رێز لە خەبات و ماندووبونی دوو تێکۆشەرى دێرین گیرا
ی ن ک 04:27 PM - 2026-02-12
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
وێنەى یەکێک لە سەردانەکان
مەکتەبی سکرتارییەتی
سەرۆک مام جەلال لە دوو سەردانی جیادا لە قەزای سەیدسادق و گوندی تەپی سەفا سەردانی
پێشمەرگە و تێکۆشەرانی دێرین هەریەک لە هەڤاڵان ( محەمەد
ئەمین حەسەن، بەکر شەریف ئەحمەد ) یان کرد .
لەو سەردانانەدا،
مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە تەندروستی هەڤاڵان محەمەد ئەمین و بەکر شەریف یان
پرسییەوە و هیوای تەندروستی باشتر و سەلامەتیان بۆ خواستن.
مەکتەبی سکرتارییەتی
سەرۆک مام جەلال پێزانینیان دەربڕی بۆ خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵانی شارەزوور لە شۆڕشی
نوێ و خەباتی چەکداریدا کە ئازایانە و مەردانە هەڤاڵانی ئەو دەڤەرە وەک بەشێکی گەورە
و کاریگەر پۆل پۆل دەهاتنە ناو ریزەکانی پێشمەرگە و دەبوون بە مەچەکێکی بەهێزتر دژ
بە زوڵم و زۆری دوژمن کە هەریەک لە هەڤاڵان
" محەمەد ئەمین و بەکر شەریف" وەک دوو تێکۆشەر و پێشمەرگەی ئازاو ورە پۆڵاین
هەر لە تافی گەنجێتیەوە هاتنە مەیدانی کوردایەتی و لە ریزەکانی یەکێتی-دا دەستیان
بە خەباتکرد .
لە بەرامبەر ئەو
رابردووە پاک و پڕ لە سەروەرییەشدا سڵاوی یەکێتییانەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ،
هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ـ یان ئاڕاستەکرا و رێز لە خەبات و ماندووبونیان گیرا.
لە بەرامبەردا، هەریەک
لە هەڤاڵان محەمەد ئەمین و بەکر شەریف سوپاسی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال-یان
کرد بۆ بەسەرکردنەوەیان و روونیان کردەوە وەک رابردوو لە سەر رێبازی سەرۆک مام جەلال
و خوێنی شەهیدان درێژەپێدەری پرەنسیپ و سیاسەتی سەرکەوتووانەی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان دەبین .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تێچووی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار بووە
09:12 PM - 2026-03-05 -
هۆمەر شێخ موس کۆمەڵێک زانیارى واشنتن پۆست رەتدەکاتەوە
07:02 PM - 2026-03-05 -
ئێران هێرشكردنه سهر توركیا و ئازهربایجان رهتدهكاتهوه
04:20 PM - 2026-03-05 -
سهرۆكایهتی كۆمار: راپهڕین بووه رزگاری ههرێم له چنگی دیكتاتۆر
03:33 PM - 2026-03-05
ئەمانەش ببینە
جیهان 10:19 PM - 2026-03-05 ئەمریکا نزیکەی 20 هەزار هاووڵاتی خۆی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەگەڕێنێتەوە
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیی بەردەوامداین بۆ ئەوەى دۆخەکە نەچێتە قۆناغێکی سەختتر
06:09 PM - 2026-03-05
سەرۆکایەتییەکانی عیراق: رێگانادەین عیراق پەلکێشى جهنگ بکەن
04:40 PM - 2026-03-05
کۆسرەت رەسول: پلانى راپەڕینمان دانا و لە رانیەوە دەستمان پێکرد
03:48 PM - 2026-03-05
سهرۆكوهزیرانی عیراق: رێگهنادهین وڵاتهكهمان پەلكێشی جەنگ بكرێت
03:14 PM - 2026-03-05
زۆرترین خوێنراو
-
بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم: مەترسی نەمانی خواردن و پێداویستی رۆژانەمان نییە
کوردستان 11:54 AM - 2026-03-05 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی شانازی خاوەندارێتی راپەڕینە مێژووییەکەی پێبڕاوە
کوردستان 11:31 AM - 2026-03-05 -
لە خورماتوو دەستبەسەر درۆنێکدا گیرا
کوردستان 11:23 AM - 2026-03-05 -
كەشناسی: ناجێگیریی كەشوهەوا بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:04 AM - 2026-03-05 -
شێخ جهعفهر: دهربازبوون لهم بارودۆخه تهنها یهكڕیزی و یهكگرتووییه
کوردستان 10:38 AM - 2026-03-05 -
وتهبێژی یهكێتی: ئامانجی سهرۆك بافڵ پاراستنی خاك و میللهتهكهمانه
کوردستان 10:14 AM - 2026-03-05 -
هێشتان، تەڕوتووشە و راپەڕینی نەورۆزییە
بیروڕا 10:06 AM - 2026-03-05 -
خەباتی قەڵەم لە دەڤەری راپەڕینەوە
کوردستان 09:52 AM - 2026-03-05







دابەزێنە

