riklam

دوو هاووڵاتی خنكان

کوردستان 03:10 PM - 2026-06-19
گەڕان بەدوای تەرمی ئەحمەد لوقمان PUKMEDIA

گەڕان بەدوای تەرمی ئەحمەد لوقمان

كوردستان

سەرەڕای هۆشداریی لایەنە پەیوەندیدارەكان، روداوەكانی خنكان روو لە زیاد بوونن، ئەمڕۆ گەنجێكی تەمەن 21 ساڵ لەئاوی باسەڕەو مێردمنداڵێكی تەمەن 13 ساڵان لەپڕۆژەی ئاوی خورماتوو خنكان.

 ئەمڕۆ هەینی 19ی 6ی 2026، بەڵێن كامیلی تەمەن 21 ساڵ، كە دانیشتوی قەزای بازیانە، لەئاوی باسەڕەی سەیرانگای دێلێژە لە سنووری پارێزگای سلێمانی خنكاو گەڕان بەدوای تەرمەكەیدا دەستی پێكردووە.

هاوكات هەر ئەمڕۆ، مێردمنداڵێكی تەمەن 13 ساڵان بەناوی یوسف وەلید، كە وەك شوان كاری دەكرد، لەكاتی مەلەكردندا لەپڕۆژەی ئاوی خورماتوو خنكاو دوای رووداوەكە، هاووڵاتییەكی كورد، توانی تەرمەكەی لەئاوەكە دەربهێنێت و رەوانەی پزیشكی دادوەریی كرا.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ماوەی دوو رۆژە تیمەكانی بەرگری شارستانی گەرمیان و خۆبەخشان، سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمی ئەحمەد لوقمان-ی  تەمەن 26 ساڵان كە رۆژی 17ی 6ی 2026، لەكاتی راوەماسیدا لەڕووباری سیروان خنكا.

بەپێی بەدواداچوونەكانی PUKMEDIA، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماو نزیك بوونەوە لەوەرزی هاوین، رووداوەكانی خنكان لەچەم و بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان زیادیان كردووە، بەشێوەیەك لە رۆژی 10ی6ی2026ەوە تا ئەمڕۆ 11 كەس لەچەم و روبار و بەنداوەكانی كوردستاندا خنكاون.

PUKMEDIA

وێنەی ئەو دوو هاووڵاتییەی ئەمڕۆ خنكان:

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket