riklam

بەڕێوەبەری کۆڕبەندی دێلفی: سلێمانی بۆ ئێمە زۆر گرنگەو سوپاسی قوباد تاڵەبانی دەکەین

کوردستان 12:34 PM - 2026-06-05
کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە PUKMEDIA

کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە

دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆڕبەندی دێڵفی رایگەیاند: شانازی بەوەوە دەکەین کەلە سلێمانی کۆڕبەندەکەمان دەکەین و سلێمانی بۆ ئێمە زۆر گرنگە و ئێمە بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی ئەم بۆنەیە لەم شارەو زۆر سوپاسی قوباد تاڵەبانی دەکەین بۆ ئەو هاوکارییە مەزنەی کە پێشکەشی ئێمە و تیمەکەمانی دەکات.

سێمۆن سێمیۆنیدیس دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆڕبەندی دێڵفی لەبارەی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندەکە لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: شانازی بەوەوە دەکەین کە ئەم پرۆژە زۆر سەرنجڕاکێشە لە سلێمانی بۆ دووەم ساڵی لەدوای یەک درێژە پێدەدەین و وەک دەزانن ئەم بۆنەیە لێرە لە سلێمانی، تەنها بۆنەی نێودەوڵەتی نییە کە ئێمە رێکی دەخەین، ئێمە بڕیارمانداوە ئەم پرۆژەیە بەردەوام بکەین، سەرەڕای ئەو کاتە سەختانەی کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیدا تێپەڕ دەبێت.

وتیشی: بەرنامەیەکی زۆر سەرنجڕاکێشمان بۆ هەردوو رۆژی کۆڕبەندەکە کەدەکاتە رۆژانی شەممە 6-6 و یەکشەممە 6-7 ئامادەکردووە، چەندین بابەتی گرنگمان هەیە کە دەبێت تاوتوێیان بکەین، نەک تەنها دۆخی جیۆپۆلیتیکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو رۆڵی کوردستان وەک فاکتەرێکی سەقامگیرکەر لەم ناوچەیەدا، هەروەها تاوتوێکردنی دۆخی ئابووری و پێشکەوتن و گفتوگۆکردن لەسەر وەبەرهێنان بۆ ئەم ناوچەیەش.

ئەوەش دەڵێت: گروپێکی گرنگی خەڵکمان لە ئەوروپاوە هێناوە و پێموایە ئەم دوو رۆژەی داهاتوو لە سلێمانی دەربارەی ئەوە دەبێت کە چۆن کوردستان دەتوانێت رۆڵێکی پێشەنگتر لە بازرگانی و سیاسەتدا بگێڕێت.

وتیشی: بە دڵسۆزی سوپاسی قوباد تاڵەبانی دەکەم، ئەم پرۆژەیە دەستپێشخەری ئەوەو ئەو کەسەیە کە لەگەڵمان گفتوگۆ دەکات دەربارەی رێکخستنی ئەم بۆنەیە و سوپاسی دەکەم بۆ ئەو هاوکارییە مەزنەی کە پێشکەشی ئێمە و تیمەکەمان دەکات.

لەبەشێکی تری قسەکانیدا وتی: دەمەوێت هەستە زۆر دۆستانەکانمان بۆ کوردستان و بۆ خەڵکی کوردستان بگەیەنم، چونکە بە درێژایی مێژوومان ئێمە زۆر نزیک بووین و پێموایە ئەم پەیوەندییە پێویستە بەردەوام بێت و فراوانتر ببێت، بۆیە سبەی وەزیری پەیوەندییە ئابوورییە نێودەوڵەتییەکانمان دەهێنینە ئێرە بۆ ئەوەی نەک تەنها لە رووی سیاسییەوە، بەڵکو لە رووی ئابوورییەوە، هەردوو وڵاتەکە زیاتر نزیک ببنەوە، چونکە سلێمانی شارێکی مێژووییە. پێموایە سلێمانی شوێنێکە کە پێویستە زیاتر گرنگی و سەرنجی پێبدەین، شارەکانی تری عیراق لە ئەوروپا گرنگییەکی زیاتریان پێدەدرێت، سلێمانی بۆ ئێمە زۆر گرنگە و ئێمە بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی ئەم بۆنەیە لە سلێمانی، دامەزراوە دروست دەکەین، و ئەم کۆنفرانسە دەبێتە دامەزراوەیەک لێرە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket