ڤالانتاین.. له‌ناوێكه‌وه بۆ بۆنەیەکی جیهانی
کوردستان 10:50 AM - 2026-02-14
میدیاکان
رۆژی خۆشەویستی
رۆژی خۆشەویستی یان رۆژی ئه‌وینداران یان رۆژی ڤالانتاین، بریتیه له 14ی
شوبات (25ی رێبه‌ندان)، له‌م رۆژه‌دا ئه‌وینداران خۆشه‌ویستی خۆیان ده‌رده‌بڕ‌ن وه
ئه‌م ده‌ربڕ‌ینه‌ش به‌شێوه‌ی پێدان یان ناردنی كارتی ڤالانتاین، گوڵ یان نوقڵ و شیرینی
بۆ ئه‌و كه‌سه‌یه كه خۆشیان ده‌وێت، ئه‌گه‌رچی ڤالانتاین بۆنەیەکی رۆژئاواییه،
به‌ڵام له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ئه‌و یاده ده‌كرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌ڤالانتاین و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و رۆژه،
چه‌ند بۆچوونی جیاواز هه‌یه و وای لێهاتووه كه تا ڕ‌اده‌یه‌ك تێكه‌ڵی ئه‌فسانه
بووه، به‌ڵام یه‌كێك له‌بۆچو‌نه‌كانی ڤالانتاین ئه‌وه‌یه:
له سه‌ده‌كانی سێهه‌می زایینی، له ئیمپراتۆری
رۆمادا، سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌بوو به‌ناوی كلۆدیۆسی دووهه‌م، كلۆدیۆس هه‌ندێك باوه‌ڕ‌ی
سه‌یری هه‌بوو، بۆ نموونه پێوابوو ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه سه‌ڵتن باشتر‌و به‌هێزترن
له‌و سه‌ربازانه‌ی كه ژن و منداڵیان هه‌یه، بۆیه بڕ‌یارێكیداو وتی، سه‌ربازه‌كانی
ئیمپڕ‌اتوری رۆم نابێ ژن بخوازن و ده‌بێت سه‌ڵت و ڕ‌ه‌به‌ن بن.
كلۆدیۆس، زۆر بێ ره‌حم بوو هه‌ر بڕ‌یارێك كه
ده‌ری ده‌كرد لێی پاشگه‌ز نه‌ده‌بووه‌وه ده‌بوایه جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه هیچ كه‌س
نه‌یده‌وێرا یارمه‌تی ئه‌و سه‌ربازانه بدات كه ده‌یان ویست ژن بخوازن، به‌ڵام قه‌شه‌یه‌ك
به ناوی ڤالانتاین (ڤالێنته‌نیوس) به دزییه‌وه سه‌ربازه رۆمیه‌كانی له‌گه‌ڵ
كچه خۆشه‌ویسته‌كه‌یان لێك ماره ده‌كردو بەیەکی دەگەیاندن.
كلۆدیۆس، كاتێك ئاگاداری ئه‌و پرسى بوو، بڕ‌یاری
زیندانیكردنی ڤالا‌نتاینی ده‌ركرد، ڤالانتاین له ناو زینداندا ئاشقی كچی زیندانه‌كه
بوو، به‌و جۆره‌ی كه له‌ئه‌فسانه‌كاندا هاتووه، ڤالانتاین نامه‌ی بۆ ئه‌و كچه
ده‌ناردو له‌سه‌ری ده‌نوسی له‌لایه‌ن ڤالا‌نتاینی تۆ (From
Your Valentine).
له
ئاكامدا قه‌شه‌کە، به‌تاوانی لێك ماره‌كردنی ئه‌و ئاشقانه به‌پێچه‌وانه‌ی یاساكانی
كلۆدیوسی دووهه‌م له‌سێداره درا ،هه‌ر بۆیه وه‌كو شه‌هیدی رێگه‌ی عه‌شقی ده‌ناسن
و له‌و رۆژه‌وه ڤالانتاین وه‌كو هێمایه‌كی عه‌شق و خۆشه‌ویستی پێناسه ده‌كرێت و
هه‌موو ساڵی له‌رۆژی 14 ی شوبات، عاشقان پیرۆزبایی له یه‌ك ده‌گه‌ن و گوڵ پێشكه‌ش
به‌یه‌ك ده‌كه‌ن.
زۆرترین دیاریییه‌كانی ئه‌و رۆژه بریتینه له
گوڵی سور یان ده‌سته گوڵێكی بچووك، چوكلێت، كارتی پیرۆزبایی ڤالانتاین، بووكه
شووشه، شه‌م، نامه‌یه‌كی دڵداری، چه‌ند دێڕ هۆنراوەی دڵداری.
ره‌نگه‌كانی ئه‌و رۆژه بریتین له :سور، سپی و
په‌مه‌یی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تێچووی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار بووە
09:12 PM - 2026-03-05 -
هۆمەر شێخ موس کۆمەڵێک زانیارى واشنتن پۆست رەتدەکاتەوە
07:02 PM - 2026-03-05 -
ئێران هێرشكردنه سه‌ر توركیا و ئازه‌ربایجان ره‌تده‌كاته‌وه
04:20 PM - 2026-03-05 -
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار: راپه‌ڕین بووه رزگاری هه‌رێم له چنگی دیكتاتۆر
03:33 PM - 2026-03-05
ئەمانەش ببینە
جیهان 10:19 PM - 2026-03-05 ئەمریکا نزیکەی 20 هەزار هاووڵاتی خۆی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەگەڕێنێتەوە
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیی بەردەوامداین بۆ ئەوەى دۆخەکە نەچێتە قۆناغێکی سەختتر
06:09 PM - 2026-03-05
سەرۆکایەتییەکانی عیراق: رێگانادەین عیراق پەلکێشى جه‌نگ بکەن
04:40 PM - 2026-03-05
کۆسرەت رەسول: پلانى راپەڕینمان دانا و لە رانیەوە دەستمان پێ‌کرد
03:48 PM - 2026-03-05
سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق: رێگه‌ناده‌ین وڵاته‌كه‌مان پەلكێشی جەنگ بكرێت
03:14 PM - 2026-03-05
زۆرترین خوێنراو
-
بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم: مەترسی نەمانی خواردن و پێداویستی رۆژانەمان نییە
کوردستان 11:54 AM - 2026-03-05 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی شانازی خاوەندارێتی راپەڕینە مێژووییەکەی پێبڕاوە
کوردستان 11:31 AM - 2026-03-05 -
لە خورماتوو دەستبەسەر درۆنێکدا گیرا
کوردستان 11:23 AM - 2026-03-05 -
كەشناسی: ناجێگیریی كەشوهەوا بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:04 AM - 2026-03-05 -
شێخ جه‌عفه‌ر: ده‌ربازبوون له‌م بارودۆخه ته‌نها یه‌كڕیزی و یه‌كگرتووییه
کوردستان 10:38 AM - 2026-03-05 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: ئامانجی سه‌رۆك بافڵ پاراستنی خاك و میلله‌ته‌كه‌مانه
کوردستان 10:14 AM - 2026-03-05 -
هێشتان، تەڕوتووشە و راپەڕینی نەورۆزییە
بیروڕا 10:06 AM - 2026-03-05 -
خەباتی قەڵەم لە دەڤەری راپەڕینەوە
کوردستان 09:52 AM - 2026-03-05







دابەزێنە

