ڤانس: دەقی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران بڵاو دەکرێتەوە
جیهان 10:19 PM - 2026-06-15
میدیاکان
جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا
جێگری سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایدەكات،
دەقی رێككەوتنەكەی نێوان واشنتۆن و تاران لەم هەفتەیەدا بڵاودەكرێتەوە و
دوپاتیشیدەكاتەوە، رێككەوتنەكە رێگرییەكی درێژخایەنە بۆ ئەوەی ئێران هەرگیز چەكی
ئەتۆمی بەدەستنەهێنێت.
جەی دی ڤانس، بە كەناڵی سی ئێن بی سی
راگەیاند، هیوایان هەیە دەقی رێككەوتنەكەیان لەگەڵ ئێران لەم هەفتەیەدا
بڵاوبكرێتەوە، پێشیوایە ئیسرائیل لەكۆتاییدا رێككەوتنەكە هەر قبوڵ بكات.
ئاماژەی بەوەش كرد، چاوەڕوان دەكرێت
لەكاتی ئیمزاكردنی رێككەوتنەكە، سەرۆكی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی ئێران و چەند
نوێنەرێكی تری ئەو وڵاتە ئامادە بن.
رونیشیكردەوە، پابەندییەكی درێژخایەن
هەیە كە زامنی ئەوە دەكات ئێران هەرگیز چەكی ئەتۆمی پەرە پێ نەدات یان بەدەستی
نەهێنێت، هەروەها، بێبەش دەبێت لە سوودبینین لە هەر بڕە پارەیەك بۆ بنیاتنانەوەی
بەرنامە ئەتۆمییەكەی.
ڤانس وتیشی، ئەمریكا چاوەڕوان دەكات
گەرووی هورمز لە دوورمەودادا بەبێ هیچ باج و رسوماتێك بكرێتەوە، ئەوەش یەكێكە لەو
بابەتانەی لە دانوستانە تەكنیكییەكاندا باسی دەكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەو کەسانەی پاسپۆرتی دۆمەنیکاو سانت لوشیایان کڕیوە مەترسیان لەسەرە
09:44 PM - 2026-07-26 -
تونجەر باقرخان: یاسای چوارچێوە بەم زوانە دەچێتە پەرلەمانی تورکیا
06:08 PM - 2026-07-26 -
خولی پەرەپێدانی کاری میدیایی بەڕێوەدەچێت
04:45 PM - 2026-07-26 -
پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای سەنگاو-دەربەندیخان دەکرێتەوە
04:32 PM - 2026-07-26
ئەمانەش ببینە
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و كونسوڵی رووسیا تاوتوێی دۆخی ناوچەكەو پێكهێنانی حكومەت دەكەن
08:01 PM - 2026-07-26
سەرۆک بافڵ: هەڵەبجە و خەڵکە سەربەرزەکەی شایستەی خزمەتی زیاترن
05:39 PM - 2026-07-26
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قەرزی کارەبا بخرێتە بری لێبڕین و پاشەکەوت
03:25 PM - 2026-07-26
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
02:54 PM - 2026-07-26
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
کوردستان 02:54 PM - 2026-07-26 -
ناوی جێگرەوەكانی حەج بەدەرچوو هەژمار دەكرێن
کوردستان 01:30 PM - 2026-07-26 -
لیستی مووچەی مانگی 7ــی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندکرا
کوردستان 12:04 PM - 2026-07-26 -
بۆیەكەمجار لەئەمساڵدا دینار بەرامبەر دۆلار نرخی پێوانەیی تۆماركرد
ئابوری 11:55 AM - 2026-07-26 -
یەکێتی و پارتی تەئكید لەهەماهەنگی و برایەتی و پێكەوە كاركردن دەکەنەوە
کوردستان 11:19 AM - 2026-07-26 -
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی داوای بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان دەكات
کوردستان 11:14 AM - 2026-07-26 -
سەرۆک مام جەلال فێری چی کردین؟
بیروڕا 10:54 AM - 2026-07-26 -
ئێران: گۆڕانکاری لە هاتووچۆی هورمز ڕووی نەداوەو لەگەڵ عەمان پێشکەوتن هەیە
جیهان 10:09 AM - 2026-07-26




.png)


دابەزێنە

