riklam

هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت

پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25
قوباد تاڵەبانی PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی

پرسەنامە

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پرسەنامە و پەیامی هاوخەمی ئاڕاستەی خانەوادەی خاتوو نیعمەت دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە...

 

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو نیعمەت عەبدوڵا

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی خاتوو (نیعمەت عەبدوڵا)، نیگەران و دڵگران بووم.

نیعمەت خان خانمێکی سەربەرز و بە وورەی رۆژگارە سەختەکانی خەبات و خۆڕاگری زیندانەکانی رژێمی لەناوچوو، هاوسەری تێکۆشەر و پێشمەرگەی دانەبڕاو مام ڕەشید، دایکی هەرسێ شەهید (شۆڕش و دلێر و هیوا)بوو ، کۆچکردنی ئەم خانمە تێکۆشەرە جێگای داخی هەمووانە.

 

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و خانەوادە نیشتمانپەروەر و قوربانیدەرەکەتان دەکەم بۆ کوردایەتی و ئازادی، هاوبەشی خەمتانم.

 

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket