riklam

تەلەگرافەکەی زیمرمان

بیروڕا 10:51 PM - 2026-06-29
بارام ئیبراهیم بارام ئیبراهیم

بارام ئیبراهیم

بیروڕا

وەرگێڕانی بۆ زمانی کوردی

 مقدمی مافپەروەر/بارام ئیبراهیم

جەنگی جیهانی یەکەم شانۆی جەنگی شیفرە و هێماکان بوو لەنێوان بەشەڕهاتوەکاندا کە بە درێژایى سی ساڵ خۆیان بۆ ئامادەکردبوو، لەکۆتایدا کێ جەنگی بردوەتەوە یان کێ جەنگی  دۆڕاندوە لەسایەی شیکەرەوەکانی شیفرە و هێما نهێنیەکانەوە بووە، لە ناوەڕاستی کانونی دووەمی ساڵی ١٩١٧دا ناوەندی شیکەرەوەی سەر بە هەواڵگری دەریای  بەریتانیا کە بەناوی ژوری ژمارە(٤٠)ناودەبرا تەلەگرافێکی بە شیفرە نوسراوی پێگەشت، دوای کردنەوەی شیفرە و هێماکان دەرکەوت وشەکانی تەلەگرافەکە دەڵێت(بەرلین ، نوسینگەی دەرەوە ،١٦ کانونی دووەمی ١٩١٧،زۆرنهێنی،بەشەخسی بۆ جەنابی خاوەن شکۆ قەیسەری دووەم، پێشنیاری جەنگی دەریایی و ژێر دەریاییەکان دەکەین بەبێ سنور ، جەنگی کەشتی دەریایی و ژێر دەریاییەکان لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا بەریتانیا ناچار دەکات داوای ئاشتی بکات، تکایە لە گەشتنی ئەم تەلەگرافە ئاگادارمان بکەن، ئارثر زیمرمان) ئەم تەلەگرافە لەلایەن ئارثر زیمرمان وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاوە نێردرابوو بۆ نێردەی ئەڵمانیا لە واشنگتن،بەڵێ کاتێک تەلەگرافەکە گەشتە ژوری ژمارە(٤٠) هیچ کەسێک نەیتوانی بیخوێنێتەوە لەبەر ئەوەی بەشیفرە و هێما نوسرابوو بەڵام کاتێک کلیلی شیفرەکان دەستکەوت و کردیانەوە دەرکەوت کە گرنگترین کار بوو لە میژووی هەواڵگریدا ، ئەم تەلەگرافە چۆن کرایەوە ؟.

لەسەرەتاکانی ساڵی ١٩١٤دا ئیدارەی بەریدی بەریتانی بروسکەیەکی پێگەشت کە لە ڕێگای بێتەلە بیانیەکانەوە وەرگیرابوو، بەشیفرە نوسرابوو، نەیاندەزانی چی لەو بروسکەیە بکەن و لێی تێنەدەگەشتن، ناردیان بۆ هۆبەی زانیاریەکان لە ژوری(ئیدمیراڵ)، ئەوانیش بۆیان نەدەخوێنرایەوە بۆیە ناردیان بۆ بەڕێوەبەری ڕۆشەنبیری دەریای بەریتانی ئەو بۆی دەرکەوت و زانی کە ئەم بروسکەیە هی هێزی دەریای ئەڵمانیە و زانیاری نهێنی تێدایە و ناتوانرێت مەزەندەی گرنگیەکەی بکرێت، بەڵام کێشەکە لەوەدابو کەس نەیدەتوانی ئەو شیفرە هێمایانە بکاتەوە، بۆیە بەناچاری ناردیان بۆ نوسینگەی مۆزەخانەی نیشتمانی بەریتانی بۆ ئەوەی بپارێزرێت، وێنەیەکیان نارد بۆ ئەو بەشەی کە تایبەت بو بە ڕێوشوێن و پڕانسیپی شیکردنەوەی شیفرە و هێماکان کە ژوری ژمارە(٤٠) بوو لە نزیک وایت هۆڵ لە لەندەن کە لە پشتی کارەکانی نوسینگەی هەواڵگری بەریتانیاوە بوو، لێرەوە چالاکیەکانی ئەم ژورە دەستی پێکرد، لەکاتێکی درەنگانی هەمان ساڵ لەبەختی ئەوانەی کە لەم ژورە هەواڵگریەدا کاریان دەکرد ، لەلایەن کەشتیەکانی ڕوسیاوە کەشتی جەنگی ئەڵمانیا بەناوی (ماغدی برغ) پێکراو نوقم بوو، کاپتنی کەشتیە نوقم کراوەکە بەڕێگای هەواڵگری کۆن فەرمانی کرد هەرچی شیفرە و هێما و کلیلی شیفرەکانی سەر ئەم کەشتیە هەیە لەناوی بەرن بۆئەوەی نەکەوێتە دەستی دوژمن، دوای چەند کاتێک لە تێکشکاندنی کەشتیە ئەڵمانیەکە ڕوسەکان لاشەی کوژراوێکی سەر کەشتیەکەیان دۆزیەوە بینیان لەنێو دەستەکانیدا کلیل و شیفرەی نوسراوی ئەڵمانی هەیە،روسەکان نوسراوەکانیان برد و ڕادەستی بەریتانیەکانیان کرد، شتێکی چاوەڕوان نەکراو بوو بەڵام ڕویدا، نوسراوەکانیان گەیاندە دەستی (تشرشل) سەرۆکی وەزیرانی ئەوکاتی بەریتانیا، ئێستا هاوپەیمانان بەڵگەیەکی نوسراوی  گرنگیان بەدەستەوەیە کە بەهاکەی مەزەندە ناکریت، دوای ئەوەی لە ژوری (ئیدمیراڵ) لێکۆڵینەوەی وردی بۆکرا بەریتانیەکان زانیان پەیامە شیفرەکراوەکەی ئەڵمانیا ئاشکرا بکەن، لەوکاتەبەدواوە هاوپەیمانان هەموو پەیامە بەشیفرەکراوەکانی ئەڵمانیایان دەخوێندەوە و گرنگیەکی هەمەلایەن و فراوانیان بە گوێگرتن لە پەیوەندیەکانی ئەڵمانیا و نەیارەکانیان دەدا تاوەکو کۆتای جەنگ، بەو  ڕێگایە توانیان تەلەگرافەکەی (ئارثر زیمرمان) ئاشکرا بکەن، توانیان پەیامێکی تری بێتەلەکانی ئەڵمانیا ئاشکرا بکەن کە بۆ مەکسیک نێردرابوو تێیدا ئەڵمانیا داوا لە مەکسیک دەکات ئەو زەویانەی هی وڵاتەکەیەتی و ئەمریکا داگیری کردوە وەربگرنەوە ئەڵمانیا یارمەتی دەرتان دەبێت ، بەریتانیا ناوەرۆکی ئەم پەیامە بۆ ئەمریکا ئاشکرا دەکات و لە رێگای ڕاگەیاندنەوە گەلی ئەمریکا ئاگادار دەکەن لەو پەیامە و ئەوانیش فشار دەکەن لە ئەمریکا کە بچێتە شەڕەوە دژی ئەڵمانیا و وڵاتانی میحور، کە ئەڵمانیەکان زانیان پەیامەکانیان ئاشکرادەبێت پەیامەکانیان گۆڕی بۆ زمانی سویدی و نەرویجی و ڕێگای نێردە دیبلۆماسیەکانیان.             

-ژوری (ئیدمیراڵ) ناوی رەسمی دەستەی فەرماندەی دەریای مەلەکییە.

-ژوری ژمارە(٤٠)ژوری شیکردنەوەی شیفرە هێماکانە لەپشتی دەزگای هەواڵگری بەریتانیەوە.

سەرچاوە: الحرب السرية معركة الشيفرة و الرموز.

-نوسینی/بروس نورمان،بەزمانی ئینگلیزی
-وەرگێرانی بۆ عەرەبی/ نقولا سیقلی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket