لیندزی گراهام سیناتۆری ئەمریكی و دۆستی كورد، كۆچی دوایی كرد
جیهان 09:30 AM - 2026-07-12
AFP
لیندزی گراهام، سیناتۆری ئەمریكی
لیندزی گراهام، سیناتۆری ئەمریكی و دۆستی كورد، لە تەمەنی 71 ساڵیدا بە نەخۆشییەكی كتوپڕ كۆچی دوایی كرد.
ئەمڕۆ 12ی 7ی 2026، نووسینگەی لیندزی گراهام، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: كە لیندزی گراهام، سیناتۆری ئەمریكی و ئەندامی كۆمارییەكان و هاوپەیمانی سیاسی نزیكی دۆناڵد ترەمپ، لە تەمەنی 71 ساڵیدا بەنەخۆشییەكی كتوپڕ كۆچی دوایی كرد.
لیندزی گراهام، سەرۆكی لیژنەی بودجەی ئەنجومەنی پیران بوو، هاوكات یەكێك بوو لەناسراوترین ئەندامانی ئەنجومەنەكەو دەنگێكی سەرەكی بوو لەناو پارتەكەیدا لەسەر كاروباری بەرگريی و نێودەوڵەتی.
جێی ئاماژەیە، هەفتەی رابردوو لیندزی گراهام، سەردانی كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیای كردوو لەگەڵ ڤڵۆدمیر زێڵێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا كۆبووەوە.
سیناتۆر لینزی گراهام، یەكێك بوو لە دیارترین داكۆكیكاران لە دۆزی كورد لە كۆنگرێسی ئەمریكادا، كە بەشێوەیەكی بەربڵاو بەهۆی پشتگیرییە نەگۆڕەكانی بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بەڕابەرایەتی كوردو بە گشتی گەلی كورد لە عیراق و سوریا دەناسرێت.
گراهام لەگەڵ سیناتۆر ڕیچارد بلومێنتال، "یاسای ڕزگاركردنی كورد"یان پێشكەش كرد، وەك وەڵامێك بۆ هێرشە بەردەوامەكانی هێزەكانی حكومەتی سوریا بۆ سەر هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بە ڕابەرایەتی كورد. ئەم یاسایە سزا بەسەر بەرپرسانی حكومەتی سوریا، دامەزراوە داراییەكان و ئەو كەسە بیانیانەدا دەسەپێنێت كە هەر مامەڵەیەك، لەوانەش پشتگیری سەربازی یان دارایی، لەگەڵ حكومەتی سوریادا دەكەن.
لەوبارەیەوە گراهام وتی: "من لەو باوەڕەدام كە پشتگیرییەكی بەهێزی هەردوو پارتەكە (كۆماری و دیموكرات) هەیە بۆ بیرۆكەی پاراستنی كورد لە سوریا و دەرەوەی، چونكە ئەوان هاوپەیمانێكی زۆر جێگای متمانەی ویلایەتە یەكگرتووەكان بوون. هەسەدە – كە پێكهاتەیەكی گەورەی كوردی تێدایە – قورسترین بەشی شەڕی تێكشكاندنی داعشیان لە ئەستۆ گرت لە خولی یەكەمی سەرۆكایەتی ترەمپدا. من درك بەوە دەكەم كە سوریا لە ڕووی كولتووری، نەتەوەیی و سیاسییەوە ئاڵۆزە. بەڵام، هێرشكردنە سەر كورد پێگەی ویلایەتە یەكگرتووەكان زۆر لاواز دەكات و ڕێگری لە توانای سوریا دەكات بۆ گەشەكردن وەك وڵاتێك. بۆ ئەو وڵات یان گروپانەی كە پێیان وایە وەرزی ڕاوكردنی كوردە لە سوریا بەبێ هیچ لێكەوتەیەك، زۆر بە هەڵەدا چوون."
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
06:32 PM - 2026-07-12 -
ئەمریکا کردنەوەی گەروی هورمز رادەگەیەنێت و ئێرانیش دەڵێت داخراوە
04:18 PM - 2026-07-12 -
سلێمانی.. پرۆسەیەکی ئاڵۆزی چاندنی مۆخی ئێسک سەرکەوتوو دەبێت
12:03 PM - 2026-07-12 -
پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
11:31 AM - 2026-07-12
ئەمانەش ببینە
سەندیكای رۆژنامەنووسان و ئاسایش نەخشەڕێگای یاسایی بۆ رێكخستنی میدیا رادەگەینن
09:44 PM - 2026-07-12
ئاوی گلدراوەی عیراق بۆ 34 ملیار مەتر سێجا بەرز دەبێتەوە
06:52 PM - 2026-07-12
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات
05:34 PM - 2026-07-12
سەرۆک بافڵ سەرەخۆشی لە میری قەتەر دەکات
04:28 PM - 2026-07-12
زۆرترین خوێنراو
-
وتەبێژی حکومەتی عیراق: سبەینێ سەرۆک وەزیران بەرەو واشنتن بەرێدەکەوێت
عیراق 02:38 PM - 2026-07-12 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ سەردار فەقێ
پرسەنامە 01:27 PM - 2026-07-12 -
لە PUKMEDIA وە هۆكاری نەناردنی مووچە بزانە
کوردستان 01:02 PM - 2026-07-12 -
قوباد تاڵەبانی بۆ كونسوڵی بەریتانیا: خزمەتەكانت لەبیر ناكەین
کوردستان 12:06 PM - 2026-07-12 -
سلێمانی.. پرۆسەیەکی ئاڵۆزی چاندنی مۆخی ئێسک سەرکەوتوو دەبێت
کوردستان 12:03 PM - 2026-07-12 -
پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
کوردستان 11:31 AM - 2026-07-12 -
بەهۆی تەقینەوەی مین-ەوە 500 دۆنم پوش و پاوان سووتا
کوردستان 10:26 AM - 2026-07-12 -
لیندزی گراهام سیناتۆری ئەمریكی و دۆستی كورد، كۆچی دوایی كرد
جیهان 09:30 AM - 2026-07-12




.png)


دابەزێنە

