riklam

مەكتەبی سكرتارییەت: گەرمیانییەكان بازووی پڕ وزەی سەركەوتنەكانی شۆڕشی نوێ بوون

ی ن ک 04:07 PM - 2026-06-19
سەردانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای تێكۆشەرانی گەرمیان مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

سەردانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای تێكۆشەرانی گەرمیان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە كەلار و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە چوار سەردانی جیادا هەریەك لە هەڤاڵان ( تاڵب عەلی حەسەن ؛ حسێن عەزیز جوامێر ؛ محەمەد كەریم جاور ؛ سەباح رەشید ئەحمەد ) پێشمەرگەو تێكۆشەرانی دێرینی گەلی كورد و یەكێتی یان بەسەركردەوە . 

لەو سەردانانەدا ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بە پەرۆشەوە لە هەواڵی تەندروستی هەڤاڵانیان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتر و تەندروست باشی زیاتریان بۆ خواستن .

ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال بە چاوی رێزەوە لە خەبات و تێكۆشانی هەڤاڵانی ئازاو بە ورەی پێدەشتەكانی گەرمیانیان روانی كە هەمیشە بەشێكی گرنگی خەباتی چەكداربوون و لەپێشەوەی كاروانەكەدا بوون  . كە هەڤاڵان تاڵب عەلی ؛ حسێن عەزیز ؛ مەحمەد كەریم ؛ سەباح رەشید بەشێك بوون لەو خەباتە سەركەوتووانەی شۆڕشی نوێ كە هەر لەسەرەتاوە شێر ئاسا هاتنە مەیدانی كوردایەتی و بوونە قاڵغانێكی پتەوی گەلەكەیان بۆ رزگاربوون لە زوڵم و زۆری دوژمن ؛ لە بەرامبەر ئەو رابردوو گەشەشدا  مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال پەیامی یەكێتیانەی سەرۆك بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ییان ئاڕاستەكردن و سوپاسی رابردووی پاك و پڕ سەروەرییان كرا .

لایخۆیانەوە ؛ هەڤاڵان سوپاسی بەسەركردنەوەكانیان كردوو  روونیان كردەوە جێگەی خۆشحاڵییە ئەو خەباتەی دەستمان دایە توانیمان سەربكەوین و لەسەر رێبازی شەهیدانیش بەردەوام دەبین بۆ خزمەتكردنی گەلەكەمان .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket