لە مورافەعەکەوە
بیروڕا 01:14 PM - 2026-02-08
PUKMEDIA
کاروان رەسوڵ
لە مورافەعەکەوە، چەکی دەست و وتەی سەرۆک مام جەلال
بەخشینەوەی کەرکووک بە کوردستان و دیاریکردنی سنووری کوردستان بەچکی دەستی سەرۆک مام جەلال وتە بەهێزەکانی کەکەس نەیتوانی بەرهەڵستی بکات، قسەیەک لە شوێن و کاتی خۆیدا.
رۆژی ٩/٢/٢٠٠٤ بەرەو یادی ٢٢ ساڵی ئەم رۆژە پڕشانازییە، لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی ئەنجوومەنی حوکمی عێراقدا، سەرۆک مام جەلال، سکرتێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وتەیەکی گرنگی مێژوویی و پڕ بایەخی پیشکەشی ئەنجومەنی حوکم کرد و ئاهێکی کرد بە دڵ و دەروونی هەموو کوردێکدا.
لەمورافەعەکەوە؛ بەزووبانێکی بەرگریکارانە و شیرین سەرۆک مام جەلال سەرنجی هەمووانی راکێشا وتی: "هەرگیز سنوری عیراق لە جەبەل حەمرین تێنەپەڕیوە و لە جەبەل حەمرین بەولاوە کوردستانە" هاوکات نەخشەیەکی مێژوویی دێرینی سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی لەسەر مێزی ئەنجومەنی حوکم خستەڕوو تیایدا بە ئاشکرا دیارە کەرکوک بەشێکە لە کوردستان، قسەکانی سەرۆک مام جەلال لەو کاتەوە لە گوێمان دەزرنگێتەوە ئومێدمانی بۆ گەڕاندەوە.
"دەبێت بەڕێوەبەرانی ئەم ناوچە كوردستانییە كورد بن و زمانی كوردیش زمانی رەسمی بێت و بارودۆخی كوردستان وەك خۆی بهێڵدرێتەوە" ئەی خودایە ئەم قسەی سەرۆک تاڵەبانی چەند شیرین و هیزی جەستەمانە هیچ سەرکردیکەیەکی دیکە نەیتوانیوە بوێرانە بڵێت.
رەسمی بوونی زمانی شیرینی کوردی هێندەی دیکە بەهێزبووە لە پاڵ زمانی عەرەبیدا و هیچی لێی کەمتر نییە، هەزار راگواستن و تەعریب کورد لە کەرکووک ناوەستێنێت، چونکە مورافەعەکە بەهێزتری کرد.
یەکێک لە لایەنە جوانەکانی مورافەعەکە زامنکردنی مافی کەمە نەتەوەکانی عەرەب و تورکمانە لەو شارە نیشاندانی حەسانەوەی هەرکەس بییەوێت لە کەرکووک بژی.
ئێستاش کاتی ئەوەیە لەسەر نەهچی سەرۆک تاڵەبانی کار بکەین، قسە و بەڵگەکانی بەبیر دۆست و دووژمن بهێنینەوە.
کاروان رەسوڵ
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڵگەنامەیەکی مێژوویی بەڵێنى فەرەنسا بۆ دامەزراندنی حکومەتی کوردی ئاشکرا دەکات
09:46 PM - 2026-02-08 -
سبەى ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە
08:57 PM - 2026-02-08 -
لە ئەڵمانیا دژی سیاسەتەکانی گۆڤاری دێر شپیگل خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت
05:10 PM - 2026-02-08 -
وەفدی ئاسایشی كۆبانی لەگەڵ فەرماندەی هێزەكانی ئاسایشی حەلەب كۆبووەوە
04:00 PM - 2026-02-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:17 AM - 2026-02-09 کۆبونەوەى هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بە ئامادەبوونى سەرۆک بافڵ بەڕێوەچوو
وەزارەتی کارەبا: هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخ و وادەی کارەبا نەکراوە
11:13 PM - 2026-02-08
دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عیراق تیرۆرستێک لە بەغداد دەستگیردەکەن
10:06 PM - 2026-02-08
سەرۆک بافڵ و محەمەد حەلبووسی جەخت لە پەلەکردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکەنەوە
08:35 PM - 2026-02-08
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە
07:56 PM - 2026-02-08
زۆرترین خوێنراو
-
پارێزگاری سلێمانی ستایشی خزمەتەکانی پارێزگاری کەرکوک دەکات
کوردستان 04:35 PM - 2026-02-08 -
وەفدی ئاسایشی كۆبانی لەگەڵ فەرماندەی هێزەكانی ئاسایشی حەلەب كۆبووەوە
کوردستان 04:00 PM - 2026-02-08 -
خانهنشینان زیاتر لهیهك ساڵ مووچهیان لای حكومهته
کوردستان 02:14 PM - 2026-02-08 -
لە مورافەعەکەوە
بیروڕا 01:14 PM - 2026-02-08 -
بەئامادەبوونی سەرۆك بافڵ هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كۆدەبێتەوە
عیراق 11:26 AM - 2026-02-08 -
لە دژی توندڕەویی، هەڵوێستێکی نیشتمانیی دروست
بیروڕا 10:30 AM - 2026-02-08 -
لە هەورامان زەوی دابەشدەکرێت
کوردستان 10:05 AM - 2026-02-08 -
شانەی راگەیاندنی ئەمنی: زیاتر لە دوو هەزار تیرۆرست لەسوریاوە رادەستکراون
عیراق 09:38 AM - 2026-02-08







دابەزێنە

