باڵێۆزی پێشووی عیراق له‌كۆماری چین‌و باڵێۆزی پێشووی هه‌میشه‌یی عیراق له‌ژنێف، د. محه‌مه‌د سابیر ئیسماعیل رایده‌گه‌یه‌نێت: كه ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت وه‌كو سوڵتانی عوسمانی ره‌فتار بكات‌و هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی ساڵی ١٩٢٠ زیندوو بكاته‌وه، كه له‌و هاوپه‌یمانییه‌دا هه‌ولێرو سلێمانی‌و كه‌ركوك‌و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی باشووری كوردستان ده‌كه‌وێته سنووری نوێی توركیا، به‌ڵام ئه‌مه خه‌ونێكه كه هه‌روه‌ك خه‌ون ده‌مێنێته‌وه‌و نایه‌ته‌دی.
ئه‌ردۆغان توركیا به‌ره‌و سیستمی دیكتاتۆریی‌و خنكاندنی ئازادیی ده‌بات
*ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكان‌و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه چۆن ده‌بینیت؟
-ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په كارێكی ناڕه‌وایه‌و دژی دیموكراسییه، چونكه ئه‌وانه پێنج ملیۆن ده‌نگیان هێناوه‌و به ده‌نگی میلـله‌ت ده‌رچوون، خستنه زیندانی ئه‌و په‌رله‌مانتارو چالاكوان‌و سیاسییانه له توركیا‌و باكووری كوردستان سیناریۆییه‌كی داڕێژراوه بۆئه‌وه‌ی خه‌باتی دیموكراتیخوازانه‌ی كورد له توركیا‌و باكووری كوردستان كاروانه‌كه‌ی بووه‌ستێنرێت.
به‌وشێوه‌یه ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره كرده‌وانه ده‌كه‌م‌و داوا له‌ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ‌و یه‌كێتیی ئه‌وروپاو ئازادیخوازانی جیهان ده‌كه‌م كه ده‌نگیان هه‌ڵبڕن‌و گوشار بخه‌نه سه‌ر توركیا بۆ ئازادكردنی ئه‌و تێكۆشه‌رانه، ئه‌و كارانه‌ی ئه‌ردۆغان كۆماری توركیا به‌ره‌و دیكتاتۆریی‌و به‌ره‌و نغرۆبوونی ئازادیی‌و دیموكراسی ده‌بات، توركیا به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بێت، چونكه له‌پاش كوده‌تاكه‌ی مانگی ته‌ممووز 130 رۆژنامه‌نووسی خستۆته زیندانه‌وه‌و 150 كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی به‌كه‌ناڵه كوردییه‌كانه‌وه داخستووه‌و 110 هه‌زار كاربه‌ده‌ستی له‌سه‌ر كاره‌كانیان دوورخستۆته‌وه، سه‌رباری پێشێلكارییه‌كان بۆسه‌ر دیموكراسی به‌شێوه‌یه‌كی چڕوپڕو به‌پلان هێرشه‌یان كرده سه‌ر هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانییه‌كانی باكوور، ئه‌ندامان‌و په‌رله‌مانتاران‌و هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان، بێگومان ئه‌مجۆره له‌ڕه‌شبگیریی زیانی بۆ سه‌ر ئازادی‌و دیموكراسی ده‌بێت له‌و وڵاته‌دا.
*هه‌ڵوێستی تۆ چییه له‌سه‌ر له‌شكركێشییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆسه‌ر خاكی عیراق‌و هه‌رێمی كوردستان؟
-ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سوریا هێزی سه‌ربازیی هێناوه‌و له‌شكركێشی ده‌كات، له‌سه‌ر سنووری سلۆپی سه‌ربازگه‌ی دروستكردووه‌و چه‌ندین سه‌ربازگه‌ی له‌باشووری كوردستان هه‌یه‌و سه‌رباری ئه‌وه‌ش له‌نزیك باشیك سه‌ربازگه‌یه‌كی دروستكردووه له‌نزیك موسڵ. ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رده‌وام بۆمبارانی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌كات به‌پاساوی بوونی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌و ناوچه سنوورییانه، به بۆچوونی من له‌شكركێشییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا سه‌رناگرێت، چونكه كورد وه‌كو جاران نییه له‌باشوور چاوی كراوه‌یه‌و چه‌ندین ساڵ به‌رخۆدانی كردووه بۆئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه به‌ده‌ستبهێنێت‌و هه‌موو شتێك ده‌كات تا له‌ده‌ستی نه‌دات، له‌لایه‌كه‌وه عیراق وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌و په‌یماننامه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌یه كه په‌یماننامه‌ی ستراتیژییه، هه‌ربۆیه‌شه ئه‌مریكا به‌رگریی له‌عیراق ده‌كات، كه له‌لایه‌ن هه‌ر وڵاتێكی دراوسێوه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ بكرێت.
ده‌یه‌وێت كورد به‌مافه‌كانی خۆی نه‌گات
*ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت به‌م كارانه‌ی چی بگه‌یه‌نێت؟
-توركیا مه‌به‌ستێكی خراپی هه‌یه له هه‌موو ناوچه‌كاندا، هه‌مووی بۆ ئه‌وه‌یه كه كورد به مافه ره‌واكانی خۆی نه‌گات، له‌بری ئه‌وه‌ی بێت به گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، دێت له‌شكركێشی ده‌كات، ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت وه‌كو سوڵتانی عوسمانی ره‌فتار بكات، چه‌ندینجار باسی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی توركی ده‌كات، كه هاوپه‌یمانی نیشتمانی توركی له‌ساڵی ١٩٢٠ وه‌كو دۆكۆمێنتێك پێشكه‌ش به دواین په‌رله‌مانی عوسمانی كرا، له‌و هاوپه‌یمانییه‌دا سنووره‌كه‌ی داناوه، كه هه‌ولێرو سلێمانی‌و كه‌ركوك‌و چه‌ند شوێنێكی تێدایه، ئه‌مه ته‌نیا خه‌ونێكه كه ئه‌ردۆگان ده‌یبینێت، ده‌یه‌وێت ئه‌و هاوپه‌یمانییه زیندوو بكاته‌وه كه هیچ نرخێكی هاوپه‌یمانیی نه‌ماوه، چونكه ئه‌وه ته‌نیا پڕۆژه‌یه‌كی ناوخۆیی بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا، له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ساڵی 1923 له‌چوارچێوه‌ی په‌یمانی لۆزان‌و پشتئه‌ستور به‌و په‌یمانه دریژه‌ی به‌گفتوگۆكانی دا له‌گه‌ڵ ئینگلیز‌و فه‌ره‌نسادا، ئه‌وه‌بوو له‌به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه ده‌ستبه‌ردای په‌یمانی سێڤر ببن كه له‌ماده‌ی (61،62،63) دان نراوه به‌مافه ره‌واكانی گه‌لی كورددا، به‌گوێره‌ی ئه‌و په‌یمانه له‌پاشه‌ڕۆژدا رێگه به كورد ده‌دات وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌وڵه‌تێك بۆ خۆی دروستبكات، توركیا له‌به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه ئه‌و په‌یمانه له‌كار بخرێت‌و وڵاتانی ئینگلیز‌و فه‌ره‌نسا كاری پێ نه‌كه‌ن‌و بڕگه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، ده‌ستبه‌رداری ویلایه‌تی موسڵ بوو، ساڵی 1926 له‌په‌یمانی ئه‌نكه‌ره‌دا كه له‌نێوان عیراقی پاشایه‌تی‌و توركیای كۆماری‌و ئینگلیزه‌كان دروستبوو، رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا به‌یه‌كجاریی ده‌ست له‌ویلایه‌تی موسڵ هه‌ڵبگرێت‌و ئه‌و ویلایه‌ته به‌ڕه‌سمی بخرێته سه‌ر خاكی عیراق، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا عیراق 10%ی نه‌وتی كه‌ركوك بدات به توركیا، له‌ڕووی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مافی ئه‌وه‌ی نییه كه دووباره داوای ئه‌و خاكانه بكات كه به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنی ئه‌نكه‌ره ده‌ستی لێ هه‌ڵگرتووه.
بۆ ڕازیكردنی مه‌هه‌په‌یه
*ئامانجی له‌شكركێشییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا چییه؟
-ئه‌و له‌شكركێشییه بۆ ڕازیكردنی نه‌ته‌وه په‌رسته‌كانی وه‌ك مه‌هه‌په‌یه، كه پارتێكی نه‌ته‌وه‌یی شۆفێنیستن، ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت ببێت به‌سوڵتان‌و سیستمی په‌رله‌مانی بگۆڕێت به سیستمی سه‌رۆكایه‌تی‌و پێویستی به‌ده‌نگه‌كانی مه‌هه‌په‌یه، بۆیه به‌مه هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی توركیا ده‌بزوێنێت، بۆئه‌وه‌ی له‌به‌هاری داهاتوودا له‌هه‌ڵبژاردندا ده‌ستوور بگۆڕێت به‌سه‌رۆكایه‌تی، هۆكارێكی تریش ئه‌وه‌یه، كه هێزه‌كانی هێناوه‌ته نزیك باشیك‌و سنووری باشوور، بۆئه‌وه‌یه كه نه‌هێڵێت قه‌ندیلێكی تر له شنگال دروست ببێت‌و ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان باشوور‌و رۆژئاوادا ببڕێت، سه‌باره‌ت به جێگیركردنی سوپای توركیاش له‌خاكی عیراق‌و باشووری كوردستان، حكومه‌تی عیراق زۆر به‌ڕاشكاوانه داوای كردووه كه سوپای توركیا خاكی عیراق‌و كوردستان به‌جێبهێڵێت، هه‌ر لایه‌نێك وابزانێت كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستای توركیا له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی كورددایه ئه‌وا زۆر هه‌ڵه‌یه‌و تووشی هه‌ڵه‌ی مێژوویی ده‌بێت كه مێژووش له‌كه‌س نابوورێت.
-بۆچی ده‌وڵه‌تی توركیا سووره له‌سه‌ر به‌شداربوونی له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵدا؟
-ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كان‌و عیراقیش به‌توركیایان وتووه، كه ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕی عیراقییه‌كانه به‌هاوكاریی هاوپه‌یمانه‌كان، بۆیه توركیا بۆی نییه كه به‌شداریی له‌و شه‌ڕه‌دا بكات، توركیا هه‌تا ئێستا به‌شداریی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا نه‌كردووه، چونكه ئه‌مریكاو عیراق به راشكاوانه پێانوتووه كه به‌شداری نه‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌شداریی بكات، كاره‌كان زیاتر ئاڵۆزده‌كات‌و توركیا زیانێكی یه‌كجار زۆر ده‌كات له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه، له رووی دیپلۆماسی‌و ئابووریی‌و له رووی ناو‌و ناوبانگه‌وه له‌دنیای ده‌ره‌وه‌دا، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌رده‌وامه، ئه‌وپه‌ڕی مانگێكی تر بخایه‌نێت، شاری موسڵ له‌تێرۆریستانی داعش رزگار ده‌كرێت، له موسڵ كورد هه‌ن‌و مه‌سیحی‌و ئیسلام‌و كه‌مه ئایینه‌كانی تریش هه‌ن كه چۆن پێكه‌وه ده‌ژین، دوو سیناریۆی سه‌ره‌كیی هه‌یه، یان ئه‌وه‌تا هه‌رێمێك بۆ سوننه‌كان دروستبكه‌ن، یان ئه‌وه‌تا موسڵ بكه‌ن به موسڵی پێش داعش‌و سیستمێك بدۆزنه‌وه كه هه‌موو پێكه‌وه كاربكه‌ن‌و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌موسڵدا ده‌ژین له‌به‌رچاو بگیرێت‌ویه‌كسانی تێدا بپارێزرێت، هیچ لایه‌كیش هه‌ست نه‌كات كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه سته‌می لێكراوه، بڕوام وایه‌كه له‌م قۆناغه‌دا ناتوانرێت ئه‌وه دیاریی بكرێت كه موسڵ دوای تێرۆریستانی داعش چۆن‌و به‌چ شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه ده‌برێت.
*به بڕوای ئێوه ئه‌و دوو سیناریۆیه‌ی كه باستانكرد كامه‌یان وه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌بینیته‌وه بۆ قۆناغی دوای ئازادكردنی موسڵ له‌ده‌ستی داعش؟
-له‌ڕاستیدا نازانم، سیستمی فیدڕاڵی له‌ده‌ستووردا هاتووه كه دروستبوونی هه‌رێم رێگه پێدراوه له باشوور‌و ناوه‌ڕاست‌و باكوور، به‌و پێیه ئه‌گه‌ر بێت‌و دانیشتووانی موسڵ‌و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی بیانه‌وێت كه هه‌رێمێك دروست بكه‌ن، به‌رامبه‌ر به هه‌رێمه‌كانی تری عیراق، ره‌نگه بژارده‌یه‌كی باش بێت بۆئه‌وه‌ی پێكهاته جیاوازه‌كانی موسڵ خۆیان خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن‌و بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووس‌و ئاینده‌ی خۆیان بده‌ن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له‌ژێر كاریگه‌ریی‌و هه‌ژموونی وڵاتانی ئیقلیمی‌و ده‌ره‌وه‌دا نه‌بن.
*بۆ ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره ئه‌ركی هێزه سیاسییه‌كانی كورد چییه؟
-كورد به‌ده‌یان ساڵه خه‌بات ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی، بۆیه پێویسته خۆمان به‌هێز بكه‌ین‌و ریزه‌كانی خۆمان یه‌كبخه‌ین‌و نێوماڵی خۆمان یه‌كبخه‌ین، ئه‌گه‌ر خۆمان یه‌كبخه‌ین‌و یه‌كگرتوو بین، ده‌توانین به‌سه‌ر دوژمن‌دا سه‌ركه‌وتوو بین، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كوڕ‌و كچانی رۆژئاوا نه‌بووایه ئه‌و كۆبانێیه‌ی ئێستا ئه‌و كۆبانێیه نه‌ده‌بوو كه له‌ئاستی دنیادا وه‌ك قه‌ڵای تێكشاندنی دێوه‌زمه‌ی داعش ده‌بینرێت، به‌رخودانی كۆبانی توانی كورد بكاته كاراكته‌ری سه‌ره‌كیی له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش‌و له ستراتیژی وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژ به‌داعش كورد وه‌ك هێزێكی سه‌ره‌كی له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه تێرۆریستییه‌كان ده‌بینرێت.