riklam

سالار مەحمود لەپەرلەمانی نەرویج پرسی رەوەندی کوردی و کاری هاوبەش تاوتوێ دەکات

ی ن ک 01:05 PM - 2026-06-25
لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی لەپەرلەمانی نەرویج PUKMEDIA

لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی لەپەرلەمانی نەرویج

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سالار مەحمود، لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبارەگای پەرلەمانی نەرویج، لەلایەن ماری سنێڤە مارتینسن، سەرۆكی پارتی سوری نەرویج و چەند پەرلەمانتارێكی ئەو وڵاتەوە پێشوازیی لێكراو پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان رەوەندی كوردی و میكانیزمەكانی كاری پێكەوەیی تاوتوێ كران.

لە دیدارەكەدا كە هەردوو ئەندامانی پەرلەمانی پارتی سور، بوێرنار مۆكسنێس سەرۆكی پێشوی پارتی سور و سەحەر ئایدار ئەندامی گروپی دۆستایەتی كورد ئامادەی بوون، باس لەهەماهەنگی نێوان رەوەندی كوردی و پەرلەمانی نەرویج كرا.
 
لەدیدارەكەدا سالار مەحمود، سوپاسی كردن كە لەناساندنی جینۆسایدی هەڵەبجەدا لە ساڵی 2011 لە پەرلەمانی نەرویج رۆڵی گرنگیان هەبووە. 

لەدیدارێكی دیكەدا، كەهەر لەپەرلەمانی نەرویج بەڕێوەچوو، لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی، لەگەڵ مانی حوسەینی بەڕەچەڵەك كورد، كەئەندامی پەرلەمان و سەرۆكی لیژنەی وزەیە لەپارتی كرێكارانی حوكمڕان و ماگنوس بیۆرنبێكۆلایا لەلیژنەی دەرەوەی پەرلەمان كۆبووەوە و باسیان لە میكانیزمەكانی كاری پێكەوەیی كرد بەتایبەتی پرسەكانی پەیوەست بە بەشداری سیاسی رەوەندی كوردی لە نەرویج.

هاوكات، سالار مەحمود، لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، خۆشحاڵی دەربڕی كە لەچوارچێوەی رێكخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنالی نێودەوڵەتیدا هاوبەشیان هەیە پێكەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket