riklam

سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دوو پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ بەسەردەکەنەوە

ی ن ک 03:24 PM - 2026-06-05
سەردانەکەی مەکتەبی سکرتاریەت PUKMEDIA

سەردانەکەی مەکتەبی سکرتاریەت

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە دوو سەردانی جیادا لە شاری رانیە و قەڵادزێ هەریەک لە هەڤاڵان( مستەفا عەبدوڵا ئیبراهیم ؛ حسێن وەسمان حسێن ) پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێیان بەسەرکردەوە .

لەو بەسەرکردنەوانەدا ؛ مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە تەندروستی هەڤاڵانیان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتر و تەندروست باشی هەمیشەییان بۆ خواستن .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ستایشی رۆڵ و تێکۆشانی جوامێرانەی هەڤاڵانی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێیان کرد کە لە دوای هەرەس و نائومێد پۆلێک لە رۆڵەی ئازاو گیان لەسەر دەستی نیشتمان لە ناو ریزەکانی یەکێتیدا دڕیان بە شەوە زەنگی نائومێدی دا و بوونە مەشخەڵی ئەو شۆڕشەی نەسرەوستن تا سەرکەوتن ؛ هەڤاڵان مستەفا عەبدوڵا و حسێن وەسمان لە نموونەی باڵای ئەو خەباتگێڕ و تێکۆشەرانە بوون کە مەچەکێکی بەهێزی شۆڕشی نوێ بوون .

هەڤاڵان مستەفا عەبدوڵا و حسێن وەسمان سوپاسی بەسەرکردنەوەکەیان کردوو خۆشحاڵیان دەربڕی لە یادی 51 ساڵەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ـدا رێبازەکەی جەنابی مام لە دەستێکی ئەمین و بەهێزی وەک سەرۆک بافڵ دایە کە ئەمەش مایەی خۆشحاڵی و سەربەرزی هەموو خەباتگێڕ و تێکۆشەرەکانی یەکێتی و رێگای بەرزی کوردایەتیە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket