riklam

ئەمریکا کردنەوەی گەروی هورمز رادەگەیەنێت و ئێرانیش دەڵێت داخراوە

جیهان 04:18 PM - 2026-07-12
گەرووی هورمز رۆیتەرز

گەرووی هورمز

 فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا، رایدەگەیەنێت کە گەروی هورمز بۆ هەموو کەشتییەکان کراوەتەوە، بەڵام ئێران رەتیدەکاتەوە، گەروەکە کرابێتەوە و رایدەگەیەنێت: بۆ تێپەڕبوون پێویستە کەشتییەکان هەماهەنگی لەگەڵ سوپای وڵاتەکەمان بکەن.

فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکیدا، ئاماژەی بەوەکردووە: کە گەروی هورمز بۆ هەموو کەشتییەک کراوەیە، ئەوانەی دەیانەوێت بە رێرەوی ئاوی نێودەوڵەتیدا بەشێوەیەکی یاسایی تێبپەڕن.
دەشڵێت: ئێران ناتوانێت کۆنترۆڵی گەروەکە بکات و جوڵەی دەریایی بەردەوامە.

 فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا، ئاشکراشی دەکات: لە ماوەی حەوت رۆژی رابردوودا زیاتر لە 140 کەشتی بە گەروی هورمزدا تێپەڕیون.
 لەلایەکی دیکەوە، تەلەفزیۆنی ئێران، ئاشکرای کرد: گەروی هورمز داخراوە و هەر کەشتییەک بیەوێت بە گەروەکە تێپەڕیت، پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی دەریایی سوپای پاسداران بکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket