riklam

قوباد تاڵەبانی: رێزگرتن لە سەرکردە و تێکۆشەرە دێرینەکانمان ئەرکی سەرشانمانە

کوردستان 11:58 AM - 2026-06-23
قوباد تاڵەبانی و عومەری سەید عەلی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی و عومەری سەید عەلی

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال سەردانی تێکۆشەری دێرینی یەکێتی و رێکخەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان-ی کرد دووپاتیشی دەکاتەوە: رێزگرتن لە سەرکردە و تێکۆشەرە دێرینەکانمان ئەرکی سەرشانمانە.

قوباد تاڵەبانی، لە پۆستێکیدا کە لە پلاتفۆڕمی فەیسبووک لە پەڕەی رەسمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە: سەرکردە و تێکۆشەری دێرینی یەکێتی و رێکخەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان، سیاسییەکی دەستپاک، دڵسۆز و خاوەن ئەزموون. بە گەنجێتی و لە رۆژە سەختەکاندا درێخی نەکرد لە قوربانیدان بۆ گەلەکەی و ئەوەی لە دەستی هات دڵسۆزانە و ئازایانە پێشکەشی کرد.

 دەشڵێت: زۆر خۆشحاڵ بووم لە بەسەرکردنەوەی کاک عومەری سەید عەلی، هیوای لەشساغی و تەمەندرێژی بۆ دەخوازم. رێزگرتن لە سەرکردە و تێکۆشەرە دێرینەکانمان ئەرکی سەرشانمانە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket