حكومەتی عیراق هەژمارێكی بانكی بۆ پارە دزراوەكان دەكاتەوە
عیراق 02:34 PM - 2026-06-29
واع
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حكومەتی عیراق
حكومەتی عیراق كردنەوەی هەژمارێكی بانكی تایبەت بە كۆكردنەوەی ئەو پارانەی لەدۆسیەكانی دەوڵەمەندبوونی نایاسایی گەڕێندراونەتەوە رادەگەیەنێت، وتەبێژی حكومەتیش ئاشكرای دەكات كە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (هێرشی بەرەبەیان)دا دەیان تۆمەتباری گەندەڵی دەستگیركراون، هاوكات دڵنیایی دەداتە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كە مووچەكانیان هاوشێوەی عیراق خەرج دەكرێت.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حكومەتی عیراق، ئەمڕۆ دوو شەممە 29ی 6ی 2026، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، رێنمایی وەزارەتی دارایی كردووە بە كردنەوەی هەژمارێكی بانكی تایبەت بۆ كۆكردنەوەی ئەو پارانەی كە لە تێوەگلاوانی دۆسییەكانی دەوڵەمەندبوونی نایاسایی وەرگیراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: كە حكومەت لەسەر بنەمای پابەندبوونی دەستووری خۆی بۆ پاراستنی مۆڵكی گشتیی بەردەوام دەبێت و روانگەیەكی گشتگیری هەیە بۆ چاكسازیی دامەزراوەیی، لەكاتێكدا گێڕانەوەی مۆڵكی گشتیی بەرپرسیارێتییەكە كە لەژێر كاریگەریی كەسەكان و بارودۆخەكاندا نییە و ستراتیژی ئێستامان بۆ دژایەتیكردنی گەندەڵی هاوشێوەی قۆناغەكانی رابردوو نییە.
وتەبێژی حكومەتی عیراق ئەوەشی خستەڕوو: ئۆپەراسیۆنی (هێرشی بەرەبەیان) بۆ سەر تۆمەتبارانی گەندەڵی بەردەوام دەبێت و لەچوارچێوەی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا تائێستا 68 تۆمەتبار دەستگیركراون و گەڕان بەدوای تێوەگلاوانی دیكەشدا بەردەوامە، هاوكات ئۆپەراسیۆنەكە بەهیچ شێوەیەك ناوەستێت و دانپێدانانی دەستگیركراوەكان حكومەت دەگەیەنێتە چەندین تۆڕی دیكەی گەندەڵی.
حەیدەر عەبوودی وتیشی: 21 تۆمەتباری دیكە لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا دەستگیركراون و هێشتا گەڕان بەدوای تێوەگلاواندا بەردەوامە، هاوكات رۆژی 21ـی ئەیلول، دوا مۆڵەت دەبێت بۆ رادەستكردنی چەك و لەهەمان كاتیشدا وادەی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە لە عیراق.
راشیگەیاند: دڵنیایی دەدەینە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، كە رێككەوتن و لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان بەغداد و هەولێردا هەیە سەبارەت بە موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، پابەندبوونێكی نەگۆڕ و جێگیر هەیە بۆ دابینكردن و مسۆگەركردنی شایستە داراییەكانیان و لەگەڵ عیراق مووچەی هەرێمی كوردستانیش خەرج دەكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:36 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
06:25 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
07:23 PM - 2026-07-27
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
06:05 PM - 2026-07-27
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
05:15 PM - 2026-07-27
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
03:46 PM - 2026-07-27
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
کوردستان 01:23 PM - 2026-07-27 -
پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەنووسی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
کوردستان 12:57 PM - 2026-07-27 -
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27 -
دوو زەردێنە
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-27 -
مێژوو؛ بەڵگەی رابردوو، رێنمایی داهاتوو
بیروڕا 10:39 AM - 2026-07-27 -
پهرلهمانتارێك: پرۆژهی رووناكی له سهرما و گهرمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

