riklam

سەرۆک بافڵ بۆ ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەدی باکوری کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە

کوردستان 03:11 PM - 2026-03-21
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان

سەرۆک بافڵ

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، بۆ ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەدی باکوری کوردستان پەیامێکى ڤیدیۆیى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئیشەڵا هەر لە جەژندا دەبن و لەم کاتە هەستیارەدا ئەوەى کە گرنگە یەکڕیزى ئێمەیە و یەکڕیزى هەموو کورد و یەکڕیزى هەر چوار پارچەى کوردستانە، سڵاوێکى تایبەت و رێزێکى تایبەت بۆ هەموو لایەنێک کە بەشدارى پرۆسەى ئاشتییان کردووە، کە هەڤاڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستى پێکرد.

دەقى پەیامى سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی:

سڵاو کورد و کوردستان
سڵاو هەڤاڵانى ئەزیز
سڵاو لەو مناڵە جوانانەى کە لەوێ وەستاون
سڵاو هەڤاڵ عەبدوڵا ئۆجەلان
سڵاو سەرۆک
جەژنى نەورۆزتان پیرۆز بێت

ئیشەڵا هەر لە جەژندا دەبن و لەم کاتە هەستیارەدا ئەوەى کە گرنگە یەکڕیزى ئێمەیە و یەکڕیزى هەموو کورد و یەکڕیزى هەر چوار پارچەى کوردستانە، سڵاوێکى تایبەت و رێزێکى تایبەت بۆ هەموو لایەنێک کە بەشدارى پرۆسەى ئاشتییان کردووە،  کە هەڤاڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستى پێکرد.

ئیشەڵا بە زوترین کات دێمە خزمەتت هەڤاڵ ئاپۆ و ئیشەڵا بەیەکەوە بەرنامەکەت تەواو دەکەین، ئیشەڵا بە زوترین کات بە ئازادى دەتبینین.

هەمووتان دەزانن یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان هەر بۆ ئێوە بووە و لێرە بەڵێنێکتان پێ دەدەم، هەر بۆ ئێوە دەبێت و هەر بۆ ئێوە خەبات دەکات و هەر هەمووتان سەر سەرمان و سەرچاومان.

خۆتان دەزانن تەبیعەتێکم هەیە، ئەوەى دەیڵێم جێبەجێى دەکەم، ئا لێرەدا بەڵێن دەدەم بە هەمووتان ساڵێکى تر بە ڤیدیۆ من نابینن، ساڵێکى تر لە خزمەتاندا دەبم و هەربژین و جەژنتان پیرۆز بێت سەرسەرم و سەرچاوم.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket