riklam

پاش نوێژی هه‌ینی تیرۆریستان 80 موسڵمان شه‌هیدو بریندارده‌كه‌ن

kurdistani 03:40 PM - 2013-05-17
له‌پاش نوێژی هه‌ینی شه‌هیدیان كردن

له‌پاش نوێژی هه‌ینی شه‌هیدیان كردن

له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێندارو له‌ یه‌كێك له‌ مزگه‌وته‌كانی شاری به‌عقوبه‌، نزیكه‌ی 80 كه‌س شه‌هیدو برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ شاره‌كه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ پاش نوێژی هه‌ینی له‌ مزگه‌وتی ساریه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی شاری به‌عقوبه‌ له‌كاتێكدا نوێژكه‌ران له‌ مزگه‌وته‌كه‌ هاتوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆمبێكی چێندارو ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و پاش كه‌مێك بۆمبێكی تریش له‌نزیك هه‌مان جێگا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی كه‌ ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ نزیكه‌ی 40 شه‌هید و 40 برینداریان لێكه‌وتۆته‌وه‌.


PUKmedia به‌عقوبه‌ - هونه‌ر مه‌نسور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket