دروستكردنی بەنداوی باوەنور دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە
kurdistani 12:21 PM - 2013-08-06
لەماوەی 5 ساڵدا جێبەجێدەكرێت
ئیدارەی گەرمیان بەشێوەیەكی رەسمیی دروستكردنی بەنداوی باوەنور رادەگەیەنێت، كە بەبودجەی 234 ملیار دینار و لەماوەی 5 ساڵدا جێبەجێدەكرێت.
یونس ئەحمەد جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە PUKmedia ی راگەیاند: پڕۆژەكە لەزووترین كاتدا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوەو بەتەواوبوونی ئەم پڕۆژەیەش، پڕۆژەیەكی تر دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە كە ئەویش بەنداوی بەردەسوورە لە سەرووی قەزای كەلار، كە لەئێستادا دیزان و شیكردنەوەی تەواوی بۆ كراوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی گەرمیان و سەرچاوەكانی ئاوەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
یونس ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو كە بەنداوی باوەنور درێژییەكەی 880 مەترەو توانای گلدانەوەی 29 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، بڕی ئەو بودجەیەی بۆی تەرخانكراوە 234 ملیار دینارەوەو ماوەی دروستكردنەكەشی 5 ساڵە، لە تواناشیدایە 33 مێگاوات كارەبا بەرهەمبهێنێت.
جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان راشیگەیاند: لەڕووی كشتوكاڵ و گەشتوگوزارەوە، بەنداوەكە سوودێكی زۆری هەیەو دەبێتەهۆی بوژاندنەوەی ناوچەكە، كە دواتر بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو كاری لەسەر دەكرێت.
PUKmedia سامان یاروەیس - گەرمیان
هەواڵی زیاتر
-
ئەمریكا رەتیدەكاتەوە سزاكانی سەر بانكەكانی عیراق هەڵبوەشێنێتەوە
11:56 AM - 2026-07-17 -
بڕیارە سێ شەممەی داهاتوو سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی ئێران بكات
11:47 AM - 2026-07-17 -
بەهۆی پۆستەرە سیاسییەکەوە فیفا لێکۆڵینەوە لە یاریزانانی ئەرجەنتین دەکات
10:00 AM - 2026-07-17 -
سینتکۆم: نوێترین هێرشەکان بۆ سەر ئیران ئەنجامدران
09:43 AM - 2026-07-17
ئەمانەش ببینە
سەندیکای رۆژنامەنووسان:روماڵی شوێنی بۆردومان و تەقینەوەکان مەکەن
11:24 PM - 2026-07-17
بەرگری شارستانی سلێمانی: تیمەکانمان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن
10:47 PM - 2026-07-17
پارێزگاری سلێمانی: هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو جەنگەی بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە
09:41 PM - 2026-07-17
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
01:48 PM - 2026-07-17
زۆرترین خوێنراو
-
پارێزگاری سلێمانی: هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو جەنگەی بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە
کوردستان 09:41 PM - 2026-07-17 -
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
کوردستان 01:48 PM - 2026-07-17 -
دیلان غەفور: بانکی ناوەندیی قەرز دەدات بە چەند پرۆژەیەک
عیراق 12:27 PM - 2026-07-17 -
ئەمریكا رەتیدەكاتەوە سزاكانی سەر بانكەكانی عیراق هەڵبوەشێنێتەوە
جیهان 11:56 AM - 2026-07-17 -
بڕیارە سێ شەممەی داهاتوو سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی ئێران بكات
عیراق 11:47 AM - 2026-07-17 -
دەزگای ئاسایشی هەرێم: بە حەوت موشەک هێرشکرایە سەر زڕگوێزەڵە و قەرەداغ
کوردستان 11:40 AM - 2026-07-17 -
بەهۆی پۆستەرە سیاسییەکەوە فیفا لێکۆڵینەوە لە یاریزانانی ئەرجەنتین دەکات
جیهان 10:00 AM - 2026-07-17 -
سینتکۆم: نوێترین هێرشەکان بۆ سەر ئیران ئەنجامدران
جیهان 09:43 AM - 2026-07-17




.jpg)
.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

