riklam

هەشت هەزار کەس لە دوو رۆژدا ناویان بۆ حەج تۆمار کرد

کوردستان 02:43 PM - 2026-07-23
پرۆسەى حەج و عومرە راگەیاندنى حەج و عومرەی کوردستان

پرۆسەى حەج و عومرە

حاجیانى هەرێمى کوردستان

لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا نزیکەی هەشت هەزار کەس ناویان بۆ حەج تۆمار کردووە.

کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان بە PUKMEDIA ى راگەیاند: پرۆسەی ناو تۆمارکردنی حاجیان بەردەوامە و تەنها لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا نزیکەی هەشت هەزار کەس خۆیان ناونووس کردووە.

ئاماژەى بە ئەوەشدا: پرۆسەی ناونووسینی حاجیان تاوەکو رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 5ى8ى2026 سەعات 12:00ى شەو بەردەوام دەبێت و تاوەکو ئێستایش پرۆسەکە زۆر بە سەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket