riklam

بەهەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی بڕیاری داخستنی خوێندنگە كوردییەكانی خانەقین رادەگیرێت

عیراق 02:32 PM - 2026-07-09
سروە محەمەد، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی، لەئەنجومەنی نوێنەران PUKMEDIA

سروە محەمەد، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی، لەئەنجومەنی نوێنەران

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی، رەزامەندی وەزیری پەروەردەی عیراقی لەسەر راگرتنی بڕیاری تێكەڵكردن یان داخستنی خوێندنگە كوردییەكانی خانەقین وەرگرت.

سروە محەمەد، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی، لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەوێبساتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: رازەمەندی عەبدولكەریم عبتان وەزیری پەروەردەی عیراق-م وەرگرت لەسەر راگرتنی بڕیاری تێكەڵكردن (دمج) یان داخستنی خوێندنگە كوردییەكانی سەر بەخوێندنی كوردی خانەقین و هێشتنەوەیان وەك خۆیان.

راشیگەیاند: ئەم بڕیارە بەهۆی تایبەتمەندی سیاسی و مافە دەستوورییەكانی شاری خانەقینەوە دراوە، وەك یەكێك لە ناوچەكانی ماددەی 140، بەمەبەستی پاراستنی پڕۆسەی خوێندن و جێگیربوونی رەوشی پەروەردە لە ناوچەكەدا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket