دهۆك.. رێگهنادرێت یادی وهدات بكرێتهوه
کوردستان 09:39 AM - 2018-08-13
.
بۆ ئەمساڵیش دەسەڵاتدارانی پارێزگای دهۆك و پارتی دیموكراتی كوردستان رێگەنادەن لەدهۆك ساڵیادی تیرۆركردنی وەدات حسێن رۆژنامەنوس و پەیامنێری رۆژنیوز بكرێتەوە كە دوو ساڵ لەمەوبەر دوای رفاندنی لەسنوری پارێزگای دهۆك تیرۆركرا.
رۆژی 13ی ئابی 2016، وەدات حسێن عەلی رۆژنامەنوس و پەیامنێری سایتی رۆژنیوز، دوای ئەوەی لەگەڕەكی ماڵتای شارەكە لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراو رفێنرا، دوای ئەشكەنجەیەكی زۆر تەرمەكەی لەنێوان شاری دهۆك و قەزای سمێلدا بەكوژراوی دۆزراوەتەوە.
دوای تیرۆركردنیشی، رۆژنامەنوسانی رۆژنیوز ئەوەیان بە PUKmedia راگەیاندبوو: چەند رۆژێك پێش تیرۆركردنی زیاتر لە 5 جار لەلایەن ئاسایشی دهۆكەوە بانگهێشتكراوەو لێپرسینەوەی لەگەڵ كراوە.
پۆلیسی دهۆكیش دوای روداوەكە لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە: وەدات حسـێن عەلی، دوای ئەشكەنجەدانێكی زۆر لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە، لەسەر رێگای سێجی سەر بەقەزای سمێل بەكوژراوی دۆزراوەتەوە.
بڕیاریشە ئەمڕۆ بۆ ساڵی دووەم لەسلێمانی ساڵیادی تیرۆركردنی ئەو رۆژنامەنوسە بكرێتەوە، لەوباریەوە، شنە فایەق سەرنوسەری رۆژنیوز ئاماژە بەوەدەكات ئەمڕۆ 13ی ئابی 2018، لەسلێمانی دووەمین ساڵیادی تیرۆركردنی رۆژنامەنوسیان وەدادت حسێن دەكەنەوە كە دوو ساڵی پێش ئێستا لەدهۆك تیرۆركرا، بە PUKmediaی وت: ئەمساڵیش بۆ ساڵی دووەم لەسلێمانی ساڵیادی تیرۆركردۆنی وەدات حسێن رۆژنامەنوس و پەیامنێرمان دەكەینەوەو لە مەراسیمەكەشدا كە لەهۆتێل مەموزین بەڕێوەدەچێت خەڵاتی وەدات بۆ ئازادی رۆژنامەوانی دەبەخشینە دوو رۆژنامەنوس كە لە هەردوو رەگەزن.
وتیشی: بۆ مەراسیمەكە بانگهێشتی راگەیاندن و رۆژنامەنوسان و نوسران و كەسایەتییەكان كراوە، لەدهۆكیش بڕیارە خانەوادەكەی بچنە سەر گۆڕەكەی و یادی بكەنەوە.
سەرنوسەری رۆژنیوز راشیگەیاند: لەدهۆكی رێگەمان پێنادرێت مەراسیم بۆ ساڵیادی تیرۆركردنی وەدات بكەینەوە، چونكە مۆڵەت وەرگرتن لەوێ كارێكی قورسە، بۆیە هەر لەسلێمانی ساڵیدەكەی دەكەینەوە.
عەبدولڕەحمان حسێن، برای وەدات حسێن رۆژنامەنسی تیرۆركراو، باس لەوەدەكات كە بۆ دووەمین ساڵیادی تیرۆركردنی براكەیان، لەسلێمانی مەراسمێكی بۆ دەكرێت،بەڵام لەدهۆك هیچ مەراسیمێك ناكرێت، ئەوەی هەیە تەنها وەك خانەوادەی شەهید وەدات دەچنە سەر گۆڕەكەیی و پەیامێك بڵاودەكەنەوە، بۆ PUKmedia وتی: لەدهۆك پارتی رێگە نادات مەراسیمی ساڵیادی تیرۆركردنی براكەمان بكەینەوە، تەنها خۆمان دەچینە سەر گۆڕەكەیی و پەیامی خۆمان رادەگەیەنین.
تیرۆركردنی وەدات حسێن رۆژنامەنوس و پەیامنێری رۆژنیوز، كاردانەوەی توندی لێكەوتەوەو رۆژنامەنوسان و لایەنە پەیوەندیدارەكان و زۆربەی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان و لایەنەكان ئیدانەیان كردو داوای دۆزینەوەی بكوژانی ئەو رۆژنانەمەنوسەیان كردو بەكارێكی ترسنۆكانەیان لەقەڵەمدا.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

