عیماد ئەحمەد: یەكێتی پشتگیری لەهەر پڕۆژەیەكی زانستی دەكات كە لەخزمەتی وڵاتدا بێت
ی ن ک 04:12 PM - 2026-06-29
PUKMEDIA
پێشوازی عیماد ئەحمەد لەوەفدێكی باڵای ناوەندی ئەكادیمیی توێژینەوەی نیشمانی
ئەمڕۆ دوو شەممە، عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پێشوازی لە وەفدێكی باڵای ناوەندی ئەكادیمیی توێژینەوەی نیشمانی كرد كە ناوەندێكی تایبەتە بە توێژینەوەو كاری مەعریفی و ئەكادیمی لە بواری پرس و دۆزە نیشتیمانییەكانداو ژمارەیەك مامۆستای زانكۆو پسپۆری سێكتەرە جیاجیاكانی لە خۆگرتووە.
لەدیدارێكدا كەیاریدەدەرانی لێپرسراوی مەكتەب ئامادەی بوون، عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەكتەب پیرۆزبایی دامەزراندنی ناوەندەكەی كردو بە دەزگایەكی پێویستی زانی بۆ قۆناغی ئێستای گەلەكەمان و داوای كرد كە ناوەندەكە نیشتیمانییانە كار بكات و خزمەتكردنی میللەتەكەمان لە بواری دیراساتی زانستیدا بكاتە كاری لە پێشینەی خۆی، لەو رووەوە تەئكیدی كردەوە كە هەر پڕۆژەیەكی زانستی و ئەكادیمی كە لە خزمەتی وڵات و میللەتەكەماندا بێت ئەوا لە بەرژەوەندیی یەكێتیشە و بێ دوو دڵی پشتگیری دەكەین.
وتیشی: مامۆستایانی زانكۆ سەروەتێكی نیشتمانین و هەر پڕۆژەیەكیان هەبێت لەپێناوی چاكسازی و بەڕێوەبردنێكی باشتری كاروباری وڵاتەكەمان و لەسەر بنەمایەكی زانستی و لە ڕێی توێژینەوەی ئەكادیمییەوە، ئەوا وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازیی لێدەكەین، بەڵێنیشی پێدان كە وەك مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، ئەوەی لە توانادا بێت بۆ پاڵپشتیكردنی ناوەندەكە درێغی ناكەن، لە بەرامبەردا وەفدی ناوەندی ئەكادیمیی توێژینەوەی نیشتمانی سوپاسی هەڵوێستی نیشتمانییانەی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و لێپرسراوی مەكتەبیان كرد، هیوایان خواست كە هاریكاری لەنێوان هەردوولادا هەبێت بۆ ئەنجامدانی هەر ئەركێكی نیشتمانیی هاوبەش كە پەیوەندیی بە كایەی هزر و ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەرییەوە هەبێت.
لەتیف نێروەیی: پێویستمان بە توێژینەوەی زانستیيە بۆ روبەڕوبوونەوەی مەترسییەكان
هاوكات هەر ئەمڕۆش وەفدەكەی ناوەندی ئەكادیمیی توێژینەوەی نیشتمانی، سەردانی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-یان كرد و لەلایەن لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی و لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنەوە پێشوازییان لێكرا.
لێپرسراوی بۆرد پیرۆزبایی گەرمی لە ناوەندەكە كرد و هیوای خواست كە بۆشاییەكی ئەكادیمیی لە توێژینەوە نیشتمانییەكاندا پڕ بكاتەوە، بەتایبەتی لە سەردەمی ئەمڕۆدا كە دۆسێ جیاجیاكان و هاوكات هەڕەشەو مەترسییەكان بۆ سەر ناوچەكەو عیراق و هەرێمیش زۆرن و پێویستییان بە توێژینەوەو بەدواداچوونی زانستی هەیە، لە بواری ڕاگەیاندنیشدا زۆر ڕووداو و كێشەو دیاردە هەن كە پێشتر نەبووەو پێویستە بەوردی دیراسە بكرێن.
لای خۆیانەوە، وەفدەكەی ناوەندی ئەكادیمیی توێژینەوەی نیشتمانی سوپاسی بۆردی ڕاگەیاندنیان كرد كە ئاسانكاریی تەكنیكییان پێشكەشی ناوەند كردووەو داوایان كرد لەڕووی میدیاییەوە پاڵپشتی ناوەندەكەیان بكرێت بۆ گەیشتنی پەیام و توێژینەوەو ئیڤێنتەكانی بە خەڵكی كوردستان، لەو ڕووەوە رایانگەیاند كە ناوەند تیمێكی پسپۆری لە بواری میدیاشدا هەیە كە دەتوانن بە توێژینەوەو پڕۆژەكانیان سوود بە بۆردی ڕاگەیاندن و كادرو كارمەندانی بگەیەنن و لە وۆرك شۆپ و كارە زانستییەكاندا هەماهەنگییان پێویستیان لەگەڵدا بكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی له کونسوڵی تورکیا دەکات
07:09 PM - 2026-06-29 -
عیماد ئەحمەد: یەكێتی پشتگیری لەهەر پڕۆژەیەكی زانستی دەكات كە لەخزمەتی وڵاتدا بێت
04:12 PM - 2026-06-29 -
حكومەتی عیراق هەژمارێكی بانكی بۆ پارە دزراوەكان دەكاتەوە
02:34 PM - 2026-06-29 -
هەنگاوەکانى هاوتاکردنى مووچەى زیندانیانى سیاسى دەستیپێکرد
10:01 AM - 2026-06-29
ئەمانەش ببینە
شۆڕش ئیسماعیل جەخت لەبەردەوامیی چاكسازی هێزی پێشمەرگە دەكاتەوە
05:43 PM - 2026-06-29
گەشتوگوزاری هەڵەبجە پێشبینی هاتنی ملیۆنێک گەشتیار دەکات
04:08 PM - 2026-06-29
بەغدادو هەرێم تاوتوێی یەكخستنی رێكارە گومرگییەكان و كۆكردنەوەی داهاتی دەروازەكان دەكەن
02:56 PM - 2026-06-29
زۆرترین خوێنراو
-
هەنگاوەکانى هاوتاکردنى مووچەى زیندانیانى سیاسى دەستیپێکرد
کوردستان 10:01 AM - 2026-06-29 -
لەساڵیادی 17 شەهیدەكەی قڕگەدا
کوردستان 09:49 AM - 2026-06-29 -
180هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:27 AM - 2026-06-29 -
عەلی زەیدی: بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
عیراق 09:11 AM - 2026-06-29 -
د. رێواز فایەق :زۆرێک لە پەرلەمانتاران دەڵاڵی خاوەن پرۆژەکانن
کوردستان 10:50 PM - 2026-06-28 -
ئەنجومەنی باڵای دادوەری:رێوشوێنی یاسایی دژی كهسایهتیی دیکەی سیاسی دهگیرێتهبهر
عیراق 10:39 PM - 2026-06-28 -
شەهیدەکانی قڕگە … دەبـنەوە بە پێشـمەرگە
کوردستان 08:57 PM - 2026-06-28 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هانا شوان دەکات
پرسەنامە 08:55 PM - 2026-06-28







دابەزێنە

