riklam

بلومبێرگ: هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بەتەواوی پەکیکەوتووە

جیهان 10:43 AM - 2026-07-09
گەرووی هورمز ئاژانسەکان

گەرووی هورمز

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7-9-2026 جووڵەی گەشتیاری و بازرگانی لە گەرووی هورمز تووشی وەستانێکی نیمچە تەواو بوو، ئەمەش بەپێی نوێترین زانیارییەکانی بەدواداچوونی کەشتییەکان کە لەلایەن ئاژانسی "بلومبێرگ"ەوە بڵاوکراونەتەوە.

ئەم پەککەوتنە مێژووییەی هاتووچۆی کەشتی لە ناوچەکەدا، وەک بەشێک لە زنجیرەیەک ئاڵۆزیی توند و گرژیی سەربازی و ئەمنیی بەردەوام لە ناوچەکەدا.

ئاژانسی بلومبێرگ ئاماژەی بەوە کردووە کە جووڵە دیارەکانی ناو گەرووی هورمز بە شێوەیەکی بەرچاو تەنیا لەو ڕێڕەوەکاندا سنووردار بوون کە لەلایەن ئێرانەوە پەسەندکراوە و دەکەوێتە لای باکووری گەرووەکە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو جووڵە کەمەی کەشتییەکان کە ماوەتەوە، زیاتر لەژێر چاودێری و ڕێوشوێنە توندەکانی ئێراندایە لە ڕێڕەوی باکوور، لە بەرامبەردا هاتووچۆی کەشتییەکان لە ڕێڕەوی عومان (لای باشوور) بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە، دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە کەشتییەکان لەبەر مەترسییە ئەمنییەکان ڕێڕەوی خۆیان گۆڕیوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket