riklam

ئاسایش لەدوكانێكی فرۆشتنی جوانكاری ژناندا چی گرتوە؟

kurdistani 05:49 PM - 2014-09-29
بەلەزگەی ساختە مێژووی بەسەرچونیان گۆڕيوە

بەلەزگەی ساختە مێژووی بەسەرچونیان گۆڕيوە

بەڕێوەبەرایەتی ئایشی سلێمانی رایدەگەیەنێ لەدوكانێكی كەمالیاتی فرۆشتنی مەوادی جوانكاری ژناندا دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر لەمەوادی جوانكاریدا گرتوە كە سەرجەمیان بەسەرچوو بوون  و بەلەزگەی ساختە مێژووی بەسەرچونیان گۆڕدرابوو، ئامادەكرابوون بەباركۆدە ساختەكانەوە بفرۆشرێنەوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی كە كۆپیەكی رەوانەی PUKmedia كراوە، بەمەبەستی پارێزگاریكردن لەتەندروستی هاووڵاتیان و رێگرتن لەهەر جۆرە كارێكی نایاسایی و یاریكردن بەتەندروستی هاووڵاتیان، لەدرێژەی كاروچالاكیەكانی هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی، دوای بەدواداچون و پشكنین  وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، بەپێی ماددەی 10 لەیاسایی پاراستنی بەكارهێنەر ئەمڕۆ 2014/9/29 لەدوكانێكی كەمالیاتدا بۆ فرۆشتنی مەوادی جوانكاری ژنان لەناو بازاڕی شاری سلێمانیدا، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی سلێمانیەوە توانرا دەستبگیرێـت بەسەر بڕێكی زۆر لەمەوادی جوانكاریدا كە سەرجەمیان مەوادی بەسەر چوو بوون  و بەلەزگەی ساختە مێژووی بەسەر چونیان گۆڕدرابوو، ئامادەكرابوون بەباركۆدە ساختەكانەوە بفرۆشرێنەوە.

ئاسایشی سلێمانی راشیگەیاندوە: لەكاتێكدا ئەم دەرمانە بەسەرچوانە  نەك تەنها زیان بەتەندروستی دەگەیەنن، بەڵكو چەندین نەخۆشی ترسناك دروستدەكەن و كاریگەری خراپی ئابوریش لە بازاڕەكاندا دروستدەكەن، لەگەڵا  لەدەستدانی متمانەی بەكارهێنەرانی و بازاڕو بەكاربەر روبەڕووی مەترسی دەكەنەوە، بەپێی یاساو بەبڕیاری دادوەر سەرجەم كەلوپەلەكان دەستیان بەسەردا گیراوەو  رێوشوێنی یاسایی بەرانبەر بەخاوەنی دوكانەكە گیرایەبەرو روبەڕوی یاسا كرایەوە.
 
PUKmedia

2249172992014_wr.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket