مووچەی هەرێم لەنێوان نەبوونی پارەی كاش و نەناردنی داهاتدا پەكخراوە
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-09
PUKMEDIA
ديناری عیراقی
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، هۆكاری سەرەكی نەناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ نەبوونی رێككەوتنی كۆتایی و نەناردنی داهاتی نانەوتی لەلایەن هەرێمەوە دەگەڕێتەوە، نەك كەمی پارەی كاش لەعیراق، ئاماژە بەوەش دەكات كە هەرچەندە وەزیری دارایی عیراق بەڵێنی ناردنی مووچەی مانگی شەشی داوە، بەڵام هێشتا كاتەكەی دیاریی نەكراوەو ئاسۆی دابەشكردنی ناڕوونە.
ئاسۆس عەلی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی، لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەوێبساتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: هەرچەندە دابەشكردنی مووچە لەهەرێمی كوردستان 40 رۆژی تێپەڕاندووە، بەڵام تاوەكو ئێستا ئاسۆی دابەشكردنی مووچە نادیارە، چونكە وەزیری دارایی عیراق، لەكۆبوونەی لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەراندا رایگەیاندبوو، مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرین، بەبێ ئەوەی كاتی ناردنەكەی دیاریی بكات.
ئەوەشی خستەڕوو: راستە لەعیراق كێشەی دارایی و كەمی پارەی كاش هەیە، بەڵام ئەوە هۆكاری نەناردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم نییە، بەڵكو بەشێكی كێشەكە نەگەیشتنە رێككەوتنی حكومەتی عیراق و هەرێم و نەناردنی داهاتی نانەوتییە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە.
ئەندامەكەی فراكسیۆنی یەكێتی راشیگەیاند: وەزیری دارایی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ مووچەی مانگەكانی دیكە، پێویستە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بگەنە رێككەوتنی تەواوەتی، بۆئەوەی چیتر كێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروست نەبێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، رۆژی 26ی5ی2026، مووچەی مانگی ئایاری دابەشكرد، كە هاوكات بوو لەگەڵ جەژنی قوربان، لەدوای ئەو رێكەوتەشەوە تائەمڕۆ 9ی7ی2026 مووچە دابەشنەكراوە و كاتی ناردنیشی لەلایەن عیراقەوە دیار نییە، بەمەش مووچەخۆران دەبێت زیاتر لەچاوەڕوانی هاتنی مووچەدابن كەنزیكەی 45 رۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانى عیراق سەرۆکی دەستەی نیشتمانى وەبەرهێنانی لە پۆستەکەی دوورخستەوە
05:53 PM - 2026-07-09 -
دیالە.. دزینی کەرەستەی کارەبا بە بەهای زیاتر لە 2 ملیار دینار ئاشکرا کرا
04:09 PM - 2026-07-09 -
بەهەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی بڕیاری داخستنی خوێندنگە كوردییەكانی خانەقین رادەگیرێت
02:32 PM - 2026-07-09 -
سەیفوڵا عەلی: بەسەرکردنەوەی تێکۆشەران کارێکی پڕ لەوەفادارییە
12:25 PM - 2026-07-09
ئەمانەش ببینە
شەش پەرلەمانتارى نوێى عیراق سوێندى دەستووریان خوارد
06:25 PM - 2026-07-09
دواخستنی پێكهێنانی حكومهت ههرێم بهرهو كوێ دهبات ؟
03:00 PM - 2026-07-09
مووچەی هەرێم لەنێوان نەبوونی پارەی كاش و نەناردنی داهاتدا پەكخراوە
02:07 PM - 2026-07-09
ئەمریکا و ئێران خەریکە دەگەڕێنەوە بۆ خاڵی سفر
11:21 AM - 2026-07-09
زۆرترین خوێنراو
-
سەیفوڵا عەلی: بەسەرکردنەوەی تێکۆشەران کارێکی پڕ لەوەفادارییە
کوردستان 12:25 PM - 2026-07-09 -
خۆسەپاندن ل بـن سیبەرا یاسا و شەرعیەتێ!
بیروڕا 12:08 PM - 2026-07-09 -
ئەمریکا و ئێران خەریکە دەگەڕێنەوە بۆ خاڵی سفر
جیهان 11:21 AM - 2026-07-09 -
چیرۆکێک بۆ هەموو نەتەوەکان
بیروڕا 11:14 AM - 2026-07-09 -
بلومبێرگ: هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بەتەواوی پەکیکەوتووە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-09 -
عیماد ئەحمەد بۆ نێچیرڤان بارزانی: خەڵاتی راستەقینەت متمانەیە لە دڵی خەڵکدا
کوردستان 10:15 AM - 2026-07-09 -
کەشناسی.. لەسبەینێوە شەپۆلی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-09 -
قوباد تاڵەبانی بۆ نێچیرڤان بارزانی: بەڕێزتان بۆ کوردستان و عیراق و ناوچەکە پێویستن
کوردستان 10:27 PM - 2026-07-08






دابەزێنە

