riklam

سلێمانی.. لە 35 رۆژدا بەرهەمهێنانی كارەبای سۆلار پێنج مێگاوات زیادی كردووە

کوردستان 02:38 PM - 2026-06-19
سیستمی سۆلار راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی

سیستمی سۆلار

سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، كۆتا ئاماری سیستمی سۆلاری بڵاوكردەوەو رایگەیاند: لەسلێمانی لەماوەی 35 رۆژدا زیاتر لە پێنج مێگاوات كارەبا لەوزەی خۆر زیادی كردووەو ژمارەی هاوبەشانی سیستمی سۆلاریش چوار هەزار  هاوبەشی تێپەڕاندووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: بەپێی ئامارەكانی بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوبەرایەتی تەكنیك لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لەسنوری پارێزگای سلێمانی، دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر رۆژ لەدوای رۆژ روو لەزیادبوونە و كۆی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر تا رێكەوتی 14ی 6ی 2026 گەیشتوەتە زیاتر لە (97) مێگاوات كارەبا.

ئاماژەی بەوەشكرد: بەپێی ئامارەكان، تا رێكەوتی 14ی 6ی 2026 ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمی سۆلاریان داناوە و لە بەشی وزە نوێبووەكان تۆماركراون، گەیشتوەتە چوار هەزارو 61 هاوبەش و بڕی بەرهەمهێنانی كارەبایان گەیشتوەتە (96.140) مێگاوات، لە كاتێكدا لە رێكەوتی 6ی 5ی 2026 ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە سێ هەزارو 746 هاوبەش بوون و بەرهەمی كارەباكەیان (91.623) مێگاوات بووە.

راشیگەیاند: هەر بەپێی داتاكان تا رێكەوتی 14ی 6 ی 2026 ئەو هاوبەشانەی سیستمی سۆلاریان داناوە سێ هەزارو 354 هاوبەشی ماڵان و (579) هاوبەشی بازرگانی و (15) هاوبەشی پیشەسازی و (106) هاوبەشی كشتوكاڵی و (7) هاوبەشیش میرین.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket