riklam

لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی یەکێتی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لە خانەقین دەکرێتەوە

کوردستان 06:34 PM - 2026-06-30
خانەقین الجزيرة نت

خانەقین

پاش هەوڵە بەردەوامەکانی ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دواجار رەزامەندی وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و پاسپۆرتی عیراق درا بۆ کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لە خانەقین.

لەو بارەیەوە سروە محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەت بە PUKMEDIA ی راگەیاند: داواکارییەکی زۆرمان لە خانەقینەوە بەدەست گەیشتبوو سەبارەت بە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لە قەزاکە، لەو چوارچێوەیەشدا بەرەسمی داوام لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و پاسپۆرتی عیراق کرد کە هاوکارمان بن بۆ کردنەوەی ئەو بەرێوەبەرایەتییە.

وتیشی: دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر دواجار رەزامەندی وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و پاسپۆرتی عیراقم وەرگرت بۆ کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لە خانەقین، کەلە ئێستادا بیناکەی ئامادەیە و لەهەوڵداین ببەسترێتەوە بە پاسپۆرتی بەغدادەوە، چاوەڕوانیش دەکەین لە نزیکترین کاتدا ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: بە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە خزمەتێکی زۆر بە دانیشوانی خانەقین و دەوروبەری دەگەیەندرێت و چیتر پێویست ناکات خەڵکی خانەقین بچنە دیالە بۆ مامەڵەی پاسپۆرت، ئەمەش هەوڵێکی دیکەی رابردوومان بوو، کەلە پێناو خەڵکی خۆشەویستی خانەقین بە ئەنجاممان گەیاندووە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket