وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
کوردستان 07:49 PM - 2026-02-12
PUKMEDIA
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم
وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردوە و دەڵێت؛ بەغداد بەرپرسە لە نەناردنی 36 ملیار دینار بۆ موچەی مانگی یەک و دوبارە بە نوسراو داوای ئەو پارە لە بەغداد دەکەین
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە.
سەبارەت بەمووچەی مانگی کانوونی دووەم و دوای گەیشتنی تەمویلەکە لە وەزارەتی دارایی عێراق بە کەموکوڕیەوە ، لێرە و لەوێ چەندین لێکدانەوە و تۆمەتی ناڕاست ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم کراوە، بە پێویستمان زانی وەك وەڵامێك بۆ ئەو تۆمەتانە جەخت لەم ڕاستییانەی خوارەوە بکەینەوە.
١- بۆ ئەوانەی کە لەیادیان چووە ماوەی سێ ساڵە بەپێی یاسای بوودجەی ( ٢٠٢٥،٢٠٢٤،٢٠٢٣ ) مووچەی هەرێمی کوردستان تێکڕا لەبەغداوە خەرج کراوە، واتە هەر کەموکوڕییەک لەمووچە یان نەناردن یان لێبڕین لە مووچەی هەرێم لەو سێ ساڵە ڕویدا بێت وەزارەتی دارایی عێراق لێی بەرپرسیارە.
٢- لەگەڵ گەیشتنی تەمویلی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ وەک وەزارەتی دارایی یەکەم لایەن بووین کە ڕامانگەیاند کە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ زیاتر لە ( ٣٦ ) ملیار دیناری لە تەمویلی مووچەی ئەو مانگە بڕیوە و نەیناردووە کە بریتییە لە مووچەی چەند مانگێکی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی و کەمئەندامی سەنگەر، ( بۆ نموونە خانەنشین هەیە ١٢ مووچەی وەرنەگرتووە بەڵام تەنها یەک مووچەی بۆ هاتووە، کەمئەندامانی سەنگەر پێویست بوو دوو مووچە وەربگرن یەکێكیان مووچەی مانگی ١٠ ی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ مووچەی مانگی یەکی ئەمسال بەڵام تەنها یەک مووچەیان بۆ هاتووە).
٣- بەپێی نووسراوی ژمارە( ٣٦٦ ) لە بەرواری ( ٢٠٢٦/١/٢٧ ) داوای خەرجکردنی بڕی ( ٢٨١،١٢٥،٤٧١،٢١٦ ) دووسەد و هەشتا و یەک ملیار و سەد و بیست و پێنج ملیۆن و چوارسەد و حەفتا و یەک هەزار و دووسەد و شازدە دینارمان بۆ مووچەی مانگی کانوونی دووەمی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی خەرج کردووە، کە بڕی ٣٦ ملیارەکەشی لەگەڵە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تەنها بڕی ( ٢٤٤،٧٦٤،٦٠٦،٣٥٧ ) دوو سەدو چل و چوار ملیار و حەوت سەد و شەست و چوار ملیۆن و شەش سەد و شەش هەزار و سێ سەد و پەنجا و حەوت دیناری وەک تەمویلی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی ناردووە.
٤- وەزارەتی دارایی بەدواداچوون بۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆی دەزانێت، بۆیە ئەمڕۆ پێنج شەممە ( ١٢ ی شوباتی ٢٠٢٦ ) نووسراوی دووەممان بە ژمارە ( ١١٦٤/٤/٧ ) ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردووە و داوای خەرجکردنی بڕی ( ٣٦،٣٦٠،٨٦٤،٨٥٩ ) دینارمان کردووە وەک تەواوکاری تەمویلی مووچە و شایستەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بۆ مانگی کانوونی دووەم.
٥- بەبیر هەموو ئەو کەس و لایەن و دەزگا ڕاگەیاندنانە دەهێنینەوە کە بەشێوەی ناڕەوا هێرش دەکەنە سەر وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و بوختان و تۆمەتی ناڕەوا دەبەخشنەوە دەبێت چاوەڕێ بن ڕووبەڕووی دادگا ببنەوە لە پێناو سەلماندنی ڕاستییەکان.
لە کۆتاییشدا بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین ئەو لایەنەی داکۆکی لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کردووە لە بەغدا و هەموو مەحفەلەکانی تردا بەشانازیەوە تەنها حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی لایەنی سەرەکی و بنچینەیی بوون پێش هەموو کەس و لایەنەکانی تر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تێچووی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار بووە
09:12 PM - 2026-03-05 -
هۆمەر شێخ موس کۆمەڵێک زانیارى واشنتن پۆست رەتدەکاتەوە
07:02 PM - 2026-03-05 -
ئێران هێرشكردنه سهر توركیا و ئازهربایجان رهتدهكاتهوه
04:20 PM - 2026-03-05 -
سهرۆكایهتی كۆمار: راپهڕین بووه رزگاری ههرێم له چنگی دیكتاتۆر
03:33 PM - 2026-03-05
ئەمانەش ببینە
جیهان 10:19 PM - 2026-03-05 ئەمریکا نزیکەی 20 هەزار هاووڵاتی خۆی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەگەڕێنێتەوە
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیی بەردەوامداین بۆ ئەوەى دۆخەکە نەچێتە قۆناغێکی سەختتر
06:09 PM - 2026-03-05
سەرۆکایەتییەکانی عیراق: رێگانادەین عیراق پەلکێشى جهنگ بکەن
04:40 PM - 2026-03-05
کۆسرەت رەسول: پلانى راپەڕینمان دانا و لە رانیەوە دەستمان پێکرد
03:48 PM - 2026-03-05
سهرۆكوهزیرانی عیراق: رێگهنادهین وڵاتهكهمان پەلكێشی جەنگ بكرێت
03:14 PM - 2026-03-05
زۆرترین خوێنراو
-
بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم: مەترسی نەمانی خواردن و پێداویستی رۆژانەمان نییە
کوردستان 11:54 AM - 2026-03-05 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی شانازی خاوەندارێتی راپەڕینە مێژووییەکەی پێبڕاوە
کوردستان 11:31 AM - 2026-03-05 -
لە خورماتوو دەستبەسەر درۆنێکدا گیرا
کوردستان 11:23 AM - 2026-03-05 -
كەشناسی: ناجێگیریی كەشوهەوا بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:04 AM - 2026-03-05 -
شێخ جهعفهر: دهربازبوون لهم بارودۆخه تهنها یهكڕیزی و یهكگرتووییه
کوردستان 10:38 AM - 2026-03-05 -
وتهبێژی یهكێتی: ئامانجی سهرۆك بافڵ پاراستنی خاك و میللهتهكهمانه
کوردستان 10:14 AM - 2026-03-05 -
هێشتان، تەڕوتووشە و راپەڕینی نەورۆزییە
بیروڕا 10:06 AM - 2026-03-05 -
خەباتی قەڵەم لە دەڤەری راپەڕینەوە
کوردستان 09:52 AM - 2026-03-05







دابەزێنە

