riklam

دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە

جیهان 07:57 PM - 2026-03-20
دۆناڵد ترەمپ الشرق الأوسط

دۆناڵد ترەمپ

سەرۆکی ئەمریکا ناتۆ بە پڵنگی سەر کاغەز ناودەبات و دەڵێت: ناتۆ نەیویستووە بێتە ناو جەنگی راگرتنی ئێرانی خاوەن چەکی ئەتۆم.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ رایگەیاندووە: بەبێ ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، هاوپەیمانیی ناتۆ دەبێتە پڵنگێکی سەر کاغەز، چونکە ئەوان نەیانویست بێنە ناو جەنگی ڕاگرتنی ئێرانێکی خاوەن چەکی ئەتۆمییەوە.

ئەوەش دەڵێت: دوای ئەوەی ئەو جەنگە لە ڕووی سەربازییەوە یەکلا کرایەوە، بە ئاستێکی زۆر کەمی مەترسی بۆ سەر ئەوان، گلەیی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکەن، کە ناچار بوون بیدەن، بەڵام نایانەوێت هاوکاری بکەن لە کردنەوەی گەرووی هورمزدا، کە تەنیا مانۆڕێکی سەربازیی سادەیە و تەنیا هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە، بۆ ئەوان زۆر ئاسانە ئەو کارە بکەن، بە مەترسییەکی زۆر سنووردارەوە. ترسنۆکن، ئەوەمان لە یاد دەبێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket