riklam

سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت

کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ

سەرۆک بافڵ

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ جەژنی نەورۆز ئاڕاستەی کوردان دەکات و رایدەگەیەنێت: نەورۆز هانمان دەدات بەرۆحیەتی پێکەوەیی کاربکەین بۆ پاراستنی سەقامگیری وڵات.

دەقی پەیامەکە...

جەژنی نەورۆزی کوردان و سەری ساڵی نوێی کوردی کە هاوکاتە لەگەڵ راپەڕینی کەرکوک قودسی کوردستان لە کوردستانیان پیرۆزبێت.

نەورۆز بۆ ئێمەی کورد هێمای ئاشتی، برایەتی و یەکگرتوویی گەلەکەمانە، هانمان دەدات بە هەمان رۆحیەتی پێکەوەیی کاربکەین بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات و خەڵکە خۆشەیستەکەمان.

لەم جەژنە نەتەوەییەدا، دووپات لە پابەندبوونمان بە یەکێتیی نەتەوەیی و یەکڕیزیی گەلەکەمان و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەمەوە، تاوەکو هەموومان پێکەوە کاربکەین بۆ پاراستنی میلـلەتەکەمان لە هەر مەترسییەک کە لەم کاتەدا ناوچەکەمانی گرتووەتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket