قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی بەریتانیا: بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەت لاببرێت
کوردستان 07:51 PM - 2026-06-16
راگەیاندنی جێگری سەرۆکی حکومەت
قوباد تاڵەبانی و عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە عیرفان سدیق،
باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێکی جێی بایەخی
هەردوولا تاوتوێ کران.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە(16/6/2026) بە ئامادەبوونی
ئەندرو بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی
دەستخۆشی لە باڵیۆزی بەریتانیا کرد بەهۆی سەردانکردنی لالش و ئەلقوش و ئاگاداربوون
لە دۆخی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانی ئێزدی و مەسیحی لە ناوچەکەدا.
دواتر باس لە حکومەتی نوێی عیراق کرا، هەر دوولا هاوڕابوون لەسەر
پێویستیی پشتیوانیکردن لەم حکومەتە و جەختکرایەوە لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ
چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەم قۆناغەدا. هەروەها بە پێویست زانرا
هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن بۆ گەشەپێدانی ئابووری
عیراق و باشترکردنی دۆخی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان.
لە تەوەرێکی دیکە باس لە دۆخی ناوچەکە کرا و بە گرنگییەوە باس لە
رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران کرا. هەردوولا هاوڕابوون ئەم رێککەوتنە دەرفەتێکی
گرنگە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە و کاریگەری گەورەی دەبێت
لەسەر ئاسایش و سەقامگیری هەموو ناوچەکە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی سیاسیی ناوخۆی
هەرێم و جەخت لەسەر پێویستیی دەستپێکردنەوەی دانووستانەکان و لابردنی ئاستەنگ و
بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەت کرایەوە.
هەر لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە کۆبوونەوەکەی رۆژی
رابردوو لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و
سوریا و بە کۆبوونەوەیەکی بەرهەمداری وەسف کرد و تیایدا سەرۆکی یەکێتی سیاسەت و
هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمەوە بۆ نێردەی سەرۆکی
ئەمریکا روون کردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەرو کۆنسوڵی فەرەنسا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن
10:13 PM - 2026-07-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
08:48 PM - 2026-07-06 -
نوێنەری یەکێتی بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین دەکات
05:10 PM - 2026-07-06 -
کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە کەلار چارەسەرکرا
04:22 PM - 2026-07-06
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكاندا دەكات
07:46 PM - 2026-07-06
وتەبێژی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە
06:17 PM - 2026-07-06
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە
04:57 PM - 2026-07-06
ئەنجومەنی نوێنەران کاتی لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران دیاریدەکات
03:56 PM - 2026-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
تف
بیروڕا 11:53 AM - 2026-07-06 -
سەڵاحەدین.. دەستبەسەر نزیكەی سێ ملیار دینار و چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا
عیراق 11:48 AM - 2026-07-06 -
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیس و رەگەزنامەی سلێمانی دەستبەکاربوون
کوردستان 10:30 AM - 2026-07-06 -
داهاتوو چاوەڕوانی دواکەوتووان ناکات
بیروڕا 10:05 AM - 2026-07-06 -
181هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:54 AM - 2026-07-06 -
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
عیراق 09:23 AM - 2026-07-06 -
وەسیەتنامەكەی جەنەڕاڵ شەریف پاشا دۆزرایەوە
کوردستان 09:36 PM - 2026-07-05 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بەشداریی یادی دامەزراندنی پارتی كۆمۆنیستی چین دەكات
ی ن ک 09:21 PM - 2026-07-05







دابەزێنە

