بڕى بارین و پێشبینى کەشى 24 سەعاتى داهاتوو بخوێنەرەوە
کوردستان 12:03 PM - 2026-01-19
Earth. com
باران بارین
بهڕێوهبەرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی، بڕى بارینى 24 سەعاتى رابردووى بڵاوکردەوە، هاوکات
پێشبینییەکانى بۆ کەشى 24 سەعاتى داهاتوو راگەیاند و ئاماژەی بە ئەوەدا: ئەمڕۆ
باران بارین لە ناوچە جیاوازەکان دەستپێدەکاتەوە و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان،
هاوکات سبەى باران بارین لە زۆربەى ناوچەکان کۆتایى دێت.
بهڕێوهبەرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی لهراگهیهندراوێكدا
بڵاویكردهوه: ئەمڕۆ
دووشەممە 19ى1ى2026 ئاسمان نیمچە هەور و هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لە دوای
نیوەڕۆ کاریگەری ئەو شەپۆڵەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە، دووبارە چالاک دەبێتەوە،
باران بارین لە سەر ناوچە جیاجیاکان بە شێوەی نمە باران دەستپێدەکاتەوە، لەگەڵ
بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاویە بەرزەکان و سنوورییەکان.
ئاماژەى
بەوەشدا: ئیدارەی راپەڕین و بەشێک لە ئیدارەی سۆران رێژەی دابارینی زیاتر دەبێت
بەراورد بە ناوچەکانی دیکە و شێوازی دابارینی مامناوەند دەبێت.
خێراى با /
لەسەر خۆ-مامناوەند ( 10– 20) کم/ک هەندێک کات دەگاتە سەرووی 20 کم
لە سەعاتێکدا .
ئاراستەی با /
باکوورى رۆژهەڵات
مەوداى بینین /
7 – 8 کم دەبێت
پلەکانی گەرما
/ نزم دەبێتەوە بە (2-4) پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ
پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 10
پلەی سیلیزی
پیرمام : 7 پلەی
سیلیزی
سۆران : 5 پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران : -3 پلەی
سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی
سیلیزی
چەمچەماڵ : 9 پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە : 8
پلەی سیلیزی
دهۆک : 9 پلەی
سیلیزی
زاخۆ : 10 پلەی
سیلیزی
ئاکرێ : 8 پلەی
سیلیزی
سەبارەت بە
سبەى سێشەممە 20ى1ى2026 روونیکردوەتەوە: کەش، باران بارین لە کاتەکانی بەرەبەیان
لەسەر زۆربەی ناوچەکەمان کۆتایی دێت و ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە، جگە لە بەشێک
لە سنووری پارێزگای( سلێمانی وهەڵەبجە ) کەمێک دابارینی دەبێت، پاشان لە کاتەکانی
نیوەڕۆ بە گشتی کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتایی دێت ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵەهەور
دەگۆڕێت.
خێراى با /
لەسەرخۆ-مامناوەند ( 5 – 15 ) کم/ک .
ئاراستەی با /
باکووری ڕۆژهەڵات
پلەکانی گەرما/
نزم دەبێتەوە بە (2-4) پلەی سیلیزی .
مەوداى بینین /
7– 9 کم لە کاتی تەم بۆ کەمتر لە 2 کم .
پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 7
پلەی سیلیزی
پیرمام :4 پلەی
سیلیزی
سۆران : 4 پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران : -4 پلەی
سیلیزی
سلێمانی : 5
پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 7
پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :6
پلەی سیلیزی
دهۆک :6 پلەی
سیلیزی
زاخۆ : 7 پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە : 8
پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 8 پلەی
سیلیزی
سەبارەت بە بڕى
بارین لە ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان لە سەعات 9ى بەیانى دوێنێ هەتا سەعات
9ى بەیانى ئەمڕۆ، بهڕێوهبەرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی
رایگەیاند: لە پارێزگاى هەولێر نزمترین بڕى بارین 0.5 ملیمە لە دیبەگ، هەروەها لە
پارێزگاى سلێمانى نزمترین بڕى
بارین 0.1 لە قەرەداغ و لە پارێزگاى دهۆکیش نزمترین بڕى بارین 6.0 لە دێرەلووکە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانى عیراق سەرۆکی دەستەی نیشتمانى وەبەرهێنانی لە پۆستەکەی دوورخستەوە
05:53 PM - 2026-07-09 -
دیالە.. دزینی کەرەستەی کارەبا بە بەهای زیاتر لە 2 ملیار دینار ئاشکرا کرا
04:09 PM - 2026-07-09 -
بەهەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی بڕیاری داخستنی خوێندنگە كوردییەكانی خانەقین رادەگیرێت
02:32 PM - 2026-07-09 -
سەیفوڵا عەلی: بەسەرکردنەوەی تێکۆشەران کارێکی پڕ لەوەفادارییە
12:25 PM - 2026-07-09
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: هاوکاری فەرەنسا و ئەڵمانیا لەبیرناکەین
08:02 PM - 2026-07-09
شەش پەرلەمانتارى نوێى عیراق سوێندى دەستووریان خوارد
06:25 PM - 2026-07-09
دواخستنی پێكهێنانی حكومهت ههرێم بهرهو كوێ دهبات ؟
03:00 PM - 2026-07-09
مووچەی هەرێم لەنێوان نەبوونی پارەی كاش و نەناردنی داهاتدا پەكخراوە
02:07 PM - 2026-07-09
زۆرترین خوێنراو
-
مووچەی هەرێم لەنێوان نەبوونی پارەی كاش و نەناردنی داهاتدا پەكخراوە
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-09 -
سەیفوڵا عەلی: بەسەرکردنەوەی تێکۆشەران کارێکی پڕ لەوەفادارییە
کوردستان 12:25 PM - 2026-07-09 -
خۆسەپاندن ل بـن سیبەرا یاسا و شەرعیەتێ!
بیروڕا 12:08 PM - 2026-07-09 -
ئەمریکا و ئێران خەریکە دەگەڕێنەوە بۆ خاڵی سفر
جیهان 11:21 AM - 2026-07-09 -
چیرۆکێک بۆ هەموو نەتەوەکان
بیروڕا 11:14 AM - 2026-07-09 -
بلومبێرگ: هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بەتەواوی پەکیکەوتووە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-09 -
عیماد ئەحمەد بۆ نێچیرڤان بارزانی: خەڵاتی راستەقینەت متمانەیە لە دڵی خەڵکدا
کوردستان 10:15 AM - 2026-07-09 -
کەشناسی.. لەسبەینێوە شەپۆلی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-09







دابەزێنە

