پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە
کوردستان 10:29 AM - 2026-01-28
PUKMEDIA
کەشوهەوا
بهڕێوهبەرایهتی
گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتووی راگەیاند
و ئەوەى خستەڕوو: ئەمڕۆ و سبەى پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: ئەمڕۆ چوارشەممە 28ى1ى2026، کەش لە کاتەکانی نیوەڕۆدا کاریگەری
شەپۆڵێکی باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات، سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک
دەست پێدەکات، پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سەرجەمی ناوچە جیاجیاکان، لەگەڵ باران
بارین ناوچە سنوورییەکان و لوتکە و قەدپاڵی چیا بەرزەکان بە تایبەت ئەو چیا
بەرزانەی 1500 مەتر بەرزترن لە ئاست رووی دەریا بەفر بارینی دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ
کاریگەری ئەو شەپۆڵە زیاد دەکات باران بارین بە شێوەی بارانی مامناوەند و هەندێک
ناوچەی سنووری ئیدارەی زاخۆ و پارێزگای دهۆک و سنووری پارێزگای سلێمانی و چەمچەماڵ
و باکووری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی سنووری
پارێزگای هەولێر رێژەی باران بارینی بە شێوەی لێزمە بارانی کورت خایەن و هەورە
تریشقەشی دەبێت .
خێراى با /
مامناوەند ( 10– 20) کم/ک هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم لە سەعاتێکدا .
ئاڕاستەی با /
باکوورى رۆژهەڵات.
مەوداى بینین /
7 – 9 کم دەبێت .
ئاماژەى بە
ئەوەشدا: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بە (2-3) پلەی سیلیزی.
پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ :
هەولێر : 14
پلەی سیلیزی
پیرمام : 10 پلەی
سیلیزی
سۆران : 7 پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 3 پلەی
سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی
سیلیزی
چەمچەماڵ : 13 پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە : 12
پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی
سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی
سیلیزی
ئاکرێ : 12 پلەی
سیلیزی
سەبارەت بە
سبەى پێنجشەممە 29ى1ى2026 بهڕێوهبەرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی
رایگەیاند: کاریگەری ئەم شەپۆڵەی روو لە ناوچەکەمان دەکات، تا کاتەکانی بەیانی
زووی رۆژی پێنجشەممە بە نمە بارانی پچڕ پچڕ لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت لە
کاتەکانی نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، باران بارین و بەفر بارین لەسەر
ناوچە سنووریەکان و لووتکەی شاخە بەرزەکان لە هەندێک کاتدا بەردەوامی دەبێت تا
دوای نیوەڕۆ.
خێرایى با /
مامناوەند ( 5 – 15 ) کم/ک .
ئاماژەى بە ئەوەشدا:
پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەى :
هەولێر : 11
پلەی سیلیزی
پیرمام : 8 پلەی
سیلیزی
سۆران : 5 پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 1 پلەی
سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی
سیلیزی
چەمچەماڵ: 9
پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 9
پلەی سیلیزی
دهۆک : 10 پلەی
سیلیزی
زاخۆ : 11 پلەی
سیلیزی
ئاکرێ : 11 پلەی
سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانى عیراق سەرۆکی دەستەی نیشتمانى وەبەرهێنانی لە پۆستەکەی دوورخستەوە
05:53 PM - 2026-07-09 -
دیالە.. دزینی کەرەستەی کارەبا بە بەهای زیاتر لە 2 ملیار دینار ئاشکرا کرا
04:09 PM - 2026-07-09 -
بەهەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی بڕیاری داخستنی خوێندنگە كوردییەكانی خانەقین رادەگیرێت
02:32 PM - 2026-07-09 -
سەیفوڵا عەلی: بەسەرکردنەوەی تێکۆشەران کارێکی پڕ لەوەفادارییە
12:25 PM - 2026-07-09
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: هاوکاری فەرەنسا و ئەڵمانیا لەبیرناکەین
08:02 PM - 2026-07-09
شەش پەرلەمانتارى نوێى عیراق سوێندى دەستووریان خوارد
06:25 PM - 2026-07-09
دواخستنی پێكهێنانی حكومهت ههرێم بهرهو كوێ دهبات ؟
03:00 PM - 2026-07-09
مووچەی هەرێم لەنێوان نەبوونی پارەی كاش و نەناردنی داهاتدا پەكخراوە
02:07 PM - 2026-07-09
زۆرترین خوێنراو
-
مووچەی هەرێم لەنێوان نەبوونی پارەی كاش و نەناردنی داهاتدا پەكخراوە
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-09 -
سەیفوڵا عەلی: بەسەرکردنەوەی تێکۆشەران کارێکی پڕ لەوەفادارییە
کوردستان 12:25 PM - 2026-07-09 -
خۆسەپاندن ل بـن سیبەرا یاسا و شەرعیەتێ!
بیروڕا 12:08 PM - 2026-07-09 -
ئەمریکا و ئێران خەریکە دەگەڕێنەوە بۆ خاڵی سفر
جیهان 11:21 AM - 2026-07-09 -
چیرۆکێک بۆ هەموو نەتەوەکان
بیروڕا 11:14 AM - 2026-07-09 -
بلومبێرگ: هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بەتەواوی پەکیکەوتووە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-09 -
عیماد ئەحمەد بۆ نێچیرڤان بارزانی: خەڵاتی راستەقینەت متمانەیە لە دڵی خەڵکدا
کوردستان 10:15 AM - 2026-07-09 -
کەشناسی.. لەسبەینێوە شەپۆلی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-09







دابەزێنە

