كاروان گەزنەیی: ئەولەویەتی سەرۆك بافڵ و یەكێتی باشتركردنی ژیانی هاووڵاتیانە
ی ن ک 06:00 PM - 2026-02-14
PUKMEDIA
كاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
كاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایدەگەیەنێت: ئەولەویەتی سەرۆك بافڵ و حزبەكەی باشتركردنی ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمەو یەكێتی دڵنیایی دەدات لەگۆڕانكارییەكاندا سەرجەم كادرەكانی جێگەیان دەبێتەوەو كەس نانبڕاو نابێت، هاوكات لەگۆڕانكارییەكانی داهاتوودا كەسوكاری شەهیدان و كەمئەندامانی سەنگەرو ئەنفال كراوان و گەنجان و كەسانی خاوەن بڕوانامە بەشداردەبن.
كاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وەك پێشتر رامانگەیاندبوو، پاش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، یەكێتی لەسەر بنەمای سزا و پاداشت دەستبەگۆڕانكاری لەئۆرگانەكانیدا دەكات، كەئامانج لێی خۆسازدان و خۆگونجاندنە لەگەڵ هەلومەرجە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوری و ئەمنییەكان، كە ئەمەش بۆ كاروباری حزبی پێویستە، لەكاتێكدا كە گۆڕانكاری هەمیشە بەشێك بووە لەیەكێتی.
راشیگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هەمیشە نوێبوونەوە بە ئەولەویەت دەزانێت، هەربۆیە ئامانجێكی دیكەی گۆڕانكارییەكانی، پەیكەربەندكردنەوەی ئۆرگانەكانی یەكێتییە، لەكاتێكدا حزبەكە بەسەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، هەنگاوی گەورەی لەنوێبوونەوەو هەستانەوەو دروستكردنی پەیوەندی دیپلۆماسی لە بەرژەوەندی گەلەكمان ناوە.
كاوان گەزنەیی ئاماژەی بەوەشكرد: گۆڕانكارییەكان خۆیان لەتێكەڵكردنی بەشێك لەمەكتەبەكانی یەكێتی و دروستكردنی كۆمەڵێك ئۆرگانی نوێی وەك مەكتەبی كاروباری رێكخراوەیی و چەند بۆردێكی رێكخراوەییدا دەبینێتەوە، هاوكات لەگۆڕانكارییەكانی داهاتوودا كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و كەمئەندامانی سەنگەرو ئەنفال كراوان دەبنە ئەولەوییەتی گۆراِنكاریی حزبەكەمان.
وتیشی: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەبێتە سەكۆیەك بۆ هێنانەپێشەوەی گەنجان، لەڕێگەی تێكهەڵكێشكردنی گەنجان و ئەزموونی شۆڕشگێڕانەوە پیادەی گۆڕانكارییەكان دەكات، هاوكات یەكێتی دەیەوێت لەڕێگەی هێنانەپێشەوەی كەسانی خاوەن بڕوانامەوە بەڕۆحێكی تازەی كاركردنەوە گۆڕانكاریی بكات.
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راشیگەیاند: دەوترێت ئەم هەنگاوانەی یەكێتی هەوڵدانە بۆ نانبڕاوكردنی بەشێك لەكادران و دوورخستنەوەیان، وەك یەكێتی دڵنیایی دەدەین بەتەواوی ئۆرگان و ئەندام و لایەنگرانمان كە گۆڕانكارییەكان ئەوەندە گەورە دەبن سەرجەم كادران شوێنیان دەبێتەوەو یەكێتی ماڵە گەورەكەیەو كەسی لێزیاد نییەو كەسیش نانبڕاو ناكرێت.
وتیشی: كۆبوونەوەی جەنابی كاك مەسعود و جەنابی كاك بافڵ كۆبوونەوەیەكی یەكجار ئەرێنی بووە، هەرچەندە هیچ رێككەوتنێك نەكراوە، بەڵام باسوخواس لەسەر پرسە هەنووكەییە ئەمنی و ئابوری و سیاسییەكانی ناوچەكەو چۆنێتی چارەسەر دۆزینەوە بۆ پرسە باڵا نیشتمانییەكان كراوە، لەكاتێكدا پاراستنی هەرێمی كوردستان گرنگترین پرسەو هەردوولا كۆكن لەسەر ئەوەی خەڵكی هەرێمی كوردستان شایستەی ژیانێكی باشن.
راشیگەیاند: سەرجەم ئەم پرسە گرنگانەی باسكران، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە.
هاوكات كاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانیشدا رایگەیاند: ژیان و بارودۆخی سەختی هاووڵاتیان وایكردووە سەرجەم هەوڵەكانمان بۆ گەیشتن بەڕێككەوتنێكی كۆنكرێتی چڕبكەینەوەو بەشێوەیەكی راستەقینە خزمەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكەین، وەك یەكێتی رێزێكی زۆرمان هەیە بۆ ئەو جۆشو خرۆشە نیشتمانییەی كەدروست بووەو پشتیوانی تەواویشمان كردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تێچووی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار بووە
09:12 PM - 2026-03-05 -
هۆمەر شێخ موس کۆمەڵێک زانیارى واشنتن پۆست رەتدەکاتەوە
07:02 PM - 2026-03-05 -
ئێران هێرشكردنه سهر توركیا و ئازهربایجان رهتدهكاتهوه
04:20 PM - 2026-03-05 -
سهرۆكایهتی كۆمار: راپهڕین بووه رزگاری ههرێم له چنگی دیكتاتۆر
03:33 PM - 2026-03-05
ئەمانەش ببینە
ئەمریکا نزیکەی 20 هەزار هاووڵاتی خۆی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەگەڕێنێتەوە
10:19 PM - 2026-03-05
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیی بەردەوامداین بۆ ئەوەى دۆخەکە نەچێتە قۆناغێکی سەختتر
06:09 PM - 2026-03-05
سەرۆکایەتییەکانی عیراق: رێگانادەین عیراق پەلکێشى جهنگ بکەن
04:40 PM - 2026-03-05
کۆسرەت رەسول: پلانى راپەڕینمان دانا و لە رانیەوە دەستمان پێکرد
03:48 PM - 2026-03-05
زۆرترین خوێنراو
-
بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم: مەترسی نەمانی خواردن و پێداویستی رۆژانەمان نییە
کوردستان 11:54 AM - 2026-03-05 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی شانازی خاوەندارێتی راپەڕینە مێژووییەکەی پێبڕاوە
کوردستان 11:31 AM - 2026-03-05 -
لە خورماتوو دەستبەسەر درۆنێکدا گیرا
کوردستان 11:23 AM - 2026-03-05 -
كەشناسی: ناجێگیریی كەشوهەوا بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:04 AM - 2026-03-05 -
شێخ جهعفهر: دهربازبوون لهم بارودۆخه تهنها یهكڕیزی و یهكگرتووییه
کوردستان 10:38 AM - 2026-03-05 -
وتهبێژی یهكێتی: ئامانجی سهرۆك بافڵ پاراستنی خاك و میللهتهكهمانه
کوردستان 10:14 AM - 2026-03-05 -
هێشتان، تەڕوتووشە و راپەڕینی نەورۆزییە
بیروڕا 10:06 AM - 2026-03-05 -
خەباتی قەڵەم لە دەڤەری راپەڕینەوە
کوردستان 09:52 AM - 2026-03-05







دابەزێنە

