riklam

سەندیكای رۆژنامەنووسان و ئاسایش نەخشەڕێگای یاسایی بۆ رێكخستنی میدیا رادەگەینن

کوردستان 09:44 PM - 2026-07-12
مایك و لۆگۆی بەشێك لە میدیاكان ميدياكان

مایك و لۆگۆی بەشێك لە میدیاكان

ميدياكاران

لە رانیە، بەمەبەستی پەرەپێدانی هەماهەنگی و پاراستنی ڕۆژنامەنووسان، كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان لەنێوان نووسینگەی راپەڕینی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، بە بەشداریی زیاتر لە 40 میدیاكار لەكەناڵە جیاوازەكانی میدیای سنوورەكە، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین بەڕێوەچوو.

لەكۆبوونەوەكەدا، مستەفا محەمەد، سكرتێری نووسینگەی راپەڕینی سەندیكا جەختی لەوە كردەوە كە ئێستا زیاتر لە 30 دەزگای میدیایی لە دەڤەرەكەدا چالاكن و سەندیكا وەك تاكە مەرجەعی یاسایی رۆژنامەنووسان كاریان بۆ دەكا، هاوكات نەخشەڕێگایەكی پێنج خاڵی خستەڕوو، تێیدا داوای پابەندكردنی دامەزراوەكانی كرد بە ماددەی دوو بۆ كارئاسانی لە گەیاندنی زانیاری دروست لەڕێگەی رۆژنامەنووسانەوە بەڕای گشتی. 

هەروەها ئاماژەی بە نووسراوی رەسمی ئەنجومەنی سەندیكا بەژمارە 2231 دا بۆ فلتەركردنی یاسایی و سڕینەوەی ئەندامە ناچالاكەكان كرد، جەختیشی لەڕێكخستنی ماڵپەڕەكان و روبەڕوبوونەوەی پەیجە سێبەرەكان كردەوە.

لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا سكرتێری نوسینگەی راپەڕین داوای جێبەجێكردنی ماددەی 7ـی كرد بۆ كارئاسانی بازگەكان لەگەڵ هەڵگرانی ناسنامەی رەسمی سەندیكا و بەپێی ماددەكانی 8 و 9 دووپاتی كردەوە كە نابێ رۆژنامەنووس بەهۆی كارەكەیەوە دەستبەسەر بكرێ و پێویستە لە هەر سكاڵایەكدا سەندیكا پێشوەختە ئاگادار بكرێتەوە.

لەبەرامبەردا، هادی موحسین، بەڕێوەبەری ئاسایشی راپەڕین، وێڕای گوێبیستبوونی وردی سەرنجی میدیاكاران، بە ئەرێنی وەڵامی داواكارییەكانی دانەوە و بەڵێنی هاوكاری و هەماهەنگیی باڵای بە نووسینگەی سەندیكا دا بۆ خزمەتكردنی زیاتری دەڤەرەكە.

لە كۆتاییدا، دوای خستنەڕووی سەرنجی رۆژنامەنووسانی ئامادەبوو، بڕیاردرا لەپێناو دروستكردنی ئاسانكاری زیاتر بۆ میدیاكاران ئەم كۆبوونەوە هاوبەشانە لە داهاتووشدا بەردەوامییان هەبێت و كۆبوونەوەكە بە دووپاتكردنەوەی هاوبەشیی راستەقینەی نێوان هەردوولا بۆ چەسپاندنی یاسا كۆتایی هات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket