riklam

ئاسه‌وارێكی مێژوویی له‌ شارباژێر ده‌دۆزرێته‌وه‌

شوێنەوار‌‌ 02:30 PM - 2016-11-20
.

.

مه‌جید ئه‌بوبه‌كر محه‌مه‌د ئه‌مین كه‌ دانیشتووی گوندی سه‌راوی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ماوه‌ته‌ له‌ شارباژێرو پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی چوارتا، كووپه‌یه‌كی مێژوویی دۆزیوه‌ته‌وه‌و پێشكه‌شی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی كردووه‌.

مه‌جید ئه‌بوبه‌كر له‌ لێدوانێكدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌كاتی نه‌مام چاندندا له‌ گوندی سه‌راوی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ماوه‌ت، ئه‌و كوپه‌یه‌م دۆزیوه‌ته‌وه‌و دواتر مۆزه‌خانه‌ی سلێمانیم لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌و ماوه‌ی سێ رۆژیش سه‌رقاڵی ده‌رهێنانی ئه‌و كووپه‌یه‌ بووم بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شكێت.

هاوكات هاشم حه‌مه‌ عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌لایه‌ن ئه‌و هاووڵاتیه‌وه‌ ئاگادار كراینه‌وه‌ كه‌ ئاسه‌وارێكی مێژوویی له‌ناو باخه‌كه‌یدا هه‌یه‌، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی شوێنه‌كه‌ ده‌رهێنانی ئه‌و كوپه‌یه‌ دواكه‌وت.

وتیشی: سوپاسی دڵسۆزی ئه‌و هاووڵاتییه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی ئه‌و ئاسه‌واره‌ی ده‌رهێناوه‌و گواستویه‌ته‌وه‌ بۆ مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی.

سه‌باره‌ت به‌ مێژووی ئه‌و ئاسه‌واره‌ وتی: به‌پێی زانیارییه‌كان مێژووی ئه‌و ئاسه‌واره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می ساسانییه‌كان و كووپه‌كه‌ نه‌ختێك درزی بردووه‌ كه‌ تیمێكی پسپۆڕی مۆزه‌خانه‌ له‌ ئاینده‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

PUKmedia جه‌واد حه‌یده‌ری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket