ڤایرۆسی "هانتا" بكوژه بێده‌نگه‌كه
جیهان 03:43 PM - 2026-05-09
الشرق الاوسط
ڤایرۆسی هانتا
له‌كاتێكدا جیهان هێشتا له‌ژێر كاریگه‌ریی یاده‌وه‌ریی په‌تای كۆرۆنا دایه، ناوبه‌ناو ناوێكی تر له‌سه‌ردێڕ‌ی هه‌واڵه ته‌ندروستییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه ترس و دڵه‌ڕ‌اوكێ لای هاووڵاتییان دروست كردوه، ئه‌ویش ڤایرۆسی هانتا (Hantavirus)، ئه‌م ڤایرۆسه كه جیاواز له زۆربه‌ی ڤایرۆسه‌كان له هه‌واوه بۆ مرۆڤ ناگوازرێته‌وه، مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه و یه‌كێكه له‌مه‌ترسیدارترین ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه له‌ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.
هه‌ڕ‌ه‌شه‌یه‌ك له‌ناو پاشه‌ڕ‌ۆی قرتێنه‌راندا
ڤایرۆسی هانتا به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌جه‌سته‌ی قرتێنه‌ره‌كاندا، به‌تایبه‌تی مشكی كێوی و جرج، ده‌ژی، مه‌ترسییه‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌م ئاژه‌ڵانه خۆیان نه‌خۆش ناكه‌ون، به‌ڵام ڤایرۆسه‌كه له ڕ‌ێگه‌ی میز، پیسایی و لیكیانه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
پزیشكانی پسپۆڕ هۆشداری ده‌ده‌ن كه گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه زۆر كات له ڕ‌ێگه‌ی "هه‌ناسه‌دانی تۆزێكی گه‌رده‌لول" ده‌بێت كه پاشه‌ڕ‌ۆی وشكبووه‌وه‌ی مشكی تێدایه، ئه‌مه‌ش زیاتر له‌و شوێنانه ڕ‌ووده‌دات كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر داخراون، وه‌ك كۆگاكان، ژێرزه‌مینه‌كان و خانوو و كه‌پره كێوییه‌كان.
نیشانه‌كانی
ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی هانتا ترسناك ده‌كات، نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانیه‌تی كه زۆر له ئه‌نفلۆنزایه‌كی ئاسایی ده‌چێت، تووشبووان له‌سه‌ره‌تادا هه‌ست به...
تایه‌كی توند و له‌رز، ئازاری توندی ماسولكه‌كان (به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی پشت و ڕ‌ان)، سه‌رئێشه و هیلاكی ده‌كات، به‌ڵام دوای چه‌ند ڕ‌ۆژێك، نه‌خۆشییه‌كه ده‌گۆڕ‌ێت بۆ قۆناغی مه‌ترسیدار كه به "نیشانه‌ی توندی سییه‌كانی هانتا (HPS)" ده‌ناسرێت، له‌م قۆناغه‌دا سییه‌كان پڕ ده‌بن له شله و نه‌خۆشه‌كه دوچاری ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌كی توند ده‌بێت، به‌پێی ئاماره جیهانییه‌كان، نزیكه‌ی 38٪ی ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌نه ئه‌م قۆناغه، ژیانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
كلیلی ڕ‌زگاربوون
رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی ته‌ندروستی جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه زۆربه‌ی تووشبوونه‌كان له‌كاتی پاككردنه‌وه‌ی ناڕ‌ێكی ئه‌و شوێنانه رووده‌ده‌ن كه مشكی لێیه. پزیشكان ئامۆژگاری هاووڵاتییان ده‌كه‌ن."هه‌رگیز ئه‌و شوێنانه‌ی گومانی مشكیان لێ ده‌كرێت به وشكی گسك مه‌ده‌ن، چونكه گسكدانی وشك ڤایرۆسه‌كه ده‌خاته ناو هه‌واوه. پێویسته سه‌ره‌تا به ده‌رمانی پاككه‌ره‌وه و كلۆر (سپیكه‌ره‌وه) شوێنه‌كه ته‌ڕ بكرێت و دواتر به ده‌ستكێش و ماسكه‌وه پاك بكرێته‌وه."
ئایا ده‌بێته په‌تا؟
پسپۆڕ‌انی ته‌ندروستی دڵنیایی ده‌ده‌ن كه ڤایرۆسی هانتا وه‌ك كۆرۆنا نابێته په‌تا، چونكه "له مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤ ناگوازرێته‌وه" (ته‌نها له‌حاڵه‌تی زۆر ده‌گمه‌ن له ئه‌مریكای لاتین نه‌بێت). كه‌واته مه‌ترسییه‌كه ته‌نها سنوورداره به‌و كه‌سانه‌ی كه ڕ‌استه‌وخۆ به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پاشه‌ڕ‌ۆی مشك هه‌یه.
راستییه‌كان ده‌رباره‌ی ڤایرۆسی هانتا
- ڤایره‌سه‌كه نوێ نییه و گروپێكه له‌ڤایرۆسی پۆلێنی جیاواز و له ناوه‌ڕ‌استی سه‌ده‌ی ڕ‌ابردووه‌وه ناسراوه‌و 50 ساڵ زیاتریشه له‌تاقیگه‌دا تێستی بۆ كراوه و تۆماركراوه.
- ڤایرۆسه‌كه له‌ڕ‌ێگه‌ی لیك و پاشه‌ڕ‌ۆی قرتێنه‌ره‌كانه‌وه (وه‌ك مشك) بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، كاتێك ئه‌و پاشه‌ڕ‌ۆیانه له‌ڕ‌ێگه‌ی پیسبونی خواردن، ئاو یان هه‌وا ده‌گه‌نه مرۆڤ.
- بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه نوێ نییه و ساڵانه له‌نێوان 10 هه‌زار بۆ 100 هه‌زار كه‌س توشی ئه‌م ڤایره‌سه ده‌بن و زۆرینه كه‌یسه‌كان له ئه‌فریقا و ئاسیان.
- بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌نێوان مرۆڤ بۆ مرۆڤ زۆر كه‌مه و تاڕ‌اده‌یه‌ك ده‌گمه‌نه، ته‌نها جۆری ئاندیس له گروپی ڤایره‌سه‌كانی هانتا توانای گواستنه‌وه‌ی هه‌یه له كه‌سی توشبوو بۆ كه‌سانی نزیكی كه له‌یه‌ك جێگادا ده‌خه‌ون، یان پێكه‌وه نان ده‌خۆن یان به‌ركه‌وتنی زۆر نزیكی هه‌ناسه و لیك و سێكسیان هه‌یه پێكه‌وه.
- وڵاتان چاودێری ته‌ندروستی ئه‌و هاووڵاتییانه‌یان ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ر كه‌شتییه گه‌شتیارییه‌كه بوون، مه‌ترسییه‌كه له‌سه‌ر توشبونی ئه‌و هاووڵاتیانه‌یه نه‌ك بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایره‌سه‌كه له نێو كۆمه‌ڵگه، چونكه نیشانه‌كانی توشبون دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌ون.
- ڕ‌ێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دڵنیایی ده‌دات كه بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا وه‌ك په‌تایه‌ك لاوازه، به‌ڵام نابێت پشتگوێ بخرێت.
- ڕ‌ێژه‌ی مردن له نێوان توشبوانی ساڵانه‌ی ئه‌فریقا و ئاسیا له نێوان 1٪ بۆ 15٪، به‌ڵام كه‌یسه‌كانی كیشوه‌ره‌كانی ئه‌مریكا 50٪ ی توشبوان گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن هه‌رچه‌نده ژماره‌ی ساڵانه‌ی توشبوان زۆر كه‌مه.
- ڤایرۆسی هانتا تائێستا ڤاكسینی نییه چونكه نه‌بووه به په‌تا و كێشه‌ی گه‌وره له ڕ‌ابردوودا تا ڤاكسینی بۆ بدۆزرێته‌وه‌و ته‌نها له وڵاته هه‌ژاره‌كانیشدا هه‌یه‌و چاره‌سه‌رێكی تایبه‌تیش نییه بۆ توشبووان ته‌نها چاودێریی ته‌ندروستی و ڕ‌ێگریی له وشكبونه‌وه و خۆراك و ئیسراحه‌تی پێویست.
كۆتایی
پاراستنی ماڵ و كۆگاكان له مشك، گرتنی كون و درزه‌كان و به‌كارهێنانی ماسك و ده‌ستكێش له‌كاتی پاككردنه‌وه‌ی شوێنه كۆنه‌كاندا، ته‌نها ڕ‌ێگه‌ی بنبڕ‌كردنی ئه‌م بكوژه نادیاره‌یه‌یه.
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەرو کۆنسوڵی فەرەنسا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن
10:13 PM - 2026-07-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
08:48 PM - 2026-07-06 -
نوێنەری یەکێتی بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین دەکات
05:10 PM - 2026-07-06 -
کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە کەلار چارەسەرکرا
04:22 PM - 2026-07-06
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكاندا دەكات
07:46 PM - 2026-07-06
وتەبێژی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە
06:17 PM - 2026-07-06
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە
04:57 PM - 2026-07-06
ئەنجومەنی نوێنەران کاتی لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران دیاریدەکات
03:56 PM - 2026-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
تف
بیروڕا 11:53 AM - 2026-07-06 -
سەڵاحەدین.. دەستبەسەر نزیكەی سێ ملیار دینار و چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا
عیراق 11:48 AM - 2026-07-06 -
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیس و رەگەزنامەی سلێمانی دەستبەکاربوون
کوردستان 10:30 AM - 2026-07-06 -
داهاتوو چاوەڕوانی دواکەوتووان ناکات
بیروڕا 10:05 AM - 2026-07-06 -
181هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:54 AM - 2026-07-06 -
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
عیراق 09:23 AM - 2026-07-06 -
وەسیەتنامەكەی جەنەڕاڵ شەریف پاشا دۆزرایەوە
کوردستان 09:36 PM - 2026-07-05 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بەشداریی یادی دامەزراندنی پارتی كۆمۆنیستی چین دەكات
ی ن ک 09:21 PM - 2026-07-05







دابەزێنە

