riklam

سەرۆک بافڵ: کوردستان لانکەی پێکەوە ژیان و برایەتی ئایینەکانە

کوردستان 10:38 PM - 2026-06-22
سەرۆک بافڵ و پاتریارک مارپۆڵسی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ

سەرۆک بافڵ و پاتریارک مارپۆڵسی

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی کەنیسەی ماریوسفی کرد لە سلێمانی و لەلایەن پاتریارک مارپۆڵسی سێیەم نۆنا، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان و مەتران دکتۆر یوسف تۆما، مەترانی ئەساقیفەی کەرکوک و سلێمانی بۆ کڵێسای کلدان پێشوازی لێکرا.

لە دیدارێکدا هەڤاڵان مەحموود سەنگاوی، جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری، جەزا سەید مەجید لێپرسراوی بۆردی کۆمەڵایەتی و پۆڵا شەهید سیروان، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەبوون، سەرۆک بافڵ پیرۆزبایی گەرمی لە پاتریارک مارپۆڵسی سێیەم نۆنا کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان و بەخێرهاتنی کرد بۆ سلێمانی و وتی: هەرێمی کوردستان هەمیشە بەشێکە لە لانکەی پێکەوەژیان و جەخت لە قووڵکردنەوەی گیانی برایەتی نێوان هەموو ئایین و نەتەوە جیاوازەکان دەکەینەوە.

هەر لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئامادەیی تەواوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی دەربڕی بۆ پشتیوانیکردن و سەرخستنی ئەرکەکانی پاتریارک مارپۆڵسی سێیەم نۆنا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket