riklam

ئامادەیی پیشەیی گەشتوگوزار لە كوردستان دەكرێتەوە

kurdistani 04:01 PM - 2013-03-06
.

.

بەمەبەستی پەرەپێدان بە كەرتی گەشتوگوزار، دەستەی گشتی گەشتوگوزار بەهاوكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ كردنەوەی ئامادەیی پیشەیی گەشتوگوزاربۆ ساڵی خوێندنی 2013 - 2014.
نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: بەمەبەستی كردنەوەی ئامادەیی پیشەیی تایبەت بەگەشتوگوزار چەندجارێك لەگەڵ وەزارەتی پەروەدە دانیشتوون و ئەنجامێكی باشی لێكەوتەوەو لە دواكۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە گەیشتینە ئەو ئەنجامەی ئەو ئامادەییە پیشەییە بكرێتەوە.
وتیشی: میكانیزم و رێوشوێنی پێویست بەمەبەستی كردنەوەی ئەو ئامادەییە پیشەییە بۆ ساڵی خوێندنی 2013 - 2014 گیراوەتەبەرو ئەركەكانی ئێمەش وەكو دەستەی گشتی گەشتوگوزار لایەنی بەرامبەر كە وەزارەتی پەروەردەیە دیاریكراوە.
وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزار وتیشی: كردنەوەی ئامادەییە پیشەییەكان بەهەمانشێوەی ئامادەییە پیشەسازی، كشتوكاڵ و بازرگانییەكان دەبێت، دەیانەوێت لەرێگە كردنەوەی ئەم ئامادەییەوە شارەزاو پشپۆڕ بۆ میوانخانەو رێستۆرانتەكان دابین بكەن، بۆئەوەی بەشێوازێكی گەشتیارییانە خزمەتی كەرتی گەشتوگوزاربكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا یەكەمجار لەشاری هەولێر ئەو ئامادەییە دەكرێتەوەو تەنها یەك هۆبەش دەگرێتەوە لە بەشی گەشتوگوزارو هەنگاو بە هەنگاو بەشی نوێ زیاد دەكرێت.


PUKmedia دانا حامید - سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket