riklam

تەندروستی سلێمانی بەشێکی نوێی بۆ نەشتەرگەری قەڵەوی و زیندەپاڵ کردەوە

کوردستان 05:51 PM - 2026-06-25
وێنەیەکى بیناى نەخۆشخانەى نەشتەرگەرى فێرکارى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى

وێنەیەکى بیناى نەخۆشخانەى نەشتەرگەرى فێرکارى

تەندروستى

بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند: بەشێكی نوێ لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لە شاری سلێمانی كرایەوە و پێشكەش كردنی خزمەتگوزارییەكانی بە هاووڵاتیان دەستی پێكرد.

بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى ئاماژەى بە ئەوەشدا: لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەسەر راسپاردەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی تەندروستی و پێشكەش كردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندورستی بە هاووڵاتیان، بەشی نەشتەرگەری قەڵەوی و زیندەپاڵی لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری كرایەوە.

روونى کردەوە: بەشی نەشتەرگەری قەڵەویی و زیندەپاڵی لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری كرایەوە و لە رۆژانی یەكشەممە تاوەكو چوارشەممە پشكنین بەبێ بەرامبەر بۆ نەخۆشەكان دەكرێت و هەر هاووڵاتیەك پێویستی بە نەشتەرگەری بێت دوای هەڵسەنگاندی دۆخی تەندروستی و لەلایەن لیژنەیەك لەپزیشکانی پسپۆڕی بڕیار لە نەشتەرگەی دەدرێت بۆی ئەنجام دەدرێت.

راشیگەیاند: لە سەرەتای ئەم مانگە و كردنەوەی بەشەكە تائێستا هەشت نەشتەرگەری بۆ لابردن و بچووكردنەوەی گەدە و دوانزدەگرێ ئەنجام دراوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket