: هەر هەشت بەرگەکەی رشتەی مرواری لە نووسینی مامۆستا عەلادین
سەجادی چونکە:
1-باسی ژیانی کوردەواری دەکات، کە بۆ کادیری حزبی پێویستە ژیان و
فەرهەنگی کۆمەڵەکەی بناسێ.
2-باسی مەلای خوێندەوار و نەخوێندەواری کورد دەکات، کە دەشێ نموونە بێت
بۆ کادیری هاوچەرخی حزبی و سیاسی.
3-تەنز و پەندی پێشین و قسەی خۆش فێری خوێنەر دەکات، بۆ کادیری سیاسی
زۆر گرنگە بیزانێت، هەروەکو لە نموونەی خەسڵەتی سەرنج راکێشی کادردا باسمان کردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت: لەشکر بادینی پێشمەرگەیەکی خەباتگێڕ و تینووی کوردایەتییە
06:48 PM - 2026-06-14 -
هێرۆخان وەک هاوڕێ و هاوژینی تەمەنی مام جەلال و رۆڵی لە شاخ و شاردا
03:50 PM - 2026-06-14 -
یەکێتی پەیوەندییەکانى لەگەڵ ناوەندە ئەکادیمی و کلتورییەکانی ئیسپانیا پەرە پێدەدات
03:17 PM - 2026-06-14 -
رفعەت عەبدوڵا پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی سهڵاحهدین بههائهدین دەکات
03:12 PM - 2026-06-14
ئەمانەش ببینە
ئەمریکا: هێرشەکانی ئیسرائیل کاریگەری لەسەر رێککەوتنی ئاشتی نابێت
06:27 PM - 2026-06-14
فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ مووچەخۆرانی عیراق مووچەکانیان وەردەگرن
02:37 PM - 2026-06-14
ئيسرائيل زاحیەی بەیروت بۆردومان دەکات
02:23 PM - 2026-06-14
جیهان یادی رۆژی خوێن بەخشین دەکاتەوە
10:45 AM - 2026-06-14
زۆرترین خوێنراو
-
کـــوردایەتی واتا حــزبایەتی
بیروڕا 11:23 AM - 2026-06-14 -
سەرۆک بافڵ پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی سهڵاحهدین بههائهدین دەکات
پرسەنامە 10:55 AM - 2026-06-14 -
جیهان یادی رۆژی خوێن بەخشین دەکاتەوە
جیهان 10:45 AM - 2026-06-14 -
پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ سڵاحەدین بەهادین
پرسەنامە 10:37 AM - 2026-06-14 -
ترەمپ یادی 80 ساڵەی تەمەنی بە زۆرانبازی دەکاتەوە
جیهان 10:29 AM - 2026-06-14 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ سەڵاحەدین بەهادین
پرسەنامە 10:10 AM - 2026-06-14 -
تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستیپێکرد
کوردستان 09:02 AM - 2026-06-14 -
پەیامی هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خاتوو شوکریە
پرسەنامە 08:54 AM - 2026-06-14



.png)
.jpg)
.png)
.jpg)
دابەزێنە

