لە رۆژی جیهانی رادیۆ_دا
جیهان 10:49 AM - 2026-02-13
PUKMEDIA
رادیۆی کۆن
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (13)ی شوباتی هه‌موو ساڵێكی به‌ڕۆژی جیهانیی ڕادیۆ ناساندووه، ڕادیۆ یه‌كێكه له‌هۆكانی ڕاگه‌یاندن و به‌ربڵاوترینیانه و به‌شێوه‌كی گشتی خه‌ڵك لهمهودایهكی فراوانی جیهاندا پێی ئاشنان و مێژووی داهێنان و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ئامێره گرنگه كۆنه، هه‌رچه‌نده ئێستا هۆكانی ڕاگه‌یاندن زۆر بوون‌و پێشكه‌وتنی به‌رچاویشیان به‌خۆیانه‌وه دیوه، كه‌چی هێشتا ڕادیۆ توانیویه‌تی پێگه‌ی خۆی ون نه‌كات و گرنگییه‌كه‌ی بمێنێت و به پایه‌داریی بمێنێته‌وه. ناتوانرێت به‌دیارییكراوی كه‌سێك بكرێته داهێنه‌ری ته‌واوی ڕادیۆ، هه‌ر بۆیه له مێژوودا ناوی هه‌موو ئه‌وانه به‌رز ده‌نرخێنرێت كه هه‌وڵیان داوه بۆ گه‌شه‌پێدانی ئه‌م داهێنراوه‌ی مرۆڤ،
له ڕاستیشدا یه‌كه‌مین كه‌س كه هه‌وڵی به‌كارهێنانی شه‌پۆله‌كانی ده‌نگی داوه بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌نگ (گۆلیلمۆ ماركۆنی)یه كه 25ی ته‌مموزی ساڵی 1896 دا جفره‌ی مۆرسی به‌كارهێنا بۆ په‌یوه‌ندی بێ ته‌ل، پێش ئه‌و و دوای ئه‌ویش چه‌ندین زانا‌و كه‌سانی داهێنه‌ر هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌نگیان داوه هه‌ركه‌سه‌یان و به‌جۆرێك له‌و بواره‌دا خۆیان تاقیكردووه‌ته‌وه ، له‌وانه‌ش ( جیناڵد فسندن)ه كه به‌یه‌كه‌مین داهێنه‌ری په‌خشی ده‌نگ داده‌نرێت و دوای ئه‌ویش ناوی چه‌ند كه‌سێكی تر له مێژوودا تۆمار كراوه، له‌وانه‌ش ( هانز ئورستد)ی زانای فیزیایی دانیماركییه كه له‌ساڵی (1880)دا سه‌ره‌تای بیركردنه‌وه‌ی له ڕادیۆ داهێناوه و پاش ئه‌ویش (ئه‌ندرییه ماری ئه‌مپیر)ه كه له ساڵی(1819) دا هه‌وڵێكی دیكه‌ی له‌و بواره‌دا تاقیكردووه‌ته‌وه.
له‌ساڵی (1831) دا زانای به‌ریتانیی (مایكل فارادی) دوای ئه‌ویش (جۆزیف هنری) مامۆستا و زانا له‌زانكۆی برستۆن له ئه‌مریكا هه‌وڵێكی دیكه‌یان له بواری گه‌یاندنی ده‌نگ تاقیكردووه‌ته‌وه. له‌ساڵی (1886) (هاینریش هیرتز) زانای فیزیایی و میكانیكی ئه‌ڵمانی شه‌پۆلی كارۆموگناتیسی له‌وزه‌دا دۆزییه‌وه و هه‌ر ئه‌و بوو سیستمی شه‌پۆلی ڕادیویی (UHF)ی دۆزییه‌وه و به‌یه‌كه‌مین كه‌سیش داده‌نرێت كه دیزاینی بۆ ئامێری ناردن و پێشوازیی یه‌كه‌مین شه‌پۆله ڕادیۆییه‌كان داناوه پاشان له 25ی ته‌مموزی ساڵی 1874 دا (گۆلیملۆ ماركۆنی) یه‌كه‌مین شه‌پۆله‌كانی كارۆ مۆگناتیسی بۆ داهێنانی ڕادیۆ دۆزییه‌وه و خودی ئه‌ویش داهێنه‌ری تروسكه‌كانی بێ ته‌له. په‌خشی ڕادیۆیی مێژووییه‌كی كۆنی هه‌یه و هه‌ر وڵاتێك له‌وڵاتانی جیهان ڕۆژێكی خۆی دیاری كردووه بۆ یادكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین په‌خشی ڕادیۆیی له وڵاته‌كه‌دا. به‌پێی سه‌رچاوه جیهانییه‌كان له ساڵی(1907)دا زانایانی ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا گه‌یشتنه ئه‌و ڕاستییه‌ی كه ده‌توانرێت به به‌كارهێنانی شه‌پۆلی ڕادیۆیی قسه و ده‌نگ بگوازرێته‌وه و ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ی خۆشكرد بۆ په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی و توانای په‌خشی ڕادیۆیی. یه‌كه‌مین په‌خشی ڕادیۆیی له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارانی كۆمپانیای (بیستبێرگ) بووه له‌ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌كی ڕێكه‌وت بووه، له‌كاتێكدا كارمه‌نده‌كان سه‌رقاڵ بوون به تاقیكردنه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌نگ و بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه مۆزیكی سه‌ر ئه‌و قه‌وانانه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه به‌كار بهێنن بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌نگ، ئه‌و كه‌سانه‌ی له ماڵه‌وه ئامێریی سه‌ره‌تایی وه‌رگرتنی شه‌پۆله‌كانی ده‌نگیان هه‌بووه توانیویانه شه‌پۆلی ده‌نگیی ئه‌و مۆزیكانه وه‌ربگرن و بۆیه داوایان له‌و كۆمپانیایه كردووه كه مۆزیكی زیاتر په‌خش بكات و به‌رده‌وام بێت، پاشان كۆمپانیاكه كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراوتر كردووه و له ژێر ناوی ڕادیۆی (KDKA)به‌رده‌وام بووه، ئه‌م پیتانه‌ش هیچ مانایه‌كیان نه‌بووه و هێما نه‌بوون بۆ هیچ شتێك، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی ههڵبژێردراونو له‌ساڵی(1920) دا وه‌ك یه‌كه‌م وێستگه‌ی ڕادیۆیی ناسراوه.
له‌ئوستورالیاش یه‌كه‌مین وێستگه‌ی ڕادیۆیی له‌شاری میلبۆرن و له ساڵی (1921) دا ده‌ست به‌كار بوو.
له‌ساڵی (1922)دا كۆمپانیای په‌خشی به‌ریتانیی به ناوی(BBC) له به‌ریتانیا وه‌ك یه‌كه‌مین ئیستگه‌ی ڕادیۆیی په‌خشی خۆی ده‌ستپێكرد و له‌هه‌مان ساڵیش‌دا له فه‌ره‌نسا و له‌تاوه‌ری ئیفڵه‌وه یه‌كه‌مین په‌خشی ڕێكخراوی ڕادیۆیی ڕاگه‌یه‌ندرا، دواتریش له‌هه‌مان ساڵدا ئیستگه‌یه‌كی ڕادیۆیی له‌یه‌كێتی سۆڤییه‌تی ئه‌و كاته‌دا ده‌ست به‌كار بوو.
له‌ساڵی(1923) دا ئیستگه‌ی په‌خشی ڕادیۆیی له هه‌ریه‌ك له به‌لژیكا و چیكسلۆڤاكیای پێشوو و ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا دامه‌زران، پاشانیش له فینله‌ندا و ئیتاڵیا .
له ساڵی 1924 یشدا نهرویژو پۆڵۆنیا و مه‌كسیك بوونه خاوه‌نی په‌خشی ڕادیۆیی خۆیان و له‌ساڵی 1925یش ژاپۆن یه‌كه‌م ئێستگه‌ی ڕادیۆیی دامه‌زراند
له‌ساڵی 1927دا له هیند یه‌كه‌مین په‌خشی ڕادیۆیی ده‌ستی پێكرد و دواتریش وڵاتانی دیكه‌ی جیهان.
چه‌ند ساڵێك لهمهوبهرو له ساڵی (2011)دا ئه‌كادیمیای ڕادیۆیی ئیسپانیا بیرۆكه‌ی دانانی ڕۆژێكی جیهانیی بۆ یادكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین په‌خشی ڕادیۆیی له‌جیهاندا خسته به‌رده‌م ڕێكخراوی یۆنسكۆی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و چه‌ند مێژوویه‌ك بۆ ئه‌و ڕۆژه پێشنیار كرا، له‌وانه (6)ی ئۆكتۆبه‌ر كه ڕۆژی له‌دایكبوونی (جینالد فسندن)ه كه به‌یه‌كه‌مین داهێنه‌ری په‌خشی ده‌نگداده‌نرێت، هه‌روه‌ها(25)ی ته‌موز ده‌ستنیشانكرا كه ئه‌و ڕۆژه بوو (گولیلمۆ ماركۆنی) یه‌كه‌مین په‌یوه‌ندی بێته‌لی به‌به‌كارهێنانی جفره‌ی مۆرس به‌كارهێنا له‌ساڵی 1896 دا، پاشان ڕۆژی (30) ئۆكتۆبه‌ریش یه‌كێكی تر بوو له پێشنیاره‌كان، چونكه مێژووی یه‌كه‌مین په‌خشكردنی ڕۆمانی ( حرب العوالم) بوو كه به ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی به ناوبانگی جیهانی ( ئه‌رسۆن ویڵز) له ساڵی (1938)دا خوێندرایه‌وه.
دواتر له‌ناو ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری یۆنسكۆدا ڕۆژی (13)ی شوبات دیاریكرا بۆ ڕۆژی جیهانیی ڕادیۆ، چونكه له‌و ڕۆژه‌دا و له‌ساڵی (1946)دا یه‌كه‌مین په‌خشی ئێستگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستی پێكرد.
دواتر له خولی(36)ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مشتومڕی له‌سه‌ر كرا‌و له‌مانگی كانوونی یه‌كه‌می(2012)دا كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بڕیاریدا (13)ی شوباتی هه‌موو ساڵێك بكرێته ڕۆژی جیهانیی ڕادیۆ.
به‌پێی داتاكان تاساڵی 2015 پانزه هه‌زار ئێستگه‌ی ڕادیۆیی هه‌بووه و (75%)ی ماڵان له‌وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوودا ڕادیۆیان هه‌یه.
(70%)ی دانیشتوانی جیهان له‌ڕێی ته‌له‌فۆنی مۆبایله‌وه گوێ له ڕادیۆ ده‌گرن.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كان (608) ملیار كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا گوێ له ڕادیۆ ده‌گرن.
مێژووی ڕادیۆ كوردییه‌كان
به‌گوێره‌ی هه‌موو سه‌رچاوه كوردییه‌كان، یه‌كه‌م رادیۆی كوردی له 19ی نۆڤێمبه‌ری 1939 له به‌غدا كراوه‌ته‌وه. ئێزگه‌ی دووه‌م به زمانی كوردی (رادیۆی ڕۆهه‌ڵات) له 5ی ئازاری 1941 له به‌یروت و ئێزگه‌ی سێیه‌می كوردیش له ئابی 1942 له یافا (فه‌له‌ستین) كراوه‌ته‌وه.
ئه‌م سێ ئێزگه كوردییه‌ی سه‌ره‌وه وه‌ك یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی: (كوردستان) له ده‌ره‌وه‌ی خاكی كوردستان په‌خشیان ده‌ستی پێكردووه. ئه‌و ئێزگانه له راستیدا ئێزگه‌ی كوردی نه‌بووین، به‌ڵكو ئێزگه‌ی بیانی بووین و به زمانی كوردی وه‌شانیان هه‌بووه، ئێزگه‌ی ئاڕاسته‌كراو بووین و بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵ و دهنگوباسی خۆیان بۆ گوێگری كورد دامه‌زراون، نه‌ك
گه‌یاندنی هه‌واڵ و دهنگوباسی كوردی بۆ ئه‌وان یان بۆ كورد. ئه‌گه‌ر له‌م ئێزگانه، ناوه ناوه باس له كورد و كوردستانیش كرابێ، زیاتر بۆ خۆنزیكردنه‌وه و ڕاكێشانی سه‌رنج و سۆزی كورد بۆ به‌ره‌ی خۆیان بووه، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردیان له دڵه‌وه خۆشویستووه و وسیتوویانه ئه‌و گه‌له دێرن و نازاداره بێ رادیۆ نه‌بێ. له‌هه‌مان كات، ده‌بی بنووسین هه‌رسێك ئێزگه‌ی كوردی سه‌ره‌وه، كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان په‌خشیان به زمانی كوردی هه‌بووه، له‌كاتی ده‌ستپێكردنی دووه‌م جه‌نگی جیهانی دامه‌زراون و له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی جه‌نگ، دوو له‌وان كوژاونه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، بێگومان هه‌بوونی ئه‌و ئێزگانه‌ی سه‌ره‌وه كارێكی باش بووه، به‌تایبه‌تیش یه‌كه‌م ئێزگه‌ی كوردی له به‌غدا، له مێژووی خۆی سه‌دان گۆرانی كوردی تێدا تۆمار كرایه و بۆ سه‌رتاسه‌ری كوردستان په‌خش و بڵاوكراونه‌ته‌وه. ئه‌م تۆمار و په‌خشكردنه، جگه له‌وه‌ی ئه‌رشیڤێكی جوان و ده‌وڵه‌مه‌نده، بۆته یارمه‌تیش بۆئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی تازه دروست ببن و گۆرانی و ئاوازی خۆیان له هه‌مان ئێزگه له‌سه‌ر قه‌وان تۆمار بكه‌ن و گۆرانی و مۆسیقای كوردی پێشبخه‌ن.
به‌ڵام به‌وته‌ی ئه‌میر حه‌سه‌ن پور ڕۆژنامه‌نوس و لێكۆڵه‌ری شاری مه‌هاباد یه‌كه‌م په‌خشی ڕادیۆیی كوردی له ساڵی١٩٢٣بووه له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و تا ساڵی ١٩٢٩ی خایاندووه.
ساڵی ١٩٤١ش ئینگلیزه‌كان بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌ڵمانیای نازی به‌شی كوردی ڕادیۆی یافایان كرده‌وه و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی وه‌ك گۆرانی شاعیر و ڕه‌فیق چالاك كاریان تیادا كردووه.
په‌خشی ڕادیۆی كوردی تارانیش له ٢٥ی تشرینی دووه‌می ساڵی ١٩٤٦ ده‌ستیپێكرد، سه‌ره‌تا ماوه‌ی په‌خشه‌كه‌ی ته‌نها ١٥ خولهك بووه و دواتر كاته‌كه‌ی زیاد كرا.
وێستگه‌ی ڕادیۆی یه‌ریڤان له ساڵی ١٩٥٥دا، به پێنجه‌م په‌خشی ڕادیۆیی كوردی داده‌نرێت كه ئه‌ویش له‌سه‌ره‌تادا ماوه‌ی په‌خشه‌كه‌ی ته‌نیا ١٥ خولهك بووه.
له‌سه‌رده‌می جه‌مال عه‌بدولناسر سه‌رۆكی پێشووتری میسردا، ئێزگه‌یه‌كی كوردی له ساڵی ١٩٥٧ له‌شاری قاهیره كرایه‌وه، دواتر و له پایزی ١٩٥٨دا ڕادیۆی كوردی له شاری كرماشان كرایه‌وه و ڕادیۆی كوردی تاران داخرا.
دوای دوو ساڵیش له ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ئه‌یلول به ژماره‌یه‌ك ئامێری سه‌ره‌تاییه‌وه ڕادیۆی ده‌نگی كوردستان له ساڵی ١٩٦٣دا له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی ده‌ستی به په‌خشی خۆی كرد.
بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ، یه‌كێك له‌و بوارانه‌ی كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بایه‌خی زۆری پێدا بوو بواری میدیا بوو، هه‌ر بۆیه‌ش له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1976دا مشوری په‌یداكردنی ئیزگه‌یه‌كی رادیۆی له‌سوید خوارد‌و له‌رێی سوریا‌و توركیاوه گه‌یه‌نرایه‌وه كوردستان‌و له 21ی ئازاری 1979 له‌گوندی نۆكانی سه‌ر سنوره‌وه به‌خشی ئه‌و ئیزگه‌یه ده‌ستی پێكردو له‌وێوه پهیامو چالاكی‌و سیاسهتو ههڵوێستو تێڕوانینی یه‌كێتی به‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ئاشنا كرا‌و ئه‌و ئیزگه‌یه رۆڵی دیاری هه‌بوو له جۆشدانی خه‌ڵك‌و پێشمه‌رگه‌و به‌هێزكردنی گیانی فیداكاری و به‌رخودان.
له‌سه‌رده‌می شۆڕشدا ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، وه‌ك مه‌فره‌زه‌كانی پێشمه‌رگه له‌یه‌ك شوێندا نه‌سره‌وت، به‌ڵكو چه‌ند جارێك جێگۆڕكێی كرد‌و له‌م شوێنانه‌وه به‌خشی كرد(نۆكان، توژه‌ڵه، گردی مامه‌وڵا، زه‌ڵێ، باوزێ، به‌رگه‌ڵو، دۆڵوكۆگه،سه‌قز، گه‌ڵاڵه، چوارتا، سلێمانی).
ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌قۆناغه جیا جیاكانی شۆڕشی نوێ‌دا،كاریگه‌رترین ده‌زگای میدیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه‌و رۆڵی دیار‌و پرشنگداری له‌و شۆڕشه‌دا بهگشتیو له‌سازدان‌و رێكخستن‌و جۆشدانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ راپه‌رینی ئازاری 1991 به‌تایبه‌تی هه‌بوو، كه له‌لاپه‌ڕه زێرینه‌كانی مێژوودا به‌شانازییه‌وه ده‌نوسرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان....
خه‌لیل عه‌بدولڵا :ده‌نگی شۆڕشی نوێ
مێژووی رادیۆ له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا، كوردستانی نوێ
زریان ئه‌حمه‌د :-له ڕۆژی جیهانیی ڕادیۆدا گرنگیی ڕادیۆ و مێژووی یه‌كه‌م ڕادیۆ كوردییه‌كان بخوێنه‌ره‌وه، ،سایتی مێژووی كورد
سه‌پان مه‌غدید: رادیۆ و رادیۆ كوردییه‌كان
ژوان ئه‌حمه‌د سه‌عید :زانیاری ته‌واوی پێدام له‌سه‌ر مێژووی ڕادیۆ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وئیزگه كوردییه‌كان
كاوان ئه‌حمه‌د :رۆڵی راگه‌یاندن له راپه‌ڕین دا (ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان) وه‌ك نموونه
PUKMEDIA کاوان ئەحمەد حەمە صالح هەڵەبجەیی- دێکان بهادین تەها
هەواڵی زیاتر
-
لە رۆژی جیهانی رادیۆ_دا
10:49 AM - 2026-02-13 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی سەرۆك عەشیرەتی هەرکی دەکات
08:04 PM - 2026-02-12 -
رێز لە خەبات و ماندووبونی دوو تێکۆشەرى دێرین گیرا
04:27 PM - 2026-02-12 -
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت
04:01 PM - 2026-02-12
ئەمانەش ببینە
مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بەشداری کۆنگرەی ئاسایشی میونخ دەکەن
01:50 PM - 2026-02-13
بکوژی ژنە کوژراوەکەی سلێمانی دەستگیرکرا
09:54 AM - 2026-02-13
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 7 ملیار دینارە
09:27 AM - 2026-02-13
وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
07:49 PM - 2026-02-12
زۆرترین خوێنراو
-
نزیکەی شەش هەزار داع..ش بۆ عیراق گوازراونەتەوە
عیراق 05:38 PM - 2026-02-13 -
مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بەشداری کۆنگرەی ئاسایشی میونخ دەکەن
جیهان 01:50 PM - 2026-02-13 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی عەلی سۆفی
پرسەنامە 12:33 PM - 2026-02-13 -
لە رۆژی جیهانی رادیۆ_دا
جیهان 10:49 AM - 2026-02-13 -
بکوژی ژنە کوژراوەکەی سلێمانی دەستگیرکرا
کوردستان 09:54 AM - 2026-02-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:27 AM - 2026-02-13 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی سەرۆك عەشیرەتی هەرکی دەکات
کوردستان 08:04 PM - 2026-02-12 -
وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
کوردستان 07:49 PM - 2026-02-12







دابەزێنە

